عەقیدە و بیرباوەڕی موسوڵمانان سەبارەت بە پێغەمبەر عیسای کوڕی مەریەم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
عەقیدە و بیرباوەڕی موسوڵمانان سەبارەت بە پێغەمبەر عیسای کوڕی مەریەم
پرسیار:

ئێمە وەکو موسڵمان ئەبێ عەقیدە و بیروەباوەڕمان چۆن بێ بەرامبەر بە پێغەمبەر عیسای کوڕى مەریەم علیه السلام؟ خواى گەورە چۆن باسی پێغەمبەرى عیسای کردووە لە قورئاندا؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

باوەڕی ئێمە دەربارەی عیسای کوڕی مەڕیەم عليه السلام ئەوەیە کە لە قورئان و سوننەدا هاتووە ، و باوەڕمان وایە کە .
یەکەم
: باوەڕمان وایە عیسا عليه السلام بەندەیەکە لە بەندەکانی خودا ، و پێغەمبەرێکی بەڕێزە لەپێغەمبەران ، خوای پەروەردگار ناردی بۆ بەنی ئیسڕائیل بۆ ئەوەی دەعوەیان بکات بۆ لای خودا وبەندایەتی کردن بۆ خودا  .
دووەم : وە باوەڕمان وایە خوای گەورە بەچەند موعجیزەیەک پشتیوانی لە ڕاستگۆی عیسا کردووە .
سێیەم : وەباوەڕمان وایە عيسا عليه السلام لەمەڕیەمی داوێن پاک وبێ باوک لەدایک بووە، ئەمەش کارێکی زەحمەت نی یە و بەدەر نی یە لە تواناى خودا چونکە هەرکارێکی بوێ بە کون فەیەکون ئەنجامی دەدات  .
چوارەم : وەباوەڕمان وایە عيسا عليه السلام هەندێ شتی بۆ جولەکە حەڵاڵ کرد کە پێشتر حەڕام بوو لەسەریان  .
پێنجەم : وەباوەڕمان وایە عيسا عليه السلام نەمردووە ، وجولەکه نەیان کوشتووە ، بەڵکو خودا ڕزگاری کرد لێیان ، وبەزیندووی بەرزی کردەوە بۆ ئاسمان  .
شەشەم : وەباوەڕمان وایە عيسا عليه السلام موژدەی داوە بەهاتنی پێغەمبەر موحەمەد صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ .
حەوتەم : وەباوەڕمان وایە عيسا عليه السلام لەئاخیر زەماندا دادەبەزێت ، درۆی جولەکەکان بەدەر دەخات ئەوەی کەدەڵێن کوشتوومانە ، وەهەروەها مەسیحیەکانیش بەدرۆ دەخاتەوە ئەو قسەیەیی کەدەڵێن گوایە عیسا خودایە یاخود کوڕی خودایە ، و هیچ دینێکیان لێ قەبوڵ ناکا جگە لەئیسلام  .
هەشتەم
: وەهەروەها باوەڕمان وایە عيسا عليه السلام لەڕۆژی دواییدا خۆی بێ بەری دەکات لەبارەی ئەو شتانەی پێی وتراوە کە گوایە خودایە و یاخود کوڕی خودایە  .
 

باوەڕی ئێمە دەربارەی عیسای کوڕی مەڕیەم عليه السلام ئەوەیە کە لە قورئان و سوننەدا هاتووە ، و باوەڕمان وایە کە .

یەکەم : باوەڕمان وایە عیسا عليه السلام بەندەیەکە لە بەندەکانی خودا ، و پێغەمبەرێکی بەڕێزە لەپێغەمبەران ، خوای پەروەردگار ناردی بۆ بەنی ئیسڕائیل بۆ ئەوەی دەعوەیان بکات بۆ لای خودا وبەندایەتی کردن بۆ خودا  .

خوای گەورە فەرموویەتی  : ( وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرائيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ مُصَدِّقاً لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّراً بِرَسُولٍ يَأْتِي مِنْ بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ فَلَمَّا جَاءَهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ مُبِينٌ ) الصف /6.

