پاک بوونەوە لە تاوان و خراپە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پاک بوونەوە لە تاوان و خراپە
پرسیار:

چۆن خۆمان پاک بکەینەوە لەو تاوانانەى کە ئەنجاممان داوە؟ هۆکارەکانى پاک بوونەوە لە تاوان کامانەن؟ چی بکەین کە خواى گەورە سزامان نەدا؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

شێخی ئیسلام ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێبێ دەفەرموێت: 
موسڵمان ئەگەر تاوانێکی ئەنجامدا سزا و بەڵاکەی لەسەری لادەچێت بە یەکێک لەم (10) دە هۆکارە:

یەکەم : ئەگەر تەوبە بکات خوای گەورە لێی خۆش دەبێت چونکە بەپێی فەرمودەی صەحیح تەوبەکار لە تاوان وەکو ئەوە وایە کە تاوانەکەی نەکردبێت.

دووەم : داوای لێ خۆشبون (أستغفر الله) بکات خوای گەورە لێی خۆش دەبێت.

سێیەم : ئەنجامدانی کردەوەی چاکە دەبێتە هۆکاری سڕینەوەی تاوان چونکە خوای گەورە فەرمویەتی: [إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ] واتە : به‌ڕاستی چاكه‌كان خراپه‌كان ئه‌سڕێته‌وه‌و نایهێڵێت .

چوارەم : یاخود هاوڕێ موسڵمانەکانی داوای لێ خۆشبونی بۆ بکەن و دوعای بۆ بکەن لای پەروەردگاریان بە مردویەتی و بە زیندویەتی.

پێنجەم : هاوڕێ موسڵمانەکانی یان جگە لەوان کردەوەی چاکی بۆ ئەنجام بدەن لەوەی کە سودی پێ دەگەیەنێت.

شەشەم : یاخود بکەوێتە بەر شەفاعەتی پێغەمبەر .

حەوتەم : خوای گەورە لە دونیادا تاقی بکاتەوە بە بەڵاو موسیبەت کە دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی.

هەشتەم : خوای گەورە لە ژیانی ناو گۆڕدا تاقی بکاتەوە بە سزا و ترس ودەنگی بەهێز و...  کە ئەمانەش دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی.

نۆیەم : خوای گەورە لە ساحەی مەحشەردا تاقی بکاتەوە کە دەبێتە کەفارەتی تاوانەکانی.

دەیەم : یان خوای گەورە ڕەحمی لێبکات .

هەر کەس نەکەوتە بەر ئەم دە هۆکارە ئەوە با جگە لە نەفسی خۆی لۆمەی کەسی تر نەکات.

مجموع الفتاوی (۱۰/٤٥).

سەردان: ٤,٤٠٤ بەش: تەوبە کردن