فەزڵ و گەورەیی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
فەزڵ و گەورەیی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان چیە؟

سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی كە هەندێك كاتی موبارەكی داناوە بۆ بەندە صاڵحەكانی كەوا بتوانن كرداری چاكی تێدا ئەنجام بدەن ، وە صەڵات و سەلامیش لەسەر پێغەمبەرە خۆشەویستەكەی بێت كە (حوكم و ئادابەكانی) كات و شوێنە پیرۆز و موبارەكەكانی ڕوون كردووەتەوە بۆ موسڵمانان ، هەروەها لەسەر هاوەڵ و شوێنكەوتووانی بە چاكە كە زیندوو كەرەوەی درووشمەكانی ئایینی خوا و سوننەتەكانی پێغەمبەرن () .
هەرچەندە تەمەنی موسڵمانانی ئوممەتی پێغەمبەر () كەم تر و كورت ترە لە تەمەنی موسڵمانانی ئوممەتانی پێشووتر هەروەكو پێغەمبەر () فەرموویەتی : ((أَعْمَارُ أُمَّتِي مَا بَيْنَ السِّتِّينَ إِلَى السَّبْعِينَ ، وَأَقَلُّهُمْ مَنْ يَجُوزُ ذَلِكَ))(1).
واتە : تەمەنی ئوممەتەكەی من لە نێوان شەست تا حەفتا ساڵدایە ، وە كەمیان هەیە لە ئەوەندە تەمەنیان تێپەڕ بكات .
بەڵام خوای گەورە بە فەزڵی خۆی هەندێك كات و كرداری داناوە كەوا دەبێتە مایەی بەرەكەت و زیاد بوونی تەمەن ، جا لەو كاتە موبارەكانە : (دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیانە / عشر ذی الحجة) .

بەڵگە لەسەر فەزڵ و گەورەیی ئەم دە رۆژە :
1 ـ خوای گەورە لە قورئاندا سوێندی پێ خواردووە و فەرموویەتی { وَالْفَجْرِ ١ وَالْفَجْرِ ١ } [سورە الفجر]
قال ابن كثیر : (الـمراد بـها عشر ذی الـحجە).
واتە : مەبەست بەو دە (10) ڕۆژەی كە خوا سوێندی پێخـواردووە بریتییە لە دە ڕۆژی یەكـەمی مانگی حاجیان .
2 ـ هەروەها خوای گەورە فەرموویەتی : [وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ ٢٨ ] [الـحج] .
قال ابن عباس (رحمه الله) : (أیام العشر) .
واتە : زیكری خوا بكەن لە ڕۆژە زانراوەكاندا كە بریتین لە دە ڕۆژی یەكــەمی مانگی حاجیان .
3 ـ وە (سعید بن جبیر) دەگێڕێتەوە لە (ابن عباس)ـەوە كەوا پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی : ((مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهِنَّ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ الْعَشْرِ ، فَقَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ وَلاَ الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ () : وَلاَ الْجـِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ إِلاَّ رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ فَلَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْءٍ))(2).
واتە : هیچ ڕۆژانـێـك نییە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان ، وتیان : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ، تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵا و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە.
لە بەر ئەمە (سعید بن جبیر) ئەگەر ئەم دە ڕۆژە بهاتبایە ئەوەندە هەوڵی دەدا و تێدەكۆشا بۆ خواپەرستی بە ئەندازەیەك كە نزیك بوو لە توانادا نەبێت .
هەروەها لـێی دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی : ((لا تُطْفِئُوا سُرُجَكُمْ لَيَالِي الْعَشْرِ)) .
واتە : شەوانی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان چراكانتان مەكوژێننەوە [مەبەستی ئەوەیە : شەونوێژ بكەن و قورئان بخوێنن و زیكری خوا بكەن] .
قال الـحافظ ابن حجر العسقلانـي رحمه الله : (وَاَلَّذِي يَظْهَرُ أَنَّ السَّبَبَ فِي اِمْتِيَازِ عَشْرِ ذِي الْحِجَّةِ : لِمَكَانِ اِجْتِمَاعِ أُمَّهَاتِ الْعِبَادَةِ فِيهِ ، وَهِيَ الصَّلَاةُ وَالصِّيَامُ وَالصَّدَقَةُ وَالْحَجُّ ، وَلَا يَتَأَتَّى ذَلِكَ فِي غَيْرِهِ)(3).
واتە : ئەوەی ڕوون بێت لە هۆكاری تایبەت مەندێتی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان ئەوەیە : كە ئەم دە ڕۆژە بنەوای پەرستشەكانی تێدا كۆبووەتەوە ، كەوا بریتین لە نوێژ و ڕۆژوو و صەدەقە و حەج ، وە ئەمانەش لە هیچ كاتێكی تردا كۆنابنەوە .
وە پرسیار كراوە لە (شیخ الإسلام ابن القیم) : ئایا دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان چاكتر و گەورە ترە یان دە ڕۆژەكەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان ؟
ئەویش لە وەڵامدا فەرمووی : (ڕۆژانی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان چاكترە لە ڕۆژانی دە ڕۆژەكەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان ، وە شەوانی دە ڕۆژەكەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان چاكترە لە شەوانی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان)(4).
وقال الـمباركفوري : (الْمُخْتَارُ أَنَّ أَيَّامَ هَذِهِ الْعَشْرِ أَفْضَلُ لِيَوْمِ عَرَفَةَ ، وَلَيَالِي عَشْرِ رَمَضَانَ أَفْضَلُ لِلَيْلَةِ الْقَدْرِ ، لِأَنَّ يَوْمَ عَرَفَةَ أَفْضَلُ أَيَّامِ السَّنَةِ ، وَلَيْلَةُ الْقَدْرِ أَفْضَلُ لَيَالِي السَّنَةِ)(5).
واتە : وتەی هەڵبژاردە ئەوەیە كەوا ڕۆژانی ئەم دە ڕۆژە چاكترە لەبەر ڕۆژی عەرەفە ، وە شەوانی دە ڕۆژەكەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان چاكترە لەبەر شەوی قەدر ، چونكە ڕۆژی عەرەفە چاكترینی ڕۆژەكانی ساڵە ، وە شەوی قەدریش چاكترینی شەوەكانی ساڵە .

لەلایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە

تەماشاى ئەمەش بکە :

ئەو كردەوانە کامانەن كە سوننەتن لە دە ڕۆژی یەکەمى مانگى حاجیان ئەنجام بدرێن؟

------------------------

(1) صحيح سنن الترمذي رقم : (3550) وصحيح سنن ابن ماجه رقم : (4236) .

(2) صحيح البخاري رقم : (969) وصحيح سنن الترمذي رقم : (757) واللفظ لـهُ .
(3) فتح الباري شرح صحيح البخاري : (2 / 593) .
(5) تُحفة الأحوذي : (3 / 530) .

سەردان: ٧,٧٠٥ بەش: نۆمینەى حاجیان