واتە : وه‌ كاتێك كه‌ عیسای كوڕی مه‌ریه‌م - -  فه‌رمووی: ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل من پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌م، خوای گه‌وره‌ بۆ لای ئێوه‌ى ناردووم ، ئه‌و ئینجیله‌ی كه‌ بۆم هاتووه‌ به‌ڕاستدانه‌ری ته‌وراته‌ كه‌ له‌ پێش مندا بۆ موسا - -  هاتووه‌و مژده‌ى ناردنى منى تیادا بووه‌ ، وه‌ منیش له‌ ئینجیلدا موژده‌تان پێ ئه‌ده‌م به‌ پێغه‌مبه‌رێك كه‌ له‌ دوای من دێت كه‌ ناوی ئه‌حمه‌ده‌، ئه‌حمه‌دو محمد ناوى پێغه‌مبه‌ری خوان - -  ، واته‌: ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ حه‌مدو سوپاس ئه‌كرێ له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه‌ ، وه‌ كاتێك كه‌ عیسا پێغه‌مبه‌ر - -  موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرای بۆ هێنان باوه‌ڕیان پێ نه‌كردو وتیان: ئه‌مه‌ جادوویه‌كی زۆر ئاشكرایه‌و جادوومان لێكراوه‌، یاخود وتراوه‌: كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - -  هات به‌ویان وتووه‌ ئه‌مه‌ جادووگه‌ره‌. 

وەهەروەها خوای گەورە فەرموویەتی : ( وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرائيلَ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ ) المائدة /72 .

واتە : عیسى- - فه‌رمووی: ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل ئێوه‌ عیباده‌تی الله بكه‌ن عیباده‌تی من مه‌كه‌ن كه‌ الله په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه‌ منیش هه‌ر عه‌بدی خوام و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌م ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ مندا عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن [إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ] ئه‌مه‌ هه‌ر قسه‌ی عیسایه‌- - هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بدات و من بكاته‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ یان هه‌ر كه‌سێكی تر بكاته‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ [فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ] ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كات وه‌ شوێنی ئه‌و ئاگری دۆزه‌خه‌ [وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ (72)] وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ سته‌مكارو موشریكانه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ كه‌ پشتیوانیان بێ و له‌ ئاگری دۆزه‌خ رزگاریان بكات.

وە بەهیچ شێوەیەک عیسا خودا نی یە ، وەهەروەها کوڕی خودا نی یە  .

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ ) المائدة /72.
واتە :به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ كافر بوون كه‌ ئه‌یانووت: به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه‌ و عیسى خوایه‌ ئه‌مانه‌ كافرن .

وەهەروەها فەرموویەتی  : ( وَقَالَتِ الْيَهُودُ عُزَيْرٌ ابْنُ اللَّهِ وَقَالَتِ النَّصَارَى الْمَسِيحُ ابْنُ اللَّهِ ذَلِكَ قَوْلُهُمْ بِأَفْوَاهِهِمْ يُضَاهِئُونَ قَوْلَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَبْلُ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ أَنَّى يُؤْفَكُونَ ) التوبة /30 .
واتە :جووله‌كه‌كان وتیان: عوزێر كوڕی خوای گه‌وره‌یه‌ ، وه‌ گاوره‌كان وتیان: عیسا كوڕی خوای گه‌وره‌یه‌ ، ئه‌مه‌ قسه‌ی ئه‌وان بوو كه‌ به‌ده‌م ئه‌یانكرد به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ بیری لێ بكه‌نه‌وه‌ ، كه‌ ئه‌م قسانه‌یان هاوشێوه‌ی قسه‌ی بت په‌رستان و كافرانی پێشتر بوو كه‌ به‌ لات و عوززاو مه‌ناتیان ئه‌وت: ئه‌مانه‌ كچی خوای گه‌وره‌ن، یان ئه‌یانوت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوای گه‌وره‌یه‌ ، خوا بیانكوژێ و له‌ناویان بدات، یان نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌یان لێ بێت چۆن له‌م حه‌قه‌ لائه‌ده‌ن و ئه‌چنه‌ سه‌ر باتڵ.

وەیەکەم قسەی عیسا عليه السلام کەخودا هێنایە زمان لەکاتێکدا کەلەپێشکەدا بوو ئەمەی فەرموو : ( قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آتَانِي الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا ) مريم /30 .
واتە : گوتی من بەندەی خودام وله‌ داهاتوودا خوای گه‌وره‌ ئینجیلم پێ ئه‌به‌خشێ ، وه‌ ده‌مكات به‌ پێغه‌مبه‌ر.

