ئایا دروستە ئافرەتان سەردانی گۆڕستان بکەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە ئافرەتان سەردانی گۆڕستان بکەن؟

دروستە بۆ ئافرەتان سەردانی گۆڕستان بكەن ، بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیە : «النِّسَاء شقائق الرِّجَال» صحيح، أخرجه أبو داود (236) والترمذي (113)
واتە : ئافرەتان هاو شێوەی پیاوانن و جودا نین لێیان.
بەڵام پێغەمبەر ـ ـ لەسەرەتادا ڕێگری لێ دەكردن ،هەر وەك فەموویەتی : «لَعَنَ الله زَوَّارَاتِ الْقُبُورِ» صحيح، أخرجه ابن حبان (3178) واتە : لەعنەتی خودا لەو ئافرەتانە بێت كە زۆر سەردانی گۆڕستان دەكەن .
پاشان دوای ئەوە فەرمووی : «كُنتُ نَهَيتُكُمْ عَنْ زِيارَةِ الْقُبُور، فَزُوروهَا؛ فإنّها تُذَكِّر الآخِرَةَ» أخرجه مسلم (977)
واتە : پێشتر ڕێگریم لێ كردن لە سەردانی كردنی گۆڕستان ، لەمەو دوا سەرانی بكەن چونكە دواڕۆژتان بیر دەخاتەوە .
ئەم فەرموودەیە گشتگیرە و پیاوان و ئافرەتان دەگرێتەوە ، بەڵام دەبێ ڕەچاوی ئەوە بكرێت گەر وەلی ئەمریان پێی وابوو ئافرەتان خۆڕاگر نابن لەكاتی سەردانی كردنی گۆڕستاندا و ڕێگریان لێ كرد ، ئەوا پێویستە بەگوێان بکرێت و درووست نی یە بۆ ئافرەتان لەو حاڵەتەدا بچنە گۆڕستان ، وە ئەگەر بەم شێوەیە نەبوو ئەوا بۆ ئافرەتانیش درووستە سەردانی گۆڕستان بكەن ، گەر ئافرەتەكە ئاقڵ و خۆ ڕاگر بوو لە كاتی سەردانی كردنیدا بۆ گۆڕستان .
الشیخ وصي الله بن محمد عباس

سەردان: ٣,٣٦٢ بەش: سەردانى گۆڕستان