سوودی زانینمان بە سورەتەکانى (مەككی) و (مەدەنی) چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سوودی زانینمان بە سورەتەکانى (مەككی) و (مەدەنی) چیە؟

سوودی زانینمان بە سورەتەکانى (مەككی) و (مەدەنی).‏‎‎
‏1-سوود وەرگرتن لێ‌ ی لەڕاڤەكردنی قورئان، چونكە زانینی شوێنی دابەزینی قورئان (سوورەت ‏یان ئایەت) یارمەتیدەرێكی باشە بۆ تێگەیشتنی قورئان تێگەیشتنێكی ڕاست و دروست، ڕاڤەكاری ‏قورئان دەتوانێت - لەڕوانگەی ئەم زانستە - جیاكردنەوە بكات لەنێوان (ناسخ) و (منسوخ) ‏لەكاتی پێویستیدا بۆی، چونكە ئایەتی دواتر - لەدابەزین- نەسخی ئایەتی پێشتر دەكات بەچەند ‏مەرجێك كەلەجێی خۆی باسكراوە.‏
‏2-سوود بینین لەشێوازو بابەتە جۆراوجۆرەكانی بۆ چۆنێتی بانگەوازكردن بۆ ڕێگای خودا، ‏چونكە هەموو شوێنێك قسەی تایبەتی خۆی هەیە، بەتێڕوانینمان لە شێواز و ناوەڕۆكی (مەككی) ‏و (مەدەنی)، وە بەڕەچاوكردنی حاڵی خەڵكی دەوروپشت ئەوا ڕێبازێكی ڕوونمان بۆ دەردەكەوێت ‏لەچۆنێتی قسەكردن و بانگەواز، بەجۆرێك كە گونجاو بێت لەگەڵ دەروونی بەرامبەرەكە(‏* ‏). ‏
‏3-بەئاگابوون لەڕووداوەكانی ژیاننامەی پێغەمبەر (‏‏) لەڕێگای ئایەتەكانی قورئانەوە.‏

=====================

(*) كەوابوو خوای گەورە بەشەرعی پاكی خۆی بێ‌ پێویستمانی كردووە لەوەی كە ناوەڕۆك و ڕێگای غەیرە شەرعی بەكاربهێنین بۆ ‏قسەكردن لەگەڵ بەرامبەردا، وەكو ئەو نەخۆشیە بڵاوەی كە ئەمڕۆ دەیبینین كە زۆر لە موسڵمانە خوێندەوارەكان كە خۆیان بە ‏‏(ڕۆشنبیر) دەژمێرن پەنا دەبەنە بەر كتێبی (فەلسەفە) یان (منطق) یان (دەروون ناسی ئەوروپی) كە گوایە بۆ ئەوەی فێری بەڵگەو ‏موناقەشەو شێوازی گفتوگۆببن، بەڵام دەبینین لەئەنجامدا زۆر لەوانە دووردەكەونەوە لەقورئان و فەرموودە، وە دووردەكەونەوە ‏لەپەیوەست بوون بەڕەوشتی موسڵمانان، وەئەگەری ئەوەی هەیە كە چەندەها گومان و شوبهەو بۆچوونی هەڵەیان بۆ دروست ‏بێت، ئەمەش تەنها ئاماژەیەكی خێرایە، باسەكە زۆری دەوێ‌.‏

گۆڤارى ڕێگاى ڕاست ژمارە (9)

سەردان: ٢,٤٥٤ بەش: زانستى قورئان