دووەم : وە باوەڕمان وایە خوای گەورە بەچەند موعجیزەیەک پشتیوانی لە ڕاستگۆی عیسا کردووە .

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ اذْكُرْ نِعْمَتِي عَلَيْكَ وَعَلى وَالِدَتِكَ إِذْ أَيَّدتُّكَ بِرُوحِ الْقُدُسِ تُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا وَإِذْ عَلَّمْتُكَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَالتَّوْرَاةَ وَالإِنجِيلَ وَإِذْ تَخْلُقُ مِنْ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ بِإِذْنِي فَتَنفُخُ فِيهَا فَتَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِي وَتُبْرِئُ الأَكْمَهَ وَالأَبْرَصَ بِإِذْنِي وَإِذْ تُخْرِجُ الْمَوْتَى بِإِذْنِي وَإِذْ كَفَفْتُ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَنْكَ إِذْ جِئْتَهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ فَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ إِنْ هَذَا إِلا سِحْرٌ مُبِينٌ ) المائدة /110 .
واتە :خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌ی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- - باسی ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی من بكه‌ به‌سه‌ر خۆت و دایكته‌وه‌ كه‌ به‌ بێ باوك دروستم كردیت، وه‌ كردتم به‌ پێغه‌مبه‌ر، وه‌ له‌بێشكه‌دا هێناتمه‌ قسه‌ تا شایه‌تى بده‌یت له‌سه‌ر داوێن پاكى دایكت، وه‌ دانت نا به‌ په‌رستنى مندا، وه‌ تا بیسه‌لمێنێ كه‌ ئه‌وانه‌ خوا نه‌بوونه‌و خوای گه‌وره‌ پشتیوانی كردوون و نیعمه‌تی خۆی ڕژاندووه‌ به‌سه‌ریاندا ، كه‌ من پشتیوانی تۆم كرد وه‌ به‌هێزم كردیت به‌ (روح القدس) به‌و ڕوحه‌ پاكه‌ی كه‌ خستمه‌ به‌رت، یاخود به‌ جبریل- - ، كۆمه‌ڵێك موعجیزه‌ی به‌ عیسى- - به‌خشی بۆ پشتیوانی كردنی كه‌ تۆ له‌ ناو بێشكه‌دا مناڵ بووی قسه‌ت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ئه‌كرد، وه‌ كاتێ كه‌ به‌ته‌مه‌ن بووی له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا وه‌كو یه‌ك قسه‌ت ئه‌كرد  ، وه‌ فێری نوسین و تێگه‌یشتنتم كرد ، وه‌ فێری ته‌ورات و ئینجیلم كردیت ، وه‌ له‌ قوڕ شێوه‌ی باڵنده‌ت دروست ئه‌كردو فووت پیا ئه‌كرد به‌ئیزنی خوای گه‌وره‌ ئه‌بووه‌ باڵنده‌و ئه‌فڕی به‌ ئاسماندا ، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ر له‌ زگماكه‌وه‌ كوێره‌ به‌ ئیزنی خوا چاكت ئه‌كرده‌وه‌ وه‌به‌ڵه‌كت چاكت ئه‌كرده‌وه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ تا بزانن كه‌ عیسى- - خوا نه‌بووه‌و كوڕی خوا نه‌بووه‌ به‌ڵكو عه‌بدی خواو

خوا نه‌بووه‌ و كوڕی خوا نه‌بووه‌ به‌ڵكو عه‌بدی خواو پێغه‌مبه‌رى بووه‌ ، وه‌ له‌ناو گۆڕه‌كاندا مردووت ده‌رئه‌كردو زیندووت ئه‌كردوه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ ، وه‌ یادى ئه‌م نیعمه‌ته‌م بكه‌وه‌ به‌سه‌رته‌وه‌ كه‌ نه‌م هێشت و مه‌نعی به‌نی ئیسرائیلم كردو له‌سه‌ر تۆم لادان كاتێك كه‌ ویستیان بتكوژن به‌رزم كردیته‌وه‌ بۆ ئاسمان ، كاتێك كه‌ ئه‌و هه‌موو موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ روون و ئاشكرایه‌ت بۆیان هێنا ، كافران وتیان: ئه‌مه‌ هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها سیحرو جادوویه‌كی ئاشكرا نه‌بێ.

