ئایا کەراماتی پیاو چاکان حەقە و بوونی هەیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا کەراماتی پیاو چاکان حەقە و بوونی هەیە ؟
پرسیار:

ئایا کەراماتی پیاو چاکان حەقە و بوونی هەیە ؟ وە ئایا هەموو ئەو شتانەی کە پێچەوانەی عادەتن و لەتوانای مرۆڤ بەدەرن کاتێک لەسەر دەستی کەسێک ڕوو دەدەن بەڵگەن لەسەر ڕاستگۆی کەسەکە ؟ بەدرێژی وەڵاممان بدەنەوە ، جزاكم الله خيرًا. 

الحمدُ لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلامُ على مَنْ أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصَحْبِهِ وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:
کەرامات :
بریتی یە لەوشتە سەیرانەی کەخودا لەسەر دەستی هەندێ لەبەندەکان دەیهێنێتە جێ لەزانست و پێش بینی کردن و توانا ...هتد ، و نەبەستراوەتەوە بەبانگەشەی پێغەمبەرایەتیەوە و لەپێش پێغەمبەرایەتیەوە وەک پێشەکیەک بۆی ڕووی نەداوە .
وە شتێک کە پێچەوانەی عادەت بێت و لەتوانای مرۆڤەکاندا نەبێت ـ لەکەڕاماتدا ـ خودا لەسەر دەستی بەندە صاڵح و چاکەکان دەیهێنێتە جێ ئەو کەسانە کە باوەڕدارن و کردەوەی چاکە دەکەن و شوێنی پێغەمبەرى خوا کەوتوون ، جا کەڕامەت بەدەس نایەت مەگەر بەشوێن کەوتنی پێغەمبەر ـ نەبێت ، جا خۆی لەڕاستیدا کەڕامەت موعجیزەی پێغەمبەرانە .

بەڵام ئەو شتەی کە پێچەوانەی عادەت بێت و لەتوانای مرۆڤەکاندا نەبێت ـ‌ کە لەسەر دەستی کەسانی جادوگەر و گومڕا و لادەران لەعەقیدە و ڕەوشتدا ئەوانەی کە ئیدعای عیلمی غەیب دەکەن یاخود داوا لەمردو دەکەن وا گومان دەبەن سود و زیانیان پێ دەگەیەنن ، وەک ساحران و کاهینەکان و فاڵچیەکان وهاوشێوەکانیان ؛ ئەم جۆرە شتانە کەڕاماتی شەیتانین و ئەوان یارمەتیان دەدەن لەڕوودانی ئەو شتانەدا ، ئەم جۆرە پەیوەندی بەکەڕاماتی پیاوچاکانەوە نی یە کە لەئیسلامدا بوونی هەیە (١).

جا بەم پێوەرە بۆمان ڕوون دەبێتەوە ، ئەو شتە سەر سوڕهێنەرانەی کە خودا لەسەر دەستی پێغەمبەران دەیهێنە جێ ئەوانەی کە لەخوداوە وەحیان بۆ دێت و بەو موعجیزانە تەحەدای گەلەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی باوەڕیان پێ بێنن شوێن ئەو دینە بکەون کەهێناویانە .

هەر بۆیە تەنها ڕوودانی شتی سەیر کەلەتوانای مرۆڤەکان بەدەرە ـ بەس نی یە ـ بۆ ئەوەی کەسەکە ڕاستگۆ بێت و پیاو چاک بێت بەڵکو هەندێ جار ڕەنگە وەک جڵەو شل کردنێک بێت بۆ ئەو کەسە بۆ ئەوەی زیاتر گومڕا بێت ، یاخود ئەو کەڕامەتە فرت و فێڵ بێت لەئەسڵدا ، و هەندێ جار ڕەنگە بۆ تاقیکردنەوە بێت هەندێک پێی دڵ خۆش بن و هەندێکی تر پێیان ناخۆش بێت .
جا نموونەی کەڕامات لەبابەتی زانست و زانیی شتە شاراوەکان : بەسەر هاتی ( خَضِر(٢) لەگەڵ موسى) دا عليه السلام ـ ، لەوانە :
کون کردنى کەشتیەکە ، وکوشتنی منداڵەکە ، وچاک کردنی دیوارە ڕوخاوەکە ...
وەهەروەها وەک ئەوەی کە ئیمامی ئەبو بەکر ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گوتی سکی خێزانەکەی کچە ، خواى گەورەش گومانکەی هێنایە جێ وەک کەڕاماتێک بۆ ئەو(٣).
وەهەروەها بانگەکەی ئیمامی عومەر کاتێک کە لەمەدینه لەسەر میمبەر بوو وگوتی : «يا سارية بنَ زُنَيْم، الجبلَ» ، واتە : ئەی ساریەیی کوڕی زونەیب ، ئاگات لەلای شاخەکە بێت .
لەکاتێکدا ساریە لەعێڕاق بوو و گوێی لەدەنگەکەی ئیمامی عومەر بوو (٤).

