پلەو پایەی نوێژ لە ئیسلامدا چۆنە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پلەو پایەی نوێژ لە ئیسلامدا چۆنە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

سەرەتا نوێژ عیبادەتێكە چەند كردارو گوفتارێكی تایبەتی تێدایە بە ووشەی (الله اكبر) دەست پێ‌ دەكات و بە سڵاودانەوە كۆتایی پێ‌ دێت.
پلەو پایەی نوێژ لە ئیسلامدا :
بۆ نوێژ لە ئیسلامدا پلەو پایەیێك هەیە كە هیچ عیبادەتێكی تر ئەو پلەو پایەیەی نیە، چونكی نوێژ كۆڵەكەی دینە، كە بەو نەبێ‌ ڕاناوەستێ‌، پێغەمبەر فەرموویەتی: (رَأسُ الأمرِ الإسلامُ وَعَمُودُهُ الصَّلاةُ وَذُروَةُ سَنَامِهِ الجِهَادُ فِي سَبيلِ الله). واتە: سەری كار ئیسلامە، و پایەكەی نوێژە، لوتكە هەرەبەرزەكەی جیهاد كردنە لە پێناوی خوادا.
نوێژ یەكەم عیبادەتە كە خوا واجبی كردووە لەسەر خەڵكی، خوا بۆخۆی سەرپەرشتی واجب بوونەكەی كردووە لە شەوی میعراج، وە خوا بۆخۆی بەبێ‌ (واسطة) لەگەڵ پێغەمبەردا دواوە بۆ واجب بوونی.
نوێژ یەكەم شتە كە خوا بەندەكانی لەسەر موحاسەبە ئەكات، پێغەمبەر فەرموویەتی: (أوَّلُ مَا يُحَاسَبُ عَلَيهِ العَبدُ يَومَ القِيَامَةِ الصَّلاةُ فَإن صَلُحَت صَلُحَ سَائِرَ عَمَلِهِ، وَإن فَسَدَتَ فَسَدَ سَائِرُ عَمَلِهِ) (السلسلة الصحيحة 1358).
واتە: یەكەم شتێك كە بەندەی لەسەر موحاسەبە ئەكرێت لە ڕۆژی دواییدا نوێژە، جا ئەگەر نوێژەكانی چاك بوو، ئەوە هەموو كردەوەكانی تریشی چاك ئەبێت، وە ئەگەر خراپ بوو هەموو كردەوەكانی تریشی خراپ ئەبێت.
وە دووا وەسیەتی پێغەمبەر بۆ ئوممەتەكەی نوێژ بووە لەوكاتەدا كە دونیای بەجێ‌ ئەهێشت وئاخر هەناسەی ئەدا ئەی فەرموو: (الصَّلاةَ الصَّلاةَ، وَمَا مَلَكَت أيمَانُكُم).  واتە نوێژەكانتان نوێژەكانتان، وە ئاگاتان لە بەردەكانتان بێت.

سەردان: ٢,٩٧٨ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