سێیەم : وەباوەڕمان وایە عيسا عليه السلام لەمەڕیەمی داوێن پاک وبێ باوک لەدایک بووە، ئەمەش کارێکی زەحمەت نی یە و بەدەر نی یە لە تواناى خودا چونکە هەر کارێکی بوێ بە کون فەیەکون ئەنجامی دەدات  .

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ ) آل عمران /59 .
واتە :نموونه‌ی عیسى - -  له‌لای خوای گه‌وره‌ وه‌كو نموونه‌ی ئاده‌م وایه‌ ، كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ ئاده‌می له‌ خۆڵ دروست كرد به‌بێ دایك و باوك، وه‌ عیسایشى به‌بێ باوك دروست كرد، ئیتر بۆچی باوه‌ڕ به‌ عیسى ناهێنن خۆ ئه‌وه‌تا باوه‌ڕتان به‌ ئاده‌م هه‌یه‌ كه‌ به‌بێ دایك و باوك دروست بووه‌ ، پاشان پێی فه‌رموو ببه‌ یه‌كسه‌ر دروست بوو، بوو به‌ مرۆڤ .

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( إِذْ قَالَتْ الْمَلائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَمِنْ الْمُقَرَّبِينَ (45) وَيُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلا وَمِنْ الصَّالِحِينَ (46) قَالَتْ رَبِّ أَنَّى يَكُونُ لِي وَلَدٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ قَالَ كَذَلِكِ اللَّهُ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ إِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ ) آل عمران /45-47 .
واتە :كاتێك كه‌ مه‌لائیكه‌ته‌كان وتیان: ئه‌ی مه‌ریه‌م خوای گه‌وره‌ مژده‌ت ئه‌داتێ به‌ وشه‌یه‌ك كه‌ وشه‌كه‌ ئه‌وه‌بوو خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: (كُنْ) عیسى - -  دروستبه‌ یه‌كسه‌ر ئه‌ویش دروست بوو ، كه‌ ئه‌و وشه‌یه‌ش كه‌ عیسای لێ دروست ئه‌بێ ناوی مه‌سیحه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ر نه‌خۆشیه‌كدا بهێنایه‌ ئیلا به‌ئیزنی خوای گه‌وره‌ چاك ئه‌بوو بۆیه‌ پێی وتراوه‌: مه‌سیح، یاخود له‌به‌ر زۆر گه‌ڕان و سه‌فه‌ر كردنى ، عیسای كوڕی مه‌ریه‌م - -  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ باوك له‌ دایك بووه‌ درایه‌ پاڵ دایكی ، له‌ دونیاو قیامه‌تیشدا خاوه‌ن ڕێزو پله‌و پایه‌و ناوبانگه‌ وه‌یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی كه‌ له‌ خوای گه‌وره‌وه‌ نزیكه‌ .

چوارەم : وەباوەڕمان وایە عيسا عليه السلام هەندێ شتی بۆ جولەکە حەڵاڵ کرد کە پێشتر حەڕام بوو لەسەریان  .

خوای پەروەردگار لەسەر زمانی عیسا عليه السلام بەجولەکەی فەرموو : ( وَمُصَدِّقاً لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَلِأُحِلَّ لَكُمْ بَعْضَ الَّذِي حُرِّمَ عَلَيْكُمْ وَجِئْتُكُمْ بِآيَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ) آل عمران /50 .
واتە :وه‌ ئه‌و ته‌وراته‌ی كه‌ له‌ پێش مندا بۆ موسى - -  هاتووه‌ منیش به‌ دڵنیایى دائه‌نێم وه‌ ئه‌ویش مژده‌ی پێ دابوون كه‌ عیسى - -  به‌و شێوازه‌ دێت ، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ش هاتوومه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ ته‌وراتدا له‌سه‌رتان حه‌رام كرابوو كه‌ خۆتان حه‌رامتان كردبوو له‌سه‌ر خۆتان تا بۆتانی حه‌ڵاڵ بكه‌مه‌وه‌ ، وه‌ موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌كیشم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆتان هێناوه‌ له‌سه‌ر راستگۆییم ، ئێوه‌ش ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ گوێڕایه‌ڵی من بكه‌ن وه‌ شوێنی من بكه‌ون .
پێنجەم : وەباوەڕمان وایە عيسا عليه السلام نەمردووە ، وجولەکه نەیان کوشتووە ، بەڵکو خودا ڕزگاری کرد لێیان ، وبەزیندووی بەرزی کردەوە بۆ ئاسمان  .

