هه‌ندێك له‌و شتانەى كه‌ بۆ وتاربێژ رێگه‌پێدراوه‌ و سوونه‌ته‌ له‌وتارى هه‌ینیدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هه‌ندێك له‌و شتانەى كه‌ بۆ وتاربێژ رێگه‌پێدراوه‌ و سوونه‌ته‌ له‌وتارى هه‌ینیدا
پرسیار:

ئەو سونەت و ئاداب و ڕێگەپێداراوانە چیە کە گرنگە وتاربێژ ئاگاداریان بێ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سوننه‌ته‌ له‌كاتى وتارى هه‌ینیدا بێت و ئاماده‌بێت وه‌ له‌سه‌ر مینبه‌ر وتاربدات یان شوێنێكى به‌رز، وه‌ كاتێك سه‌رده‌كه‌وێت بۆ سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌ سه‌لام له‌ خه‌ڵكى ناو مزگه‌وته‌كه‌ بكات و دانیشێت هه‌تا بانگبێژ بانگه‌كه‌ى ته‌واو ده‌كات و له‌نێوان هه‌ردوو وتاره‌كه‌شدا كه‌مێك دابنیشێت، وه‌ وتار به‌پێوه‌و به‌ڕاوه‌ستانه‌وه‌ بدات له‌گه‌ڵ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى گۆچانێك یان شتێكى هاوشێوه‌ى، وه‌ وتارى كورت بێت و دوعاى خێر بۆ موسڵمانان بكات و دوعاى خێریش بۆ كاربه‌ده‌ستانیش بكات به‌وه‌ى خوا ئیصلاحیان بكات و سه‌ركه‌وتویان بكات بۆ كارى خێر و چاكه‌ وله‌وكاتى دوعایه‌شدا ئاماژه‌ به‌په‌نجه‌ى شایه‌تومانى بكات و ده‌سته‌كانى به‌رزنه‌كاته‌وه‌ مه‌گه‌ر له‌كاتى داواكردنى باراندا نه‌بێت، وه‌ كاتى گونجاو هه‌ڵبژێرێت و ده‌ستنیشان بكات بۆ پێشكه‌شكردنى ده‌قه‌كانى هاندانى خه‌ڵكى بۆ كارى چاكه‌ و ترساندیان له‌كارى خراپه‌ و هه‌روه‌ها باسی ئه‌و چیرۆكانه‌ى له‌قورئان و فه‌رمووده‌دا هاتوون و نمونه‌یان بۆ بهێنێته‌وه‌و حوكمى شه‌رعیان بۆ ڕوون بكاته‌وه‌ به‌ ئوسلوب و شێوازێكى ڕه‌وانبێژى كاریگه‌ر و دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌ زۆرله‌خۆكردن و درێژدادڕى وقووڵ كردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كان، وه‌ده‌بێت ته‌واو شاره‌زایی و زانستى هه‌بێت به‌وه‌ى كه‌ ده‌یڵێت، وه‌ هه‌ست بكات به‌وه‌ى كه‌ ئه‌و هه‌ستاوه‌ به‌ئه‌ركى پێغه‌مبه‌ران عليهم الصلاة و السلام.


وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ١,١٤١ بەش: نوێژى هەینى