حوکمی کردنی نوێژی هەینی لەماڵەوە بەبیانوی ئەوەی کە دەنگی وتاربێژ دەبیستی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کردنی نوێژی هەینی لەماڵەوە بەبیانوی ئەوەی کە دەنگی وتاربێژ دەبیستی
پرسیار:

ئایا دروستە بۆ موسڵمان كە نوێژى هەینى لە ماڵدا بكات ئەگەر هاتوو دەنگى وتاربێژى دەبیست؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

دروست نییە نوێژى هەینى ئەنجام بدرێت ئیللا لەگەڵ موسڵماناندا نەبێت لە مزگەوتدا، بەڵام ئەگەرهاتوو مزگەوت پڕبوو وە ڕیزەكان كەوتنە سەر شەقامەكان ئەو كاتە دروستە نوێژ لەسەر شەقام بكرێت لەبەر پێویستى، بەڵام كە موسڵمان نوێژ لە ماڵەكەیدا یان لە دوكاندا بكات ئەوا دروست نییە و حەڵاڵ نییە بۆى ئەو كارە.

دروست نییە نوێژى هەینى ئەنجام بدرێت ئیللا لەگەڵ موسڵماناندا نەبێت لە مزگەوتدا، بەڵام ئەگەرهاتوو مزگەوت پڕبوو وە ڕیزەكان كەوتنە سەر شەقامەكان ئەو كاتە دروستە نوێژ لەسەر شەقام بكرێت لەبەر پێویستى، بەڵام كە موسڵمان نوێژ لە ماڵەكەیدا یان لە دوكاندا بكات ئەوا دروست نییە و حەڵاڵ نییە بۆى ئەو كارە، چونكە مەبەست لە جومعە و جەماعەتیش ئەوەیە كە موسڵمانان ئامادەبن لەگەڵ یەكتردا وچاویان بەیەك بكەوێت و یەك ئوممەت بن وبەوهۆیەوە خۆشەویستى و سۆز وبەزەیی لەنێوانیاندا دروست بێت و نەفام و نەزانیان لە زانا وشارەزاكانیانەوە فێربێت، وە ئەگەر ئێمە ئەو دەرگایە بۆ خەڵك بكەینەوە و بڵێین دروستە لە رادیۆ و تیڤی و ماڵدا نوێژ بكەن ئەوا هیچ سوودێك بۆ بیناى مزگەوتەكان و ئامادەبوونى موسڵمانان نامێنێتەوە، وە سەردەكێشێت بۆ وازهێنان لە جومعە وجەماعەتیش.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٥٥٠ بەش: نوێژى هەینى