ماناى نوێژ و حوکم و گرنگى لە ئیسلامدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ماناى نوێژ و حوکم و گرنگى لە ئیسلامدا
پرسیار:

ماناى نوێـژ چیه‌، و گرنگى چیه‌ له‌شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا، له‌گه‌ڵ ڕوونكردنه‌وه‌ى حوكم و فه‌زڵه‌كه‌یدا؟

نوێژ : خواپه‌رستیه‌كى خاوه‌ن چه‌ند ووته‌ و كردارێكى تایبه‌ته‌ كه‌ به‌ الله أكبـر ده‌ست پێ ده‌كات و به‌سه‌لام دانه‌وه‌ كۆتایی دێــت.
حوكمى: پایه‌یه‌كه‌ له‌ پێنج پایه‌كه‌ى ئیسلام، وه‌ چاكترین كرده‌وه‌یه‌ له‌پاش شایه‌تومان، كه‌ پێك دێت له‌ پێنج نوێژ له‌شه‌و ورۆژێكدا كه‌واجبه‌ له‌سه‌ر موسڵمانى پیاو وئافره‌ت جگه‌ له‌حه‌یزدار و نیفاس هه‌تا پاك ده‌بنه‌وه‌.
وه‌ئه‌وه‌ى نكۆڵى واجب بوونى بكات ئه‌وه‌ بێباوه‌ڕه‌ و داواى تۆبه‌ى لێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر تۆبه‌ى كرد ئه‌گه‌رنا ئه‌وا حه‌ڵاڵه‌ پێشه‌واى موسڵمانان بیكوژێت وه‌كو هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه‌ك، وه‌ئه‌وه‌شى له‌به‌ر ته‌مبه‌ڵى و كه‌مته‌رخه‌مى نه‌یكات و وازى لێ بهێنێت ئایا بێباوه‌ڕ ده‌بێت یان نا؟ ئه‌وا ڕاجیاوازیه‌كى به‌ناوبانگى له‌سه‌ره‌ له‌نێوان زانایاندا، وه‌ئه‌گه‌ریش نه‌زانێت ئه‌وا فێرده‌كرێت.
وه‌له‌ڕاستیدا چه‌ندین فه‌زڵ وچاكه‌ هه‌یه‌ له‌ئه‌نجامدانى نوێژه‌كاندا، چونكه‌ نوێژ په‌یوه‌ندی نێوان به‌نده‌و په‌روه‌ردگارێتى، جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان و موسڵمانێتى و كافربوونه‌، لابه‌رو پاككه‌ره‌وه‌ى تاوانه‌كانه‌، وه‌له‌رۆژى دواییشدا سه‌یرى نوێژى كه‌سه‌كه‌ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر لێى وه‌رگیرا ئه‌وا ته‌واوى كرده‌وه‌كانى تریشی لێ وه‌رده‌گیرێت وه‌ئه‌گه‌ریش ڕه‌دكرایه‌وه‌ئه‌وا له‌گه‌ڵیدا ته‌واوى كرده‌وه‌كانى ڕه‌د ده‌كرێنه‌وه‌و وه‌رناگیرێن.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٣,٧٢٠ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