کامیان باشترن ورد بوونەوە لە قورئان و لەسەر خۆ خوێندن یاخود خەتمە زۆر کردن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کامیان باشترن ورد بوونەوە لە قورئان و لەسەر خۆ خوێندن یاخود خەتمە زۆر کردن؟
پرسیار:

ئایا لەڕەمەزاندا زۆر خوێندنی قورئان بەپەلە باشترە یاخود لەسەر خۆ خوێندن و ورد بوونەوە لێی هەرچەند خەتمەکەش کەم بێت؟

پرسیار کراوە لەزانای پایەبەرز الشيخ عبد الكريم الخضير
ئایا لەڕەمەزاندا زۆر خوێندنی قورئان بەپەلە باشترە یاخود لەسەر خۆ خوێندن و ورد بوونەوە لێی هەرچەند خەتمەکەش کەم بێت؟
لەوەڵامدا فەرموویەتى :

زۆربەی زانایان ؛ بەڵکو جمهوری زانایان لەسەر ئەوەن خوێندی قورئان بەو شێوەیەیی کە فەرمانى پێ کراوە (على الوجه المأمُور) باشترە هەرچەند کەمتریش بێت ، بەڵام ئیمامی شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت وهەندێ لەزانایانی تر پێیان وایە ئیستغلال کردنی ئەم کاتانە بەخوێندنی قورئان بەپەلە باشترە ؛ چونکە بەهەر پیتێک دەخێری بۆ دەنوسرێت ، جا خیلافەکە بەم شێوەیەیە گەر کەسێک دوای نوێژی بەیانی یاخود عەسر دانیشێت وبڵێت: لەم کاتژمێرەدا دوو جوزء بخوێنم یاخود پێنج ؟
دوو جوزء بەتەڕتیل وردبوونەوەوە یاخود پێنج جوزء بەپەلە ؟
دەڵێین: جمعوری زانایان لەسەر ئەوەن دوو جوزئەکە باشترە ، وە شافعیەکان پێیان وایە هەرکات پیتەکان زۆر تر بوون ئەوا باشترە وخێری زیاترە ، بەهەر حاڵ خوێندنی قورئان بەو شێوەیەیی کە فەرمانى پێ کراوە بخوێندرێت باشترە هەرچەند وا بکات چوار جار یاخود سێ جار قورئان خەتم کات یاخود بڵێین : با بەسەریعی بیخوێنێت دەیان خەتم بکات ؛ بێگومان بەتەرتیل و لێ وورد بوونەوەوە باشترە.

سەردان: ٢,٠٦٩ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان