گەر پیاوێک لە کارمەندانی ئاگر کوژێنەوە بسوتێت ئایا حوکمی شەهیدی هەیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر پیاوێک لە کارمەندانی ئاگر کوژێنەوە بسوتێت ئایا حوکمی شەهیدی هەیە ؟

هەر یەکێک بسوتێت و موسوڵمان بێت ئەوا شەهیدە ؛ چونکە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتی : «الحريق شهيد» واتە : ئەو کەسەی دەسوتێت شەهیدە .
بەڵام ناڵێین : فڵانە کەس بەدیاری کراوی شەهیدە ؛ چونکە بەهۆی سوتانەوە مردووە ، بەڵام بەشێوەیەکی عام دەڵێین : هەر یەکێک بسوتێت و موسوڵمان بێت ئەوا شەهیدە ، بەڵام ئەگەر لەکار مەندانی ئاگر کوژێنەوە بوو ئەوا پاداشتەکەی زیاترە ؛ چونکە ئەو پیاوەی بەسوتان مردووە دوو شتی تێدا کۆ بۆتەوە : سوتان و پارێزگاری کردن لەهاوەڵەکانی، جا ئەو کەسە لەحەقیقەتدا دوو پاداشتی بەدەست هێناوە : پاداشتی پارێزگاری کردن لەهاوەڵەکانی و پلەی شەهادەت بەهۆی سوتانەکەیەوە .
بەڵام تێبینی ئەوە بکەن ئێمە شایەتی بۆ کەسێکی دیاری کراو نادەین بەشەهادەت؛ واتە : بۆ نموونە مرۆڤێک بەبەرچاومانەوە ئاگر دەیسوتێنێت ، لەو حاڵەتەدا دەڵێین : هەرکەسێک بەئاگر بسوتێت شەهیدە ، بەڵام ناڵێین : ئەو کەسە شەهیدە ، ئیمامی بوخاری لەسەحیحەکەیدا بابێکی داناوە لەم بارەیەوە و ناوی لێ ناوە : (باب: لا يقال فلان شهيد) واتە : بابەتی ئەوەی بەکەسێکی دیاری کراو ناوترێت : شەهید .
پاشان بەڵگەی هێناوەتەوە بەم فەرموودەیەیی پێغەمبەرى خوا : « ما من مكلوم يكلم في سبيل الله والله أعلم بمن يكلم في سبيله» .
واتە : هیچ برین دارێک نی یە بریندار بووبێت لەپێناوی خوادا ، وخوادا خۆی زانا ترە بەوەی کێ لەپێناویدا بریندار بووە .
فەرموویەتی : واللە اعلم، گەر خوادا خۆی زانا تر بێت بەوەی کێ لەپێناویدا بریندار بووە ؛ کەواتە : شایەتی بۆ کەسێکی دیاری کراو نادەین بەشەهادەت ، بەڵام بەگشتی دەڵێین : هەر کەسێک لەپێناوی خوادا بکوژرێت ئەوا شەهیدە .
جا پێویستە جیاوازی بکرێت لەنێوان شایەتی دان بەگشتی و شایەتی دان بەتایبەت و بۆکەسێکی دیاری کراو .
الشیخ محمد بن صالح العثیمین – رحمه الله -
المصدر: سلسلة لقاءات الباب المفتوح > لقاء الباب المفتوح [155]
الجنائز > مسائل متفرقة

سەردان: ٢,٣٠٨ بەش: ئه‌حكامه‌كانى جه‌نازه‌