بەڵام بەنیسبەت نموونەی کەڕامات لەبابەتی توانا و تەئسیر : بەسەرهاتی (أصحاب الکهف) و مانەوەیان تیادا بەزیندووی سێ سەد ساڵ زیاتر ...
وەهەروەها بەسەرهاتی مەڕیەم کاتێک میوەی زستانەی پێ دەدرا لەکاتێکدا ئەو لەهاویندا بوو و بەپێچەوانەشەوە ، هەربۆیە زەکەریا ـ علیه السلام ـ سەری سوڕما و گوتی : ﴿يَا مَرْيَمُ أَنَّى لَكِ هَذَا قَالَتْ هُوَ مِنْ عِندِ اللهِ﴾ [آل عمران: ٣٧] واتە :
ئەم شتانەت لەکوێ بوو ؟! مەڕیەمیش لەوەڵامدا گوتی : ئەوە لەلایەن خوداوە بۆم نێردراوە !
وە هەروەها بەسەر هاتی «سارَة»ی خێزانی إبراهيم الخليل ـ عليه السلام ـ کە خودا موژدەی پێ دا کە پێغەمبەر إسحاق ی پێدەبەخشێت ،هەروەک فەرموویەتی : ﴿وَامْرَأَتُهُ قَائِمَةٌ فَضَحِكَتْ فَبَشَّرْنَاهَا بِإِسْحَاقَ وَمِنْ وَرَاءِ إِسْحَاقَ يَعْقُوبَ. قَالَتْ يَا وَيْلَتَى أَأَلِدُ وَأَنَا عَجُوزٌ وَهَذَا بَعْلِي شَيْخًا إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ عَجِيبٌ. قَالُوا أَتَعْجَبِينَ مِنْ أَمْرِ اللهِ رَحْمَتُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الْبَيْتِ إِنَّهُ حَمِيدٌ مَجِيدٌ﴾ [هود: ٧١-٧٣] .
واتە : خێزانەکەی ئیبراهیم وەستابوو و پێکەنی و مژدەمان پێدا بە ئیسحاق و وبەنەوەی ئیسحاق کە یەعقوبە .
گوتی : ئەی هاوار من منداڵم دەبێ لەکاتێکدا من پیر بوومە و مێردەکەشم بەساڵا چووە ؟! ئەمە شتێکە جێی سەر سوڕمانە .
گوتیان : ئایا توشی سەر سوڕمان دەبیت لەبەرانبەر فەرمانی خوادا ؟ ڕەحمەت و بەرەکەتی خواتان لێ بێت ئەی کەس و کاری ئەم ماڵە ، خوا سوپاس کراو و بەرز و بەدەسەڵاتە .

وە هەروەها بەسەر هاتی ئەو کەسەی کە زانیاری پێ بوو دەربارەی کتێبە ئاسمانیە دابەزێنراوەکان کەلەگەڵ سليمان ـ عليه الصلاة والسلام ـ دا بوو ، خوای تەعالی فەرموویەتی : ﴿قَالَ الَّذِي عِندَهُ عِلْمٌ مِنَ الكِتَابِ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَنْ يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ فَلَمَّا رَآهُ مُسْتَقِرًّا عِنْدَهُ قَالَ هَذَا مِن فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ﴾ [النمل: ٤٠]،
واتە :ْ ئەو کەسەی کە زانیاری پێ بوو دەربارەی کتێبە ئاسمانیە دابەزێنراوەکان گوتی : من عەڕشەکەیت بۆ دێنم پێش ئەوەی چاوت بگێڕیتەوە ، وکاتێک سولەیمان بینی ئەو شتە لەلایدا جێگیر بوو ! گوتی : ئەمە فەزڵی خوایەو بۆ ئەوەی تاقیم بکاتەوە بزانم سوپاسی دەکەم یاخود کوفرانەی ئەم نیعمەتە دەکەم ؟ و هەر کەسێک سوپاس گوزار بێت سوپاس گوزارە بۆ خۆی وهەرکەسێکیش کوفرانەی نیعمەتەکان بکات ئەوا خودای من دەوڵەمەند و بەڕێزە .

