ماناى سورەتی مەکی و سورەتی مەدەنی چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ماناى سورەتی مەکی و سورەتی مەدەنی چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله ومن والاه، وبعد:
یەك لەو شتانەی كە یارمەتیدەرێكی بەهێزە بۆ تێگەیشتن لە قورئانی پیرۆز بریتی یە لە زانینی ‏قورئانی (مەككی) و (مەدەنی)، هەر بۆیەش هاوەڵانی پێغەمبەر (‏‏) وە كەسانی دوای ئەوان ‏گرنگیان داوە بەم بابەتە، ئەوەتا(عبدالله ی كوڕی مسعود) (‏رضي الله عنه) فەرموویەتی: ‏
‏(سوێند بەو خودایەی كە جگە لەو پەرستراوی حەق نی یە، هیچ سورەتێك نی یە لە قورئان ‏ئیللا من دەزانم لە كوێ‌ دابەزیوە، وە هیچ ئایەتێك نی یە لە قورئان ئیللا من دەزانم بۆ چ ‏مەبەستێك دابەزیوە، وە ئەگەر بزانم كەسێك هەیە لەمن شارەزاتر بە قورئان كە بەسواری وشتر ‏پێ ی بگەی ئەوا من دەچووم بۆ لای) (رواه البخاري)..‏
ماناى سورەتی مەکی و مەدەنی
زانایان چەند بۆچونێكیان هەیە لەسەر پێناسەی (مەككی) و (مەدەنی)، بەڵام لەهەمووی ‏بەهێزتر بریتی یە لەمەی باسی دەكەین.‏
‏1- قورئانی (مەككی): بریتی یە لەو قورئانەی (سورەت یان ئایەت) كە جبریل - علیە سلام ‏‏- دایبەزاندۆتە سەر پێغەمبەر (‏‏) لە پێش كۆچكردنی پێغەمبەر (‏‏) بۆ(مەدینە)، ‏باداگرتنەكە لەدەرەوەی (مەككە)ش بوو بێت.‏
‏2- قورئانی (مەدەنی): بریتی یە لەو قورئانەی (سورەت یان ئایەت) كە جبریل - علیە سلام - ‏دایبەزاندۆتە سەر پێغەمبەر (‏‏) لە پاش كۆچكردن، باداگرتنەكە لە دەرەوەی (مەدینە)ش بوو ‏بێت.‏
لە ژمارە (9) ى گۆڤارى ڕێگاى ڕاست وەرگیراوە

سەردان: ٤,١٢٠ بەش: زانستى قورئان