ڕێکەوتنی ژن ومێرد لەسەر ئەوەی لەکۆمەوە جوت ببن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕێکەوتنی ژن ومێرد لەسەر ئەوەی لەکۆمەوە جوت ببن
پرسیار:

من ئافرەتێکم ماوەی پێنج سالە زەواجم کردووە ، ئێستا دوو گیانم ، کێشەی من ئەوەیە ماوەی شەش مانگە مێردەکەم داوام لێدەکات لەکۆمەوە جیماعم لەگەڵ بکات ، لەسەرەتادا من بەگوێم نەکرد ، وپێم گوت : حەڕامە بەڵام دوای زۆر دووبارە کردنەوەی وازم لێهێنا چی بیەوێ دەیکات ، وە من ئێستا جیماع کردنم لەکۆمەوە پێ خۆشە ، هەوڵم داوە موقاوەمەی نەفسم بکەم بەڵام نەم توانی ، تەنانەت وام لێهاتووە هەست بەلەزەت ناکەم کاتێ لەداوێنەوە جیماعم لەگەڵ دەکات .
بەهیوای ئەوەی یارمەتیم بدەن . چونکە من زۆر ناموڕتاح وخەفەت بارم .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
لەشەریعەتی ئیسلام دا جووت بوون لەکۆمەوە حەڕامە ، بەڵکو یەکێکە لەتاوانە گەورەکان ، کۆمەڵێ بەڵگەی شەرعی لەو بارەیەوە هاتوون لەفەرموودە وقسەی هاوەڵان وتابعین وئەوانی دوای ئەوان هاتوون لەپێشەوایانی ئیسلام .
پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: (من أتى حائضاً او امرأة في دبرها أو كاهناًُ فصدّقه بما يقول فقد كفر بما انزل على محمد) رواه أحمد والترمذي وابن ماجه برقم 639 وصححه الشيخ الألباني في الإرواء برقم 2006.
واتە هەر كەس بچێتە لاى هاوسەرى خۆى لە كاتى حەیز دا یان لە پاشەوە یان سەردانى فاڵچییەك بكات و باوەڕ بە قسەكانى بكات ئەوە بێ باوەڕ بووە بە (قورئان) ئەوەى بەسەر (محمد) دا دابەزیوە.

وه شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله دەڵێت : " وَطْء الْمَرْأَة فِي دبرهَا : حرَام فِي قَول جَمَاهِير الْعلمَاء ، وَمَتى وَطئهَا فِي الدبر وطاوعته : عُزِّرا ، فَإِن لم ينتهيا : فُرِّق بَينهمَا ...
انتهى من "مختصر الفتاوى المصرية" (37) .
واتە :جووت بوون لەکۆمەوە حەڕامە لەسەر بۆچوونی هەموو زانایان ، هەرکات پیاو لەکۆمەوە لەگەڵ خێزانی جود بوو وەئەویش بەگوێی کرد ئەوا سزا دەدرێن ، گەر هەر وازیان نەهێنا ئەوا لێک جودا دەکرێنەوە .

بۆیە دروست نی یە بۆ هیچ یەکێکتان داوا لەوی تر بکات ئەو کارە قێزەونە ئەنجام بدەن ، ودروست نی یە ڕازی بن پێی ، یاخود ڕێکەون لەسەری ، بێگومان گوێڕایەڵی هیچ کەسێک دروست نی یە لەشتێکدا کەبێفەرمانی خودای تێدا بێت .