وەهەروەها خوای پەروەردگار لەبارەی بەجولەکەوە فەرموویەتی : ( وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِنْهُ مَا لَهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلا اتِّبَاعَ الظَّنِّ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِينًا (157) بَلْ رَفَعَهُ اللَّهُ إِلَيْهِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا ) النساء /156-158 .
واتە : وه‌ درۆیشیان كردو شانازیان ئه‌كرد به‌ كوشتنی عیساوه‌- - ئه‌یانووت: ئێمه‌ (عیسای كوڕی مه‌ریه‌م)مان- - كوشتووه‌ ، خوای گه‌وره‌ به‌درۆیان ئه‌خاته‌وه‌ ئه‌وان نه‌ عیسایان- - كوشت وه‌ نه‌ له‌ خاچیشیاندا، به‌ڵكو لێیان تێكچوو شێوه‌ی عیسا- - خرایه‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ حه‌واریه‌كانى و ئه‌ویان كوشت وه‌ خۆشیان هه‌ر گومانیان هه‌بوو ئایا ئه‌مه‌ عیسایه‌- - یان حه‌وارییه‌كه‌یه‌، وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیختیلاف و جیاوازیان هه‌بوو له‌ عیسادا- - كه‌ هه‌ندێكیان وتیان: كوشتمان وه‌ هه‌ندێكیان بینیان كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌رزی كرده‌وه‌ بۆ ئاسمان وتیان: نه‌مان كوشتووه‌و جیاوازی كه‌وته‌ نێوانیان ئا ئه‌مانه‌ خۆیان گومانیان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ عیسى- - ، وه‌ هیچ زانیارییه‌كیان نیه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ته‌نها شوێنی گومان كه‌وتوونه‌و دوو دڵن ، وه‌ به‌ یه‌قینی ئه‌وان عیسایان- - نه‌كوشت. 

شەشەم : وەباوەڕمان وایە عيسا عليه السلام موژدەی داوە بەهاتنی پێغەمبەر موحەمەد صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ .

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرائيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ مُصَدِّقاً لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّراً بِرَسُولٍ يَأْتِي مِنْ بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ فَلَمَّا جَاءَهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ مُبِينٌ ) الصف /6 .
واتە :وه‌ كاتێك كه‌ عیسای كوڕی مه‌ریه‌م - -  فه‌رمووی: ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل من پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌م، خوای گه‌وره‌ بۆ لای ئێوه‌ى ناردووم ، ئه‌و ئینجیله‌ی كه‌ بۆم هاتووه‌ به‌ڕاستدانه‌ری ته‌وراته‌ كه‌ له‌ پێش مندا بۆ موسا - -  هاتووه‌و مژده‌ى ناردنى منى تیادا بووه‌ ، وه‌ منیش له‌ ئینجیلدا موژده‌تان پێ ئه‌ده‌م به‌ پێغه‌مبه‌رێك كه‌ له‌ دوای من دێت كه‌ ناوی ئه‌حمه‌ده‌، ئه‌حمه‌دو محمد ناوى پێغه‌مبه‌ری خوان - -  ، واته‌: ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ حه‌مدو سوپاس ئه‌كرێ له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه‌ ، وه‌ كاتێك كه‌ عیسا پێغه‌مبه‌ر - -  موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرای بۆ هێنان باوه‌ڕیان پێ نه‌كردو وتیان: ئه‌مه‌ جادوویه‌كی زۆر ئاشكرایه‌و جادوومان لێكراوه‌، یاخود وتراوه‌: كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - -  هات به‌ویان وتووه‌ ئه‌مه‌ جادووگه‌ره‌. 

حەوتەم : وەباوەڕمان وایە عيسا عليه السلام لەئاخیر زەماندا دادەبەزێت ، درۆی جولەکەکان بەدەر دەخات ئەوەی کەدەڵێن کوشتوومانە ، وەهەروەها مەسیحیەکانیش بەدرۆ دەخاتەوە ئەو قسەیەیی کەدەڵێن گوایە عیسا خودایە یاخود کوڕی خودایە ، و هیچ دینێکیان لێ قەبوڵ ناکا جگە لەئیسلام  .

