كەی كاردەكەین بە سورەتەکانى (مەككی) و (مەدەنی)؟‎‎: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كەی كاردەكەین بە سورەتەکانى (مەككی) و (مەدەنی)؟‎‎

كەی كاردەكەین بەقورئانی (مەككی) و (مەدەنی)؟‎‎
پێشەوا (إبن تیمیە) (رەحمەتی خوای لێ بێت) بۆچوونی وایە كە سورەتەکانى (مەككی) كە ‏بانگەواز دەكات بۆ ئارام گرتن لەسەر ئازاری بێ‌ باوەڕان، وەجەنگ نەكردن دژ بێ‌ باوەڕان ‏لەكاتێكدا كاری پێ‌ دەكرێ كە موسڵمانان لەحاڵەتی لاوازیدان، بەڵام سورەتەکانى (مەدەنی) كە ‏بانگەواز دەكات بۆ جەنگ كردن و بەكارهێنانی هێز جێ‌ بەجێ‌ دەكرێ‌ لەكاتی تواناو بەهێزی ‏موسڵمانان، هەروەكو لەكتێبی (الصارم المسلول) دا دەفەرمێت:... ئەو ئایەتانە (ئایەتی مەككی) ‏لەبارەی كەسێكەوەیە كە ئیماندارێكی لاوازە، كە ناتوانێت پشتگیری ئایین بكات بەهێز وبەدەست ‏و زوبان، ئەوا ئەوەندە پشتگیری ئایین دەكات كە لەتوانایەتی بەدڵی یان بەوەی كە پێی دەكرێ‌، ‏وە ئایەتی زەلیل كردنی پەیمان لەگەڵ كراوەكان (ایات الصغار علی المعاهدین) (مەبەستی ئایەتی ‏بەكارهێنانی توانا، ئایەتی جەنگ كردن) لەبارەی هەر ئیماندارێكەوە كە بەهێزە، وە دەتوانێت ‏پشتگیری ئاین بكات بەدەست یان بەزوبان، وەبەم ئایەتانەش موسڵمانان كاریان دەكرد لەكۆتایی ‏تەمەنی پێغەمبەر (‏) وەلەسەردەمی خەلیفە ڕاشدێكان، هەر بەم شێوەیەش دەبێت تاوەكو ‏ڕۆژی دوایی بەردەوام كۆمەڵێك هەیە لەموسڵمانان كە دەست گرتوون بەحەقەوە، وەهەردەم ‏پشتگیری ئایین دەكەن بەو پەڕی پشتگیری یەوە، جاهەركەسێك لەئیمانداران لەخاكێكدا بوو كە ‏تێیدا لاوازبوو، یان لەكاتێكدا بوو كە تێیدا لاوازە ئەوا باكاربكات بەئایەتی ئارام گرتن و لێ‌ بوردن ‏بەرامبەر بێ‌ باوەڕان، بەڵام موسڵمانانی خاوەن توانا و دەسەڵات ئەوا كاردەكەن بە ئایەتی جەنگ ‏كردن دژی هەڵگرانی بێ‌ باوەڕی كە تانە دەدەن لە ئایین، وەهەروەها كاردەكەن بەئایەتی جەنگ ‏كردن دژی خاوەن كتێبەكان (أهل الكتاب) تاوەكو سەرانە (جیزیە) دەدەن بەوپەڕی زەلیلی).‏
بێ‌ گومان لەم قسەیەی (إبن تیمیە) زۆرشت دەردەكەوێ‌ كە موسڵمان پێویستە جوان لێی ‏ووردبێتەوە بۆ ئەوەی بەتەواوی ڕێبازی بانگەواز و ڕووكردنی خەڵكی بۆ ئیسلام - چ پێشەوا وە چ ‏خەڵكی تر - چۆن دەبێت بۆی دەركەوێ‌. ‏
والحمد لله رب العالمین
وەرگێڕانی لە (كيف نفهم القرآن) بەهەندێك دەستكاریەوە.‏

سەردان: ٢,٥٤٨ بەش: زانستى قورئان