وە هاوشێوەی ئەمانە زۆرن(٥)، وبەردەوام کەڕاماتی پیاو چاکان ڕوو دەدات تاوەکو ڕۆژی دوای .

وە ئەمانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی لەگەڵ سوننەت و هۆکارەکان کەدەبنە هۆکار بۆ شتەکان عادەتەن ،سونەتی تریش لەژیاندا بوونی هەیە کە زانستی مرۆڤ پەی پێ نابات .

بەم شێوەیه ، ئەهلی سونەت و جەماعەت باوەڕیان بەو کەڕاماتانە هەیە کەسابت بوون لە پیاو چاکانەوە و بەحەقی دەزانن ، بەڵام ئەو کەڕاماتەنەی کەسابت نەبوون ئەوا حوکمی ئەوەیە تەوەقوف بکرێت هیچ لەوبارەیەوە نەگوترێت لەگەڵ باوەڕ بوون بەوەی دەگونجێ ڕوو بدەن و نەڕەت بکرێتەوە و و نە ئیسپاتیش بکرێت ، بەم کارەیانیش پێچەوانەی موعتەزیلەکانن کەباوەڕیان بە کەڕامەتی پیاو چاکان نی یه (٦).

والعلمُ عند اللهِ تعالى، وآخرُ دعوانا أنِ الحمدُ للهِ ربِّ العالمين، وصَلَّى اللهُ على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسَلَّم تسليمًا.

وەڵامى زاناى پایەبەرز : شێخ محمد علی فرکوس - خواى گەورە بیپارێزێ -

============
(١) انظر: «قاعدة في المعجزات والكرامات» لابن تيمية (١١/ ٣١١)، وانظر رسالته: «الفرقان بين أولياء الرحمن وأولياء الشيطان» وفي «مجموع الفتاوى» (١١/ ٢٧٦-٢٨٢).
(٢) وهذا إذا ما تقرَّر أنَّ الخضر وليٌّ و ليس نبيًّا وهو قول أكثر العلماء. [انظر: «مجموع الفتاوى» لابن تيمية (٤/ ٤٩٧)، «تفسير ابن كثير» (٤/ ١٨٧)].
(٣) أخرجه مالك في «الموطإ» (٢/ ٧٥٢)، والبيهقي في «السنن الكبرى» (١١٩٤٨)، والطحاوي في «شرح معاني الآثار» (٤/ ٨٨)، واللالكائي في «شرح أصول الاعتقاد» (٩/ ١٢٤)، عن عائشة رضي الله عنها. قال الألباني في «الإرواء» (٦/ ٦٢): «وهذا إسنادٌ صحيحٌ على شرط الشيخين».
(٤) أخرجه البيهقي في «الاعتقاد» (٣١٤)، وأبو نعيم في «دلائل النبوَّة» (٢/ ٥٧٩)، واللالكائي في «شرح أصول الاعتقاد» (٩/ ١٢٨)، عن ابن عمر رضي الله عنهما، وحسَّنه ابن حجر في «الإصابة» (٢/ ٣)، والألباني في «السلسلة الصحيحة» (٣/ ١٠١).
(٥) للاطِّلاع على مجموعةٍ من وقائع كرامات الأولياء يراجع الجزء التاسع (٩) المتعلِّق ﺑ «كرامات أولياء الله» من كتاب «شرح اعتقاد أهل السنَّة و الجماعة» لأبي القاسم اللالكائي رحمه الله.
(٦) انظر: «شرح العقيدة الطحاوية» لابن أبي العزِّ (٥٥٨-٥٦٤).

سەردان: ٣,٢٧٢ بەش: باوەڕبون بە پێغەمبەران