ماناى باوه‌ڕهێنان به پێغه‌مبه‌ران چیه، و ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى ناویان له قورئاندا هاتووه چه‌نده، وه ناوى پێغه‌مبه‌رانى (أولي العزم) چیه؟
واته باوه‌ڕهێنانێكى ته‌واوى بێ شك به‌وه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌رانێكى ڕه‌وانه‌كردووه بۆ به‌نده‌كانى كه مژده‌ده‌ر و ترسێنه‌رن، وه ئه‌وان بانگخوازبوون بۆ دینى حه‌ق وڕاستى له‌پێناو هیدایه‌تدانى مرۆڤایه‌تى، وه پێغه‌مبه‌ران – علیهم السلام – هه‌موویان ئه‌و ئه‌ركه‌یان به‌جوانى و بێ كه‌موكورتى گه‌یاند و ئامۆژگارى ئوممه‌تیان كرد و له پێناوى خوادا هه‌ستان به جیهادكردن و تێكۆشانى بێ وچان، جا باوه‌ڕهێنان به‌مه باوه‌ڕهێنانێكى گشتیه(مجمل) و باوه‌ڕهێنان به پێغه‌مبه‌رمان محمد - ﷺ - باوه‌ڕهێنانێكى ورد وتایبه‌ته ( مفصل)ه كه ده‌خوازێت شوێنى بكه‌ویت له‌وه‌ى هێناویه‌تى به‌درێژى و وردى.
وه له قورئاندا ناوى بیست و پێنج پێغه‌مبه‌ر هاتووه.
وه پێغه‌مبه‌رانى (أولي العزم)یش ژماره‌یان پێنج دانه‌یه كه ئه‌مانه‌ن: نوح و إبراهیم و مو‌سا و عیسا و محمد – عليهم الصلاة والسلام – به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌م ئایه‌ته‌یه كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ وَإِذْ أَخَذْنَا مِنَ النَّبِيِّينَ مِيثَاقَهُمْ وَمِنْكَ وَمِنْ نُوحٍ وَإِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ وَأَخَذْنَا مِنْهُمْ مِيثَاقًا غَلِيظًا (7) ] (الأحزاب) واته: وه ئه‌وه‌ش ـ ئه‌ی په‌یامبه‌رى خوا - ﷺ - ـ وه‌بیر بێنه‌وه كه به‌ڵێنى جه‌خت له‌سه‌ركراومان له په‌یامبه‌ران وه‌رگرتووه له‌سه‌ر گه‌یاندنى په‌یامه‌كه‌یان، وه په‌یمان و به‌ڵێنمان له تۆ و نوح و ئیبراهیم و مو‌سا و عیساى كوڕى مه‌ریه‌م وه‌رگرتووه ( كه په‌یامبه‌رانى خاوه‌ن عه‌زمن به‌پێى بۆچوونى به‌ربڵاو له ناو زانایاندا)، وه په‌یمانى جه‌خت له‌سه‌ركراومان لێوه‌رگرتوون له‌سه‌ر گه‌یاندنى په‌یام و به‌جێهێنانى ئه‌و ڕاسپارده‌ى كه له ئه‌ستۆیاندایه، وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه پشتگیرى یه‌كتر بكه‌ن و یه‌كتر به‌ڕاست دابنێن .
وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي