(10) ئامۆژگارى بۆ ئەو کەسانەی کە توشی سیحر بوون : ماڵپەڕی وەڵامەکان
(10) ئامۆژگارى بۆ ئەو کەسانەی کە توشی سیحر بوون 
پرسیار:

وەک دەزانن ئێستا سحر و جادو کردن زۆر بەربڵاوە و خەڵکێکى زۆر توش بوون ،جا  ئایا ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو کەسانەى کە توشی ئەم دەرد و نەخۆشیە هاتوون؟

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه، وبعد :
بێگومان خوای پەروەردگار بەندەکانی تاقی دەکاتەوە و توشی نەخۆشی و دەرد و بەڵا دەکات جا یان بۆ بەرز کردنەوەی پلە و پایەیە ، یاخود بۆ سڕینەوەی تاوان و خراپەیە ؛ و ئەوە وەک پێش خستنی سزایە ، و پێویستە لەکاتی بەڵادا مرۆڤ ئارام بگرێت  ، و ڕازی بێت بەقەدەری خودا و سوپاس گوزار بێت لەبەرانبەر ئەو بەڵایانەی تووشی بوون هەروەک چۆن سوپاسی خودا دەکات لەسەر نیعمەتەکان.

جا یەکێک لەو بەڵاو ئافاتانە بابەتی سیحرە ، و سیحر یەکێک لەو شتانەی لەم ڕۆژگارەدا بەر بڵاو و تەشەنەی کردووە ، ئەوەش بۆ نەزانین وجەهلی خەڵک دەگەڕێتەوە بەرانبەر بەعەقیدەی ڕاست ، و بەو هۆیەوە پەنا دەبەنە بەر ساحیر وجادوگەرەکان.

لێرەدا پێم خۆشە چەند ئامۆژگارى و هەڵوێستەیەکی کورت باس بکەین بۆ ئەو کەسانەی کەتوشی سیحر بوون ، بەئومێدی ئەوەی سوود بەخش بێت وبیر خستنەوەیەک بێت بۆ موسوڵمانان:

هەڵوێستەی یەکەم : سیحر تاقى کردنەوەى خودایە: خودا ئەو بەندانەی پێ تاقی دەکاتەوە کە خۆی دەیەوێ ، حەتمەن خودا بەندەکانی بەجۆرەها بەڵای وەک نەخۆشی وهەژاری ودەوڵمەندی ولەش ساغی..هتد تاقی دەکاتەوە ، هەروەک فەرموویەتی: {وَنَبْلُوكُمْ بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ}. واتە:وه‌ ئێوه‌ تاقیده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ دڵته‌نگى و دڵخۆشى، به‌ نه‌خۆشی و له‌شساغی، به‌ هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی، به‌ هه‌موو شتێك تاقیتان ئه‌كه‌ینه‌وه‌ تا ده‌ربكه‌وێت كێ سوپاسگوزارى خواى گه‌وره‌ ده‌كات ، وه‌ هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌. 

وە ئەو کەسەی کەتوشی سیحر دەبێت پێویستە ئەم دوو ڕێگا چارەسەرە بگرێتە بەر:

یەکەم: ئارام گرتن لەسەر ئەو بەڵایە ، و ناڕەزای دەرنەبڕین بەرانبەر قەدەری خودا ، خوای گەورە وەعدی داوە بەو کەسانەی کەئارام دەگرن ، هەروەک فەرموویەتی: {وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ}.
واته: به‌ دڵنیایی تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ كه‌مێك له‌ ترس كه‌ دوژمن زاڵ بكه‌ین به‌سه‌رتانداو ترسی دوژمنتان هه‌بێ وه‌ به‌ برسێتی و نه‌بوونی ، وه‌ به‌ كه‌می له‌ ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان و نه‌فس و به‌رووبووم ، به‌ڵام مژده‌ بده‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ كاتی ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌تانه‌ ئارامگرن. 

دووەم : ڕێگا چارەسەرە دروست وشەرعیەکان بگرێتە بەر وەک ڕوقیەی شەرعی وزیکر ودەست نوێژ وهاوشێوەی ئەمانە. 
و گەر خۆی سیحرەکەی بینیەوە ئەوا بەڕێگا شەرعیەکان لەنێوی ببات.
 الشيخ ابن باز رحمه الله دەڵێت :" گەر سیحرەکەی بینیەوە وەک دەزووی گرێدراو وهاوشێوەکانی ئەوا لەنێوی دەبات ؛ چونکە ساحیرەکان عادەتیان وایە فوو دەکەن بەگرێکاندا بۆ مەبەستە خراپەکانیان ، وەهەندێ جار ـ بەویستی خودا ـ ئەوەی دەیکەن سەر دەگرێت وهەندێ جاریش بەتاڵ دەبێتەوە ، پەروەردگارمان بەسەر هەموو شتێکدا زاڵ وبەتوانایە.
 وەهەندێ جار سیحر بەقورئان خوێندن بەتاڵ دەبێتەوە ، جا قورئان خوێندنی خودی کەسە توش بووەکە بێت یاخود کەسانی تر بەسەری دا بخوێنن ، بەوەی سورەتی( الفاتحة، وآية الكرسي، وقل هو الله أحد، والمعوذتين )، وئەو ئایەتانەی کەتایبەتن بەسیحر لەسورەتی( الأعراف و يونس و طه ) " ا-هـ.

