واتاى ده‌ست گرتن و په‌یوه‌ست بوون به‌ قورئانه‌وه‌ چیه‌ و ماناى ماف پێدانى چیه‌؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
واتاى ده‌ست گرتن و په‌یوه‌ست بوون به‌ قورئانه‌وه‌ چیه‌ و ماناى ماف پێدانى چیه‌؟

واته‌ باوه‌ڕهێنان به‌وه‌ى كه‌ قسه‌ى خواى په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانه‌، كتێبێكى ڕوون و ڕوونكه‌ره‌وه‌شه‌، په‌تى هه‌ره‌ بته‌و و نه‌پساوى خوایه‌، دابه‌زیوه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رى ممتمانه‌ پێكراوى ڕاستگۆ كه‌ ناوى محمدى كوڕى عبدالله یه‌ - - بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى به‌په‌رستش دابنرێت و ببێته‌ داوه‌ریش له‌ هه‌موو شتێكدا بۆ ئوممه‌ت، وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئوممه‌ت كه‌ شوێنى بكه‌ون و حوكمى پێ بكه‌ن هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌صحیحى هاتووه‌ له‌سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا - -، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [... فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلا (59)] (النساء) واته‌: ئه‌گه‌ر له‌شتێكدا جیاوازى وناكۆكى كه‌وته‌ نێوانتانه‌وه‌، ئه‌وا بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ لاى كتێبه‌كه‌ى خواى په‌روه‌ردگار وسوننه‌تى په‌یامبه‌ره‌كه‌ى موحه‌ممه‌د - -، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستى باوه‌ڕتان به‌خواى په‌روه‌ردگار وبه‌ڕۆژى لێپرسینه‌وه‌ هه‌یه‌ . ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش بۆلاى قورئانى پیرۆز وسوننه‌ت چاكتره‌ بۆتان له‌ناكۆكى و بڕیاردانتان به‌ڕاوبۆچوونى خۆتان، وباشترین ئاكام وعاقیبه‌تى ده‌بێت .
له‌ مافه‌كانى قورئان ئه‌وه‌یه‌ كه‌: به‌ تێفكران و بیرلێكردنه‌وه‌وه‌ بخوێنرێته‌وه‌ و كارى پێ بكرێت و چاوه‌ڕێى پاداشتیش بیت له‌وه‌دا.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ١,٧٧٠ بەش: قورئانی پیرۆز