دەکرێ هەندێ لە ئادابەکانى جیماع و سەرجێی نێوان ژن و مێردمان بۆ باس بکەن لە ڕووی شەرعەوە؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەکەم : لەکاتی ئەنجامدانی ئەو کارەدا نیەت بۆ خوا یەکلایی بکرێتەوە ، و مەبەستی لەو کارەی پاراستنی نەفس و خێزانی بێت لەحەرام خستنەوەى نەوەى چاک بێت بۆ ئوممەتى ئیسلام .
د : پێش (جماع)کردن یاری و گاڵتە لەگەڵ خێزانی بکات و ماچی بکات . ووەم
سێی: لەکاتی (جماع)کردندا بڵێت : ەم (بِسْمِ الله ، اللهُمّ جَنِّبْنا الشَّيطانَ ، وَجَنِّبِ الشَّيطانَ مارَزَقْتَنا ) واتە : (بە ناوی خوا. خوایە شەیطانمان لێ دوور بخەرەوەو شەیطان لەو مناڵەش دوور بخەرەوە كە پێمان دەبەخشی.)
چوارەم : بەهیچ شێوازێک دروست نی یە لەدواوە (کۆم) بچیتە لای خێزانت ، بەڵام دروستە بۆ پیاو لە پشتەوە جیماع لەگەڵ خێزانى بکات بەو مەرجەى زەکەرى بخاتە نێو عەورەتى خێزانى نەک کۆمى .
پێنجەم : سوننەتە گەر پیاو (جماع)ی لەگەڵ خێزانی کرد پاشان ویستی دوو بارەی بکاتەوە با دەس نوێژ بگرێت ..
شەشەم : خۆ شوشتن لەسەر پیاو و ئافرەت واجب دەبێت یاخود لەسەر یەکێکیان لەم حاڵەتانەدا :
أ - گەیشتنی ئەندامی نێرینەی پیاو و ئافرەت بەیەکتر .
ب - دەرچوونی (مەنی) هەر چەند (جماع)کردنیش ڕووی نەدابێ .
حەوتەم : حەرامە جووت بوون لەگەڵ ئافرەتدا لەکاتی سوڕی مانگانەدا بەڵام یاری و دەستبازی و خۆڕەحەتکردن بەدەستى یەکتر دروستە .
هەشتەم : حەرامە لەسەر پیاوان و ئافرەتان ئەو نهێنى و سڕانە ئاشکرا بکەن کە لەنێوانیاندا هەیە لەبابەتی ژن و مێردایەتی و سەرجێی کردن .