هەڵوێستەی دووەم: توش بوون بەسیحر مانای کۆتای هاتن و ئاخری دونیا و داخرانی دەرگای ئومێد نی یە ، بەڵکو پێویسته کەسی توش بوو مامەڵەی لەگەڵدا بکات وەک هەر بەڵا و نەخۆشی وناخۆشیەکی تر وڕێگای چارەسەر ودەرباز بوون بگرێتە بەر ، و نابێ لەخەڵک دوور کەوێتەوە وخۆی دوورە پەرێز بگرێت و خۆی دڵتەنگ بکات و ژیانی خۆی تێک بدات ، ئەوانە ئامانج ومەبەستی شەیتانن و ڕەنگە هەندێ جار لەسیحرەکە خراپتر بن بۆ ژیانی کەسەکە.

هەڵوێستەی سێیەم: سیحر و جادو بەبەردەوام بوون لەسەر چارەسەر وەک خوێندنی قورئان و زیکرەکان لاواز دەبێت ، و بەپشت کردنە قورئان و زیکرەکان بەهێز دەبێت ، هەروەک چۆن مرۆڤ کاتێ توشی نەخۆشیەک دەبێت دەرمان لەسەری قورسە وپێی ناڕەحەت دەبێت بەهەمان شێوە کاتێ توشی بەڵا دەبێت ناڕەحەت دەبێت بەقورئان وڕوقیەی شەرعی ؛ چونکە شەیتان ئەزیەت دەخوات وئیزعاج دەبێت بەخوێندنی قورئان ، بۆیە پێویسته ئارام گر بێت وبەردەوام بێت لەچارەسەر کردنی خۆی و یاخود کەسێکى -متمانە پێکراو- بەسەری دا بخوێنێت گەر خۆی نەیتوانی.

هەڵوێستەی چوارەم: زۆر کەس کاتێ توشی وەسواس و دڵەڕاوکێیەک دەبن وخەوێکی ناحۆش دەبینن دەڵێن ئەوە سیحرە ؛ بێگومان ئەمەش کردنەوەی دەرگای ناخۆشی و نائارامیە لەخۆ ، و وا دەکات مرۆڤ هەردەم لەدڵە ڕاوکێ دا بژی ، و شەیتانیش دەورێکی کاریگەر دەبینێت و وای لێ دەکات هەردەم قەلەق ودڵ تەنگ بێت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: {إِنَّمَا ذَلِكُمُ الشَّيْطَانُ يُخَوِّفُ أَوْلِيَاءَهُ فَلَا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ}.
واته: ئه‌وه‌ی كه‌ داتانئه‌نیشێنێت و نایه‌لێ ده‌رچن بۆ جیهاد وه‌ ئه‌تانترسێنێ ئه‌وه‌ ته‌نها شه‌یتانه‌ كه‌ ترسی دۆسته‌كانی خۆی له‌ كافران ئه‌خاته‌ دڵی باوه‌ڕدارانه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ له‌وان مه‌ترسن و ترسی كافرانتان نه‌بێ، ئێوه‌ ته‌نها له‌ من بترسن ئه‌گه‌ر ئیماندارن .

الشیخ العلامة العثيمين رحمه الله دەڵێت:" ڕوونە لەم سەردەمەی خۆماندا دڵەڕاوکێ وەسواس زۆر بووە ، بەشێوەیەک کەسێک گەر توشی شتێکی سادە بێن یەکسەر دەڵێن: ئەوە جنە ، یاخود چاو پیسی یە ، ویاخود سیحر .
پاشان دەفەرموێ : ئێمە نکۆڵی لەوە ناکەیت کە جن هەندێ جار زاڵ دەبێت بەسەر مرۆڤدا وسەری لێ تێک دەدات ، وەهەروەها نکوڵی لەچاو پیسی و بوون بەچاوەوە ناکەین ، و نکۆڵی لەوە ناکەین مرۆڤ سیحری لێ دەکرێت ، بەڵکو ئێمە دەمانەوێت ئەوە نەبێتە گومان وەهمێک لەنێو خەڵکدا ، خۆ ئەگەر قەدەری خوا وا بوو و ڕێککەوت کەسێک توشی ئەوە بوو- نسأل الله لنا ولإخواننا المسلمين العافية- ئەوا با هەوڵی چارەسەر کردن بدات".

