باشترین شتێك كە بۆ مردوو بکرێت چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
باشترین شتێك كە بۆ مردوو بکرێت چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
باشترین شتێك كە بۆ مردوو بنێررێت بریتیە لە دوعا بۆ كردن ، لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەری خوا كە دەفەرموێت: ئەگەر مرۆڤ مرد هەموو كارو كردەوەكانی دەوستن تەنها سێ كاریان نەبێت: چاكە وصەدەقەی بەردەوام ونەبڕاوە ، یان زانستێك كە سوودی لێ وەربگیرێت ، یان رۆڵەیەكی چاك كە دوعای بۆ بكات.
جا دوعاكردن بۆ مردوو لە هەموو شتێك باشترە ، تەنانەت باشترە لە نوێژ بۆ كردنی و صەدەقە بۆ كردنی و حەج و عومرە بۆ كردنیشی.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)

سەردان: ٧,٨٧٢ بەش: ئه‌حكامه‌كانى جه‌نازه‌