بۆیە واجبە لەسەرتان تەوبە بکەن لەو کارە ، وەخەفەت بار بن لەسەر ئەوەی ڕووی داوە ، وداوای لێبوردن لەخودا بکەن ، ئەو جۆرە کاره قێزەونانە مرۆڤی دەروون سەلیم قێزی لێ دەکاتەوە وحەزی پێناکات .
جا هەرکەسێک واز لەحەڵاڵی وشتی پاک بێنێت ، وحەز بەشتی پیس وحەڕام بکا ئەو شەیتان زاڵ دەبێت بەسەریدا وکارە ناشیرینەکانی لەپێش چاو جوان دەکات ، تا وای لێ دێت حەز بەشتی پاک ناکات .
پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : ( تُعْرَضُ الْفِتَنُ عَلَى الْقُلُوبِ كَالْحَصِيرِ عُودًا عُودًا، فَأَيُّ قَلْبٍ أُشْرِبَهَا، نُكِتَ فِيهِ نُكْتَةٌ سَوْدَاءُ ، وَأَيُّ قَلْبٍ أَنْكَرَهَا ، نُكِتَ فِيهِ نُكْتَةٌ بَيْضَاءُ ، حَتَّى تَصِيرَ عَلَى قَلْبَيْنِ ، عَلَى أَبْيَضَ مِثْلِ الصَّفَا فَلَا تَضُرُّهُ فِتْنَةٌ مَا دَامَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ ، وَالْآخَرُ أَسْوَدُ مُرْبَادًّا كَالْكُوزِ، مُجَخِّيًا لَا يَعْرِفُ مَعْرُوفًا، وَلَا يُنْكِرُ مُنْكَرًا، إِلَّا مَا أُشْرِبَ مِنْ هَوَاهُ ) رواه مسلم (144) .
واته : فیتنە هاوشێوەی حەسیر بەدوای یەکدا بەسەر دڵەکاندا دێت ، جا هەر دڵێک قەبوڵی کات ئەوا نوکتەیەک ڕەشی لێ دەدرێت ، وەهەر دڵێک ڕەتی کاتەوە ، نوکتەیەک سپی دەدرێت لەدڵی ، تاوەکو دوو جۆر دڵ دروست دەبن :
دانەیەکیان سپی ولوس کەهیچ فیتنەیەک ناگرێتە خۆی تاوەکو ئاسمان وزەوی مابن ، وئەوی تریان ڕەش هەڵدەگەڕێ وەک گۆزەیەکی لێ دێت کەئاو ناگرێتە خۆی وسەر وژوو دەبێتەوە نه‌چاك به‌چاك ده‌زانێ و نه‌خراپ به‌ خراپ ، مەگەر ئەوەنەبێ کەخۆی حەزی لێ دەکات .

ابن القيم رحمه الله دەڵێت:
" فالنفوس الشَّرِيفَة لَا ترْضى من الْأَشْيَاء إِلَّا بِأَعْلَاهَا وأفضلها وأحمدها عَاقِبَة ، والنفوس الدنيئة تحوم حول الدناءات ، وَتَقَع عَلَيْهَا كَمَا يَقع الذُّبَاب على الأقذار " انتهى من "الفوائد" (ص 177) .
واتە : دەروونی بەڕێز وپاک بەهیچ شتێک رازی نابێت تەنها بەشتە باش وبەرز وچاکەکان نەبێت ، بەڵام نەفسی خراپ دایم لەدەوری شتە ناشرینەکانە ، وخۆی توشی دەکات هەروەک چۆن مێش بەردەوام لەدەوری شتی پیسە .

دواتر لەگەڵ ئەوەی باسمان کرد کەپێویستە تەوبە بکەن ، ئامۆژگاریتانیش دەکەین بەم شتانەی لای خوارەوە لەنێوان خۆتاندا ئەنجام بدەن :

یەکەم : گەر جارێکی تر داوای لێ کردی نابێ بەگوێی مێردەکەت بکەیت لەژێر هیچ زەختێکدا .

دووەم : ئامۆژگاری کردنی مێرد ، وبیر خستنەوەی بەوەی تەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆلای خودا .

سێیەم : خۆ سەرقاڵ کردن بەعیبادەتەوە ، ودوور کەوتنەوە لەو فلیم ووێنە حەڕامانەی کەوا دەکەن بەرەو ئەو کارە قێزەونە هەنگاو بنێن .

چوارەم : دوور خستنەوەی مێرد لەهەر شتێک کەوا دەکات تەماحی دواوە بکات وەک تەماشا کردنی کۆم ویاری کردن پێی .

پێنجەم : گرنگی دان بەخۆ ڕازاندنەوە بۆ مێرد ، وجێ بەجێ کردنی هەر شتێک کەدەبێتە هۆی سەرنج ڕاکێشانی بۆ ئەو جێگایەیی کەخودا حەڵاڵی کردووە ، لەگەڵ یاری ودەس بازی هەردوولاتان کەوا دەکات حەز وئارەزوو بجوڵێت بۆ جووت بوون لەداوێنەوە .