هەڵوێستەی پێنجەم : ئاگادار بە لەو کەسانه نەبیت کە ڕوقیە دەکەن و فێڵ و تەڵەکەی تێدا دەکەن و بۆ مەرامی خراپ بەکاری دێنن:

زۆر لەو کەسانەی کە ڕوقیە دەکەن لەسەرەتادا بەقورئان و زیکرەکان ڕوقیە دەکەن تاوەکو خەڵک باوەڕیان پێ دەکەن ، دواتر زۆر ناخایەنێت دەست دەکەن بەخوزەعبەلات و شتی پڕ وپووچ و ناشەرعی و قوڵ بڕیت..هتد.

بۆیە دەڵێم : تۆ خۆت بۆ خۆت ڕوقیە بکە ، و مەچۆ بۆ لای کەسانی تر بۆ ڕوقیەک کەخۆت توانات هەیە بیکەیت ، ودڵت وا لێمەکە بەلای کەسانی تردا بچێت و وا گومان بەریت شیفات لای ئەوە ، هەموو شیفای تەنها بەدەستی خودایە ، و مەبە بەقوربانی بەدەست کەسانی خوڕافی وساختەچی و ئەوانەی کەبازرگانی بەژیانی خەڵک و نەخۆشەوە دەکەن.

هەڵوێستەی شەشەم: نەخۆشی و بەڵا نیعمەتە: دوور نی یە خودا بۆیه توشی ئەو سیحرەی کردبێتی بۆ ئەوەی تاقیت بکاتەوە بزان تا چەند تەسلیمی قەدەر دەبیت و ئارام دەگریت بۆیە با خودا جگە لەوەی پێی خۆشە لەتۆ نەیبینێت ، ڕەنگە گەر هەر لەخۆشی دا بوویتایە ئەوە خۆی لەخۆیدا بەڵا بوایە بۆت ، و بۆیە توشی ئەم سیحرەی کردبێتی بەڵکو لێی نزیک بیتەوە ، و بەندایەتی بۆ بکەیت ، گەر ئەم هەستەت لا دروست بوو ئەو کات ئەو بەڵایە دەبێتە نیعمەت بۆت ، لەفەرموودەیەکدا هاتووە: «عَجَبًا لِأَمْرِ الْمُؤْمِنِ، إِنَّ أَمْرَهُ كُلَّهُ خَيْرٌ، وَلَيْسَ ذَاكَ لِأَحَدٍ إِلَّا لِلْمُؤْمِنِ، إِنْ أَصَابَتْهُ سَرَّاءُ شَكَرَ، فَكَانَ خَيْرًا لَهُ، وَإِنْ أَصَابَتْهُ ضَرَّاءُ، صَبَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ».
واتە: حاڵ وکارو باری باوەڕدار جێی سەر سوڕمانە ، هەموو کارەکانی خێر و چاکەیە ، و ئەوە بۆ جگە لەموسوڵمان نی یە ، کاتێ کەتووشی خۆشیەک دەبێت وسوپاس گوزار دەبێت ، ئەوا بەخێر بۆی ئەژمار دەکرێت ، وە کاتێ کەتووشی ناخۆشیەک دەبێت ئارام دەگرێت ، ئەوا هەر بەخێر بۆی ئەژمار دەکرێت .

هەڵوێستەی حەوتەم: وشیار بە چارەسەری حەرام بەکار نەهێنی: خوای گەورە هیچ دەردێکی نەناردووە ئیلا چارەسەری بۆ داناوە هەندێ کەس دەیزانن و پەی پێ دەبەن وهەندێکیش نایزانن و پەی پێ نابەن ، هەروەک لەفەرموودەدا هاتووە " ما أنزل الله داء، إلا قد أنزل له شفاء، علمه من علمه، وجهله من جهله ".
وە دروست نی یە چارەسەر بەشتی حەرام بکرێت چ جای شتێک کە شیرک بێت ، پێغەمبەر فرموویەتی: " لا بأس بالرقي ما لم تكن شركاً ".
واتە: ڕوقیەکردن دروستە بەمەرجێک شیرکی تێدا نەبێت .

بۆیە دروست نی یە چوون وپەنا بردنە بەر ساحیر وجادوگەر بۆ کردنەوە وبەتاڵ کردنەوەی سیحر یاخود دەرکردنی جن ، مانەوەی ئەو بەڵایە لەگەڵ بوونی تەوحید وعەقیدەی دروستدا زۆر باشترە لەوەی مرۆڤ بچێت بۆ لای ساحیر ودینەکەی ناتەواو بێت ویاخود لەدەستی بدات.