ئیمامی البخاري ومسلم (2222) ومسلم (155) لەئەبو هوڕەیرەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا  صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : (وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَيُوشِكَنَّ أَنْ يَنْزِلَ فِيكُمْ ابْنُ مَرْيَمَ ( وفي رواية : لا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يَنْزِلَ فِيكُمْ ابْنُ مَرْيَمَ ) حَكَمًا مُقْسِطًا ، فَيَكْسِرَ الصَّلِيبَ ، وَيَقْتُلَ الْخِنْزِيرَ ، وَيَضَعَ الْجِزْيَةَ ، وَيَفِيضَ الْمَالُ حَتَّى لا يَقْبَلَهُ أَحَدٌ ) .
واتە : سوێند بەو کەسەی گیانی منی بەدەستە نزیکە و لەم نزیکانەدا عیسای کوڕی مەڕیەم دابەزێتە نێوانتان ، (لەڕیوایەتێکدا : قیامەت هەڵناسێ تاوەکو عیسای کوڕی مەریەم دانەبەزێتە نێوتان ) بەدادپەروەری حوکمڕانیتان بکات ، و سەڵیب دەشکێنێت ، وبەراز دەکوژێت ، و جزیە ناهێڵێت ، وماڵ بەشێوەیەک زیاد دەبێ کە کەس نایەوێ .

ئیمامی النووي دەڵێت :

بۆ چوونی ڕاست ئەوەیە مانای ئەم فەرموودەیە بەم شێوەیەیە : جزیە وسەرانە وەرناگرێ ، وجگە لەموسوڵمان بوون بەهیچ شتێک  لەبێباوەڕان ڕازی نابێت ، هەریەکێک لەکافران جزیە بدات لێی ناگەڕێت ، بەڵکو بەهیچ شتێک قایل نابێت جگە لەموسوڵمان بوون یاخود کوشتن .
ئیمامی  (أَبُو سُلَيْمَان الْخَطَّابِيُّ) وجگە ئەویش لەزانایان وایانگوتووە .

پاشان عیسا دەمرێ وموسوڵمانان نوێژی لەسەر دەکەن ودەینێژن  .

ئیمامی أحمد (9349) لەئەبو هوڕەیرەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا  صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی: ( أنَا أَوْلَى النَّاسِ بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ لأَنَّهُ لَمْ يَكُنْ بَيْنِي وَبَيْنَهُ نَبِيٌّ . . . ثم ذكر نزوله عليه السلام في آخر الزمان . ثم قال : فَيَمْكُثُ مَا شَاءَ اللَّهُ أَنْ يَمْكُثَ ، ثُمَّ يُتَوَفَّى فَيُصَلِّيَ عَلَيْهِ الْمُسْلِمُونَ وَيَدْفِنُونَهُ) . صححه الألباني في السلسلة الصحيحة (2182) .
واتە : من لەهەموان لەپێشترم لەعیسای کوڕی مەڕیەم علیە السلام چونکە لەنێوان من وئەودا پێغەمبەر نی یە . . .پاشان باسی دابەزینی لەئاخیر زەماندا کرد  ، پاشان فەرمووی : ئەوەندەی خودا ویستى لێ بێ دەمێنێتەوە ، پاشان دەمرێت ، وموسوڵمانان نوێژی لەسەر دەکەن ودەینێژن .

هەشتەم : وەهەروەها باوەڕمان وایە عيسا عليه السلام لەڕۆژی دواییدا خۆی بێ بەری دەکات لەبارەی ئەو شتانەی پێی وتراوە کە گوایە خودایە و یاخود کوڕی خودایە  .

