ئایا دروسته‌ بۆ ئیمام كه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بكات له‌كاتى ووتاردا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروسته‌ بۆ ئیمام كه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بكات له‌كاتى ووتاردا؟

به‌ڵێ دروسته‌ به‌پێویستى و به‌ڵگه‌ش، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سابت بووه‌ له‌ صحیحى بوخاریدا له‌باسی ئه‌و ده‌شته‌كیه‌ى كه‌ قسه‌ى له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا كرد و له‌و كاته‌شدا ئه‌و ووتارى ده‌دا، وه‌ هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوایش قسه‌ى كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا كه‌به‌سه‌ر ملى خه‌ڵكیدا هاته‌ ژوره‌وه‌ له‌ رۆژى هه‌ینیدا له‌كاتى ووتارداندا و پێى فه‌رمو: " اجلس فقد آذيتَ " رواه أبو داود واته‌: دانیشه‌ به‌ڕاستى ئازارى خه‌ڵكیت دا.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٢,٤٢٢ بەش: نوێژى هەینى