شەشەم : ئارام گرتن لەسەر بێفەرمانی نەکردنی خودا ، وبەردەوام بوون لەسەر گوێڕایەڵی خودا ، وڕاهێنانی نەفس لەسەر دوور کەوتنەوە لەتاوان ، حەتمەن ڕەنگە لەسەرەتادا زەحمەت بێت بەڵام بەئارام گرتن وپشت بەستن بەخودا زاڵ دەبیت بەسەر نەفسدا .

حەوتەم :  زۆر قورئان بخوێنە ویادی خودا بکە وداوای لێ خۆش بوون بکە ، ئەم شتانە دڵ ئارام دەکات ودووری دەخاتەوە لەخەم وپەژارە ، وشەیتان ڕاو دەنێت ، ودەروون دەگێڕتەوە بۆ حاڵەتی تەبیعی خۆی کەئەویش حەز کردنە لەشتی پاک دوور کەوتنەوەیە لەشتی حەڕام و قێزەون وشاز .

هەشتەم : هەریەک لەتۆ ومێردەکەت بەشێک لەشەو ترخان بکەن بۆ شەو نوێژ ، ئیمامی أبو داود (1451) لەئەبو سەعیدەوە ولەئەبو هوڕەیرە گێڕاویەتیەوە کەگوتویانە : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی :( مَنِ اسْتَيْقَظَ مِنَ اللَّيْلِ وَأَيْقَظَ امْرَأَتَهُ ، فَصَلَّيَا رَكْعَتَيْنِ جَمِيعًا، كُتِبَا مِنَ الذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا، وَالذَّاكِرَاتِ ) وصححه الألباني في "صحيح أبي داود" .
واتە : هەرکەسێک شەو هەستێت وخێزانەکەی هەستێنێت ، دوو ڕکات نوێژ بکەن ، ئەوا ناویان لەناو ئەو کەسانە تۆمار دەکرێت کەزۆر زیکر ویادی خودا دەکەن .

وەئەبو هوڕەیرە دەڵێت : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : ( رَحِمَ اللَّهُ رَجُلًا قَامَ مِنَ اللَّيْلِ فَصَلَّى ، وَأَيْقَظَ امْرَأَتَهُ ، فَإِنْ أَبَتْ ، نَضَحَ فِي وَجْهِهَا الْمَاءَ ، رَحِمَ اللَّهُ امْرَأَةً قَامَتْ مِنَ اللَّيْلِ فَصَلَّتْ ، وَأَيْقَظَتْ زَوْجَهَا، فَإِنْ أَبَى، نَضَحَتْ فِي وَجْهِهِ الْمَاءَ ) .رواه أبو داود (1308) وصححه الألباني .
واتە : ڕەحمەتی خودا لەو پیاوەی کەشەو هەڵدەستێت ونوێژ دەکات ، وخێزانکەی بەخەبەر دەکاتەوە ، گەر هەڵنەستا ، ئاو دەکا بەدەم واچاویدا ، وە ڕەحمەتی خودا لەو ئافرتەی کەشەو هەڵدەستێت ونوێژ دەکات ، ومێردەکەی بەخەبەر دەکاتەوە ، گەر هەڵنەستا ، ئاو دەکا بەدەم واچاویدا .

بێگومان هاوشێوەی ئەم کارانە وا لەمرۆڤ دەکا دوور کەوێتەوە لەکاری نەشیاو وشوێن کەوتنی ئارەزوو .

خۆ ئەگەر هەر باش نەبوون و وازتان لەوکارە حەڕامە نەهێنا ، ئەوا باش نی یە بەردەوام بن لەسەر ژیانی ژن ومێردایەتی ، بەڵکو باشتر وایە لێک جودا ببنەوە .

نسأل الله أن يعينك على نفسك وشيطانك ، وأن يصرف عنك وعن زوجك مكائد الشيطان ودسائسه .

سەردان: ١٦,١٨٣ بەش: پرسیارە جنسیەکان