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَإِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ أَأَنتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ اتَّخِذُونِي وَأُمِّي إِلَهَيْنِ مِنْ دُونِ اللَّهِ قَالَ سُبْحَانَكَ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِي بِحَقٍّ إِنْ كُنتُ قُلْتُهُ فَقَدْ عَلِمْتَهُ تَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِي وَلا أَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِكَ إِنَّكَ أَنْتَ عَلامُ الْغُيُوبِ (116) مَا قُلْتُ لَهُمْ إِلا مَا أَمَرْتَنِي بِهِ أَنْ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ وَكُنتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا مَا دُمْتُ فِيهِمْ فَلَمَّا تَوَفَّيْتَنِي كُنتَ أَنْتَ الرَّقِيبَ عَلَيْهِمْ وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ) المائدة /116-117.
واتە :خوای گه‌وره‌ به‌ عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- - ئه‌فه‌رمووێ كاتێك كه‌ به‌رزی كرده‌وه‌ بۆ ئاسمان یان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ، ئایا تۆ به‌ خه‌ڵكیت وتووه‌ من و دایكم بكه‌ن به‌ دوو خواو له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ ئێمه‌ بپه‌رستن ، عیسى- - فه‌رمووى: پاك و مونه‌زه‌هی بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌وه‌ی كه‌ تۆ شه‌ریكت هه‌بێ یان ئێمه‌ شه‌ریكی تۆ بین ، من شتێك كه‌ حه‌ق و مافی من نه‌بێ چۆن قسه‌ی وا ئه‌كه‌م ئه‌مه‌ بۆ من نیه‌ شتی وا بڵێم ، ئه‌گه‌ر قسه‌ی وام كردبێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار خۆت عیلم و زانیاریت پێیه‌ ، تۆ ئه‌زانی له‌ نه‌فسی مندا چی هه‌یه‌ ، وه‌ من نازانم چی له‌ نه‌فسی تۆدا هه‌یه‌ ، هه‌ر تۆ زانای هه‌موو نهێنیه‌كانی. 
هیچ شتێكم پێیان نه‌وتووه‌ ته‌نها ئه‌و شته‌ نه‌بێ كه‌ تۆ فه‌رمانت به‌من كردووه‌ ، من پێیانم وتووه‌ ئێوه‌ عیباده‌تی الله بكه‌ن كه‌ په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یشه‌ ، تا خۆم له‌ ناویاندا بووم من شایه‌ت بووم به‌سه‌ریانه‌وه‌و چاودێریانم ئه‌كرد ، به‌ڵام كاتێك كه‌ منت به‌رز كرده‌وه‌ بۆ ئاسمان، لێره‌ (وه‌فات) به‌مانای مردن نایات، به‌ڵكو عیسى- - ماوه‌و ده‌مێنێت تا ڕۆژی قیامه‌ت وه‌كو له‌ چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌دا هاتووه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ دایئه‌به‌زێنێ وه‌ ده‌جال ئه‌كوژێ ، كه‌ منت به‌رز كرده‌وه‌ تۆ خۆت چاودێر بووی به‌سه‌ریانه‌وه‌ وه‌ ئاگاداریان بووی وه‌ شایه‌ت بووی به‌سه‌ریانه‌وه‌ ، وه‌ تۆ شایه‌تی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا. 

ئا ئەمە عەقیدە وبیر وباوەڕی موسوڵمانانە لەبارەی عیسای کوڕی مەڕیەمەوە عليه السلام .

ئیمامی البخاري (3435) ومسلم (28) لەعوبادەی کوڕی سامتەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا  صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی: (مَنْ شَهِدَ أَنْ لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ ، وَأَنَّ عِيسَى عَبْدُ اللَّهِ وَرَسُولُهُ، وَكَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَى مَرْيَمَ وَرُوحٌ مِنْهُ ، وَالْجَنَّةُ حَقٌّ ، وَالنَّارُ حَقٌّ ، أَدْخَلَهُ اللَّهُ مِنْ أَيِّ أَبْوَابِ الْجَنَّةِ الثَّمَانِيَةِ شَاءَ ) .
واتە : هەرکەسێک شایەتی ئەوە بدات کە هیچ خودایەک شیاوی پەرستن نی یە جگە لە الله ، و هیچ شەریک و هاوبەشێکی نی یە ، و موحەمەد بەندە و نێردراوی خودایە وعیسا بەندە ونێردراوی خودایە ،و کەلیمەی خودایە ناردوویەتی بۆ مەڕیەم ، وە بەهەشت حەق و ڕاستە ، و دۆزەخ حەقە، ئەوا خودا دەیکاتە بەهەشتەوە لەهەر دەرگایەکەوە لەهەشت دەرگاکە کەبیەوێ .

نسأل الله تعالى أن يثبتنا على الإيمان ويتوفانا عليه .

وصلى الله وسلم على نبينا محمد .

سەردان: ٤,٢٥٩ بەش: باوەڕبون بە پێغەمبەران