حوکمی زەردایی و لێڵایی لە پێش حەیز و دواى تەواو بونى حەیز: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی زەردایی و لێڵایی لە پێش حەیز و دواى تەواو بونى حەیز
پرسیار:

لەسەرەتایی سوڕی مانگانەدا جۆرە ئاوێکی وەک ڕەنگی زەرد و مەیلەو قاوەیم لێ دێت ، و بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت ،ودوای ئەوە خوێن دێت ؛ جا ئایا ئەو ڕۆژانەی کە ئەو ئاوە ڕەنگ قاوەی یە دێت بە حەیز ئەژمار دەکرێت یاخود نا ؟

یەکەم : بەنیسبەت زەردایی ولێڵایی پێش حەیزەوە:
 گەر لەکاتی عادەیا یاخود پێش عادە بێت بەماوەیەکی کەم ، و ئازاری حەیزی لەگەڵدا بێت ، ودواتر خوێنی حەیز بێت ، ئەوا بەشێکە لەعادە و حەیز ، و ڕێگری دەکات لەنوێژ وڕۆژوو ، ئەوەش وەك ئەوەی زەرداییەکە ڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ پێش حەیزەکە بێت و دواتر و بەدواییدا خوێنی حەیز بێت هەموو ئەمانە بەحەیز ئەژمار دەکرێن ، ئەمە ڕاسترین ودروسترین بۆچوونە وشێخ ابن باز بەمە فەتوای داوه ، بەڵام ئەو بەمەرجی داناوە بەدوایدا خوێنی حەیز بێت بەڵام ئازاری بەمەرج دانەناوە .

دووەم : زەردایی ولێڵایی لەدوای تەواو بوونی خوێنەوە ، وپێش پاک بوونەوە بەحەیز دادەنرێت ؛ لەبەر ئەم فەرموودەیەیی کە  مالك لە [( الموطأ (130)] دا و لەئوم عەلقەمەوە هێناویەتی وگێڕاویەتیەوە ودەڵێت : " كَانَ النِّسَاءُ يَبْعَثْنَ إِلَى عَائِشَةَ أُمِّ الْمُؤْمِنِينَ بِالدُّرْجَةِ فِيهَا الْكُرْسُفُ فِيهِ الصُّفْرَةُ مِنْ دَمِ الْحَيْضَةِ يَسْأَلْنَهَا عَنْ الصَّلَاةِ فَتَقُولُ لَهُنَّ لَا تَعْجَلْنَ حَتَّى تَرَيْنَ الْقَصَّةَ الْبَيْضَاءَ تُرِيدُ بِذَلِكَ الطُّهْرَ مِنْ الْحَيْضَةِ ". وصححه الألباني في " إرواء الغليل " برقم (198) .ورواه البخاري معلقاً " كتاب الحيض ، باب إقبال المحيض وإدباره " .
واتە: ئافرەتان قاپێکیان دەنارد بۆ لای عائیشە کەپەموویەکی تێدا بوو و زەدایی خوێنی حەیزی پێوە بوو وپرسیاری نوێژیان لێ دەکرد ئەویش پێی دەگوتن پەلە مەکەن تاوەکو ئاوە سپیەکە دەبینن مەبەستی بەوە پاک بوونەوە بوو لە حەیز.

سێیەم : زەردایی ولێڵایی دوای پاک بوونەوە: هیچ نی یە وهیچ حسابێکی بۆ ناکرێت :

زانای پایەبەرز : شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - دەفەرموێ : ئافرەت هەركاتێك پاك بویەوە دڵنیا بوو لە پاك بونەوەی كە خوێنی نەماوە مەبەست لە پاك بوونەوە لەخوێنی عادە بریتی یە لە ئاوێكی سپی كە ئەو ئاوە سپیەی بینی لە دوای عادەكەی مانای وایە پاك بوەتەوە لە دوای ئەوە ئەگەر لێڵیەك یا زەردیەك ببینێت یان دڵۆپێك خوێن یاوەكو تەڕییەك ئەوانە هیچی بە خوێنی (حیض)عادە حیساب ناكرێت مەنعی نوێژ ناكات مەنعی ڕۆژوو ناكات مەنعی چوونە لای مێرد ناكات لەبەر ئەوەی عادە نیە.
أم عطية ئەفەرموێت: ڕەزای خوای لێ بێ: [كنا لا نعد الصفرة والكدرة شيئا] أخرجه البخار وزاد أبو داود [بعد الطهر] سنده صحیح
ئێمەی ئافرەتان زەردی یاوەكو لێڵی هیچ حیسابێكمان بۆ نەكردوە دوای پاكێتی واتە دوای پاك بوونەوە لە عادەكە ئاوی سپیان بینیوە دوای ئاوەكە ئەگەر زەردیەك یاوەكو لێڵیەك بوبێ ئەوا هیچ حیسابێكیان بۆ نەكردوە واتە هیچ زەرەری نیە بۆی و ئەتوانی نوێژ بكات و ڕۆژوو بگرێـت و بچێتە لای مێردەكەشی.
بۆیە ئەڵێین: هەموو شتێك كە لە دوای پاكێتیيەك كە یەقنی ببێت ئەو ئافرەتەكە كە پاك بوتەوە هەر شتێكی تر ڕووبدات (مەبەست پێی جۆری خوێنەكەیە زەرد بێت یان لێڵ بێت) ئەوا هیچ زیانێك بە ئافرەت ناگەیەنێت وە مەنعی نوێژو ڕۆژوو و جوتبونی ناكات لەگەڵ مێردەكەی.
بەڵام ئەوەی كە گرنگە ئەوەیە كە واجبە لەسەر ئەو ئافرەتە پەلە نەكات هەتاوەكو پاكێكە ئەبینێت چونكە هەندێ لە ئافرەتان پەلە دەكەن هەرئەوەندە كە خوێنەكەی نەما كەمی كرد خێرا ئەچێت خۆی ئەشوات پێش ئەوەی كەوا پاكێكە ببینێت (مەبەست ئاوە سپییەكەیە)

سەردان: ٧,٧٩٨ بەش: حەیز و نیفاس