حوکمی کەسێک لە ڕۆژی هەینیدا تەنها بە تەحیاتی نوێژ ڕادەگات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کەسێک لە ڕۆژی هەینیدا تەنها بە تەحیاتی نوێژ ڕادەگات
پرسیار:

كەسێك لە ڕۆژى هەینى دێتە ناو مزگەوتەوە و ئیمام لە تەحیاتى كۆتاییدایە ئایا چی بكات، چوار ركات بكات یان دووان؟

لەحاڵەتى وەهادا كەسەكە نوێژى هەینى لەدەست چووە، بۆیە لەگەڵ ئیمامدا دەچێتە ناو نوێژەوە ونوێژى نیوەڕۆ دەكات لەبەر ئەوەى پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: (( من أدرك ركعة من الصلاة فقد أدرك الصلاة)) (١)، واتە: ئەوەى گەیشت بەیەك ركاتى نوێژدا ئەوا گەیشتووە بە نوێژەكە. جا مەفهومى ئەم فەرموودەیە ئەوە دەگەیەنێت كە ئەوەى بگات بەكەمتر لەیەك ركات ئەوا نەگەیشتووە بە نوێژەكە، وە هەروەها لە پێغەمبەرى خواوە گێڕراوەتەوە كە فەرموویەتى: (( من أدرك ركعة من الجمعة فقد أدرك)) (٢)

واتە: ئەوەى گەیشت بەیەك ركاتى نوێژى هەینیدا ئەوا گەیشتووە بە نوێژەكە. واتە كە دواتر كەستێتەوەو ركاتى دووەم بكات.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) تقدم تخريجه.
) النسائى، كتاب الجمعة، باب من أدرك ركعة من صلاة الجمعة 3/92، ابن ماجه ، كتاب إقامة الصلاة، باب ما جاء في من أدرك من الجمعة ركعة 1/356.

سەردان: ٢,٧٠٨ بەش: نوێژى هەینى