مه‌رجه‌كانى دروست بوونى نوێژ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
مه‌رجه‌كانى دروست بوونى نوێژ
پرسیار:

مه‌رجه‌كانى دروست بوونى نوێژ کامانەن؟ 

مه‌رجه‌كانى دروست بوونى نوێژ بریتین له‌ : 
1- ئیسلام بوون: خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: [ مَا كَانَ لِلْمُشْرِكِينَ أَنْ يَعْمُرُوا مَسَاجِدَ اللَّهِ شَاهِدِينَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ بِالْكُفْرِ أُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ وَفِي النَّارِ هُمْ خَالِدُونَ (17) ] واته‌: ئاوه‌دان كردنه‌وه‌وبیناكردنى ماڵه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار كاروپیشه‌ى هاوه‌ڵبڕیارده‌ران نیه‌، له‌كاتێكدا كه‌ئه‌وان بێباوه‌ڕێتی خۆیان به‌خواى په‌روه‌ردگار ڕاده‌گه‌یانن وهاوبه‌شى بۆ داده‌نێن . ئا ئه‌و هاوه‌ڵبڕیارده‌رانه‌ له‌ڕۆژى دواییدا هه‌موو كرده‌وه‌كانیان پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌، و سه‌رئه‌نجامیشیان مانه‌وه‌ى هه‌تاهه‌تاییه‌ له‌ئاگردا .
2- عه‌قڵ و ژیرى: له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى: " رُفِعَ الْقَلَمُ عَنْ ثَلَاثَةٍ: النَّائِمِ حَتَّى يَسْتَيْقِظَ, والمجنون حتـى يفيق, والصغير حتى يبلغ" رواه أحمد.
 واته‌: قه‌ڵه‌مى نووسینى تاوانه‌كان هه‌ڵگیراوه‌ له‌سه‌ر سێ كه‌س: خه‌توو هه‌تا به‌خه‌به‌ر دێته‌وه‌، شێت هه‌تا دێته‌وه‌ هۆش و ژیرى، وه‌منداڵ هه‌تا باڵغ ده‌بێت.
3- تواناى جیاكردنه‌وه‌ى شته‌كانى هه‌بێت (التَّمييز): له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى: " مروا أبناءكم بالصلاة لِسبعٍ وأضربوهم عليها لعشر وفرقوا بينهم فى المضاجع ". أخرجه أبوداود. واته‌: فه‌رمان به‌منداڵه‌كانتان بكه‌ن به‌كردنى نوێژ كاتێك له‌ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵاندان و له‌ده‌ساڵیدا لێیان بده‌ن و جێگه‌ى خه‌وتنیان جیابكه‌نه‌وه‌.
4- پاكبونه‌وه‌ له‌ له‌شگرانى گه‌وره‌ به‌خۆشۆردن و له‌له‌شگرانى بچووكیش به‌ده‌ستنوێژ، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى: " لا يقبل الله صلاة بغير طهور" أخرجه‌مسلم. واته‌: خواى گه‌وره‌نوێژ وه‌رناگرێت به‌بێ ده‌ستنوێژ.
5- كاتى نوێژه‌كه‌ هاتبێت: خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: [ إِنَّ الصَّلاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا (103) ] واته‌: كه‌مته‌رخه‌می له‌نوێژه‌كان مه‌كه‌ن چونكه‌نوێژه‌كان له‌چه‌ند كاتێكى دیارى كراو پێویست كراوون له‌شه‌رعدا .
6- داپۆشینى عه‌وره‌ت: خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: [ يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ ...31) ] واته‌: ئه‌ى نه‌وه‌كانى ئاده‌م له‌كاتى ئه‌نجامدانى نوێژه‌كانتاندا له‌حاڵه‌تێكى ڕازاوه‌یى شه‌رعیدا بن له‌و پۆشاكه‌ى كه‌عه‌وره‌تى پێداده‌پۆشن و یان له‌پاكیدا و جگه‌له‌وانه‌شدا. وه‌عه‌وره‌تى پیاویش له‌ناوكه‌وه‌هه‌تا سه‌رئه‌ژنۆیه‌، وه‌ئافره‌تیش هه‌موو جه‌سته‌ى عه‌وره‌ته‌جگه‌له‌ده‌م و چاوى.
7- ڕووكردنه‌ قیبله‌: خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: [ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ...(144) ] واته‌: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر ڕووبكه‌له‌( المسجد الحرام ) كه‌له‌( مه‌ككه‌ )یه‌، سا ڕووت له‌وێ بكه‌.
8- نیه‌ت: پێغه‌مبه‌رى خوا - - ده‌فه‌رموێت: " إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّيَّات، وَإِنَّمَا لكل امْرِئٍ مَا نَوَى " متفق علیه‌. واته‌: كاروكرده‌وه‌كان هه‌ر به‌پێى نیه‌تن و هه‌ر كه‌س به‌پێى نیه‌تى خۆى. بەڵام جێگاى نیەت دڵە نەک زمان واتە کاتێک دەتەوێ نوێژ بکەى تەنها لە دڵەوە نیەتت وایە کە نوێژ دەکەى و نابیت بە دەم بڵێی نیەتمە چوار ڕکات نوێژی نیوەڕۆ دەکەم ...
9- لابردنى پیسی له‌سه‌ر جه‌سته‌ى نوێژخوێن یان جلوبه‌رگه‌كه‌ى یان ئه‌و شوێنه‌ى كه‌نوێژى تێدا ده‌كات، پێغه‌مبه‌رى خوا - - ده‌فه‌رموێت: " يُغْسَلُ مِنْ بَوْلِ الْجَارِيَةِ وَيُرَشُّ من بَوْل الْغُلَام   " رواه أبوداود والنسائي وابن ماجه. 
 واته‌: میزى كچى منداڵ ده‌شۆررێت و هی كوڕ ئاوى لێ ده‌پرژێنی. هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌كه‌ى ئه‌بوهوره‌یره‌ - رضي الله عنه - سه‌باره‌ت به‌و ده‌شته‌كیه‌ى كه‌میزى له‌ناو مزگه‌وتدا كرد، و هاتووه‌: " دَعوهُ، وأرِيقوا على بَوْلهِ سَجْلاً مِنْ ماءٍ " رواه الجماعة إلا مسلماً. واته‌:وازى لێ بهێنن و میزه‌كه‌ى پێ مه‌بڕن، وه‌سه‌تڵێك ئاوى پڕ به‌میزه‌كه‌یدا بكه‌ن. 

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٣,٢٥٩ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