ئایا فەزڵ و گەورەیی ڕۆژى عەرەفە چییە؟
١. ڕۆژى ئازادکردنى بەندەکانە لە ئاگری دۆزەخ
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمویەتى : هیچ ڕۆژێك نیه ئهوهندهی ڕۆژی عهرهفه خوای گهوره بهندهی تیادا ئازاد بكات له ئاگری دۆزهخ.
٢. بەڕۆژوو بوونى ڕۆژى عەرەفە تاوانى دوو ساڵ دەسڕێتەوە
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمویەتى : ڕۆژی عهرهفه ئومێدم وایه بهخوا كهببێت بهكهفارهتی( تاوانى) ساڵی ڕابردوو ساڵی داهاتووش.
٣. باشترین دوعا، دوعای ڕۆژی عەرەفەیە
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمویەتى : باشترین دوعا، دوعای ڕۆژی عەرەفەیە، وە باشترین دوعا ڪە من و پێغەمبەرانی پێش من وتومانە ئەمەیە:
(لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)
واتە: (هیچ پەرستراوێڪ نیە بەحەق جگە لە الله، تاڪی بێ هاوبەشە و موڵڪ و سوپاس هەر بۆ ئەوە، بەسەر هەموو شتێڪدا بەتوانایە).
٤. خواى گەورە شانازی بە بەندەکانیەوە دەکات
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرمویەتى : خواى گەورە لە ڕۆژى عەرەفە دێتە ئاسمانى دنیا و شانازى دەکات بە ئامادەبوانى حاجیانى عەرەفە لاى فریشتەکان.
٥. ڕۆژى عەرەفە ڕۆژی ڕیسوابوونى شەیتانە :
هیچ ڕۆژێک نیە کە شەیتان تیایدا ڕیسواو خەفەتبار و پەست و بێزار بێ وەک ڕۆژى عەرەفە کاتێک دەبینێ ڕەنجى ساڵى بە با چوو چەند ئەو خەڵکەى توشی تاوان کرد خواى گەورە لێیان خۆش بوو.
٦. ڕۆژى عەرەفە ڕۆژى کامڵ بوونی دینی ئیسلامە
لە ڕۆژى عەرەفە خواى گەورە ئاینى پیرۆزى ئیسلامى بۆ موسلمانان کامڵ کرد و ئیتر پێویستى بە هیچ زیاد و بیدعە و کەم کردنێک نیە.
٧. ڕۆژى عەرەفە ڕۆژى کۆبونەوەى موسوڵمانانە
لەڕۆژی عەرەفەدا حاجیان لە یەک جێگا بە یەک پۆشاک بەیەک شیعار و دەست بە دوعا بەرامبەر بە خواى گەورە کۆدەبنەوە .
٨. خواى گەورە سوێندی پێ خواردووە
ڕۆژى عەرەفە ئەو ڕۆژەیە کە خواى گەورە سوێندى پێ خواردوە کە بریتی یە لە (الیوم المشهود) .
لەکۆتاییدا :
برا و خوشکی موسڵمان بزانە کە ڕۆژى عەرەفە ڕۆژى زیکر و دوعا و پاڕانەوەیە ، ڕۆژى بازاڕ کردن و خەوتن و سەرقاڵ بوون نیە بەشتى بێ سوود ، و هەوڵبدە و بەردەوام دوعا بکە و بپاڕێرەوە لە خواى گەورە بەڵکو لەگەڵ خۆر ئاوابوونى ڕۆژى عەرەفە ، تاوانەکانیشت ئاواببن و بسڕێتەوە لاى خواى گەورە .