هەڵوێستەی هەشتەم: پێویستە ئەو کەسەی کەڕوقیەکە دەخوێنێت کەسێکی بەتەقوا بێت وئەوەش کەڕوقیەکەی بۆ دەکرێت ، ئەوەش بەوە دەبێت کەسی ڕاقی موحید و بەتەقوا بێت ودوور بێت لەشیرک و فیسق .
 ابن القيم رحمه الله دەڵێت:"قُوَى الرُّقْيَةِ وَتَأْثِيرَهَا بِحَسَبِ الرَّاقِي، وَانْفِعَالِ الْمَرْقِيِّ عَنْ رُقْيَتِهِ، وَهَذَا أَمْرٌ لَا يُنْكِرُهُ طَبِيبٌ فَاضِلٌ عَاقِلٌ مُسْلِمٌ ".
واتە: بەهێزی ڕوقیە و کاریگەریەکەی بەگوێرەی ڕاقیەکەیە ، و کاریگەر بوونی ڕوقیە بۆ کراو بەڕوقیەکەی ، ئەمە شتێکە کەهیچ دکتۆرێکی چاک وعاقڵ وموسوڵمان نکۆڵی لێ ناکات.

هەڵوێستەی نۆیەم: دڵدانەوەی خۆ بەوەی کە لەپێغەمبەرەوە سابت بووە کەسیحری لێ کراوە:

باشتریت کەس وخۆشەویسترین کەسی خودا توشی سیحر بووە ، هەروەک لەفەرموودەی سەحیح دا هاتووە: عائیشە خوای لێ ڕازی بێت دەڵێت: سَحَرَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلٌ مِنْ بَنِي زُرَيْقٍ، يُقَالُ لَهُ لَبِيدُ بْنُ الأَعْصَمِ، حَتَّى كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ أَنَّهُ كَانَ يَفْعَلُ الشَّيْءَ وَمَا فَعَلَهُ، حَتَّى إِذَا كَانَ ذَاتَ يَوْمٍ أَوْ ذَاتَ لَيْلَةٍ وَهُوَ عِنْدِي، لَكِنَّهُ دَعَا وَدَعَا، ثُمَّ قَالَ: " يَا عَائِشَةُ، أَشَعَرْتِ أَنَّ اللَّهَ أَفْتَانِي فِيمَا اسْتَفْتَيْتُهُ فِيهِ، أَتَانِي رَجُلاَنِ، فَقَعَدَ أَحَدُهُمَا عِنْدَ رَأْسِي، وَالآخَرُ عِنْدَ رِجْلَيَّ، فَقَالَ أَحَدُهُمَا لِصَاحِبِهِ: مَا وَجَعُ الرَّجُلِ؟ فَقَالَ: مَطْبُوبٌ، قَالَ: مَنْ طَبَّهُ؟ قَالَ: لَبِيدُ بْنُ الأَعْصَمِ » الحديث.
واته: پیاوێک لەبەنی زورەیق سیحری لەپێغەمبەری خودا کرد ، پێی دەوترا لەبیدی کوڕی ئەعصەم ، بەشێوەیەک پێغەمبەری خودا وای دەیزانی کارێکی کردووە لەکاتێکدا نەیکردبوو ، تاوەکو ڕۆژێکیان یاخود شەوێکیان کە لەلای من بوو ، بەڵام دەپاڕایەوە وهەر دوعای دەکرد ، پاشان فەرمووی: ئەی عائیشە ، ئایا دەزانی خودا هاتە دەممەوە لەوەی کەداوام لێی دەکرد ، دوو پیاو هاتنە لام ، دانەیەکیان لای سەرمەوە دانیشت ، وئەوی تر لای پێمەوە ، دانەیەکیان بەهاوڕێکەی گوت: ئەم پیاو توشی چ بوو ، گوتی: سیحری لێ کراوە ، گوتی کێ سیحری لێ کردووە ؟ گوتی: لەبیدی کوڕی ئەعسەم.
دواتر خودا شیفای داو بەڕوقیەی شەرعی کەبەقورئان کردی.

جا ئەگەر باشترین دروستکراو توشی ئەوە بووبێت ــ هەرچەند کاریگەری لەسەر گەیاندنی شەریعەت نەبوو ــ ئەی دەبێت کەسانی تر جگە لەپێغەمبەر حاڵیان چۆن بێت.

هەڵوێستەی دەیەم: دونیا جێگای سەلامەتی نی یە لە بەڵاو موسیبەت ، بەڵکو جێگای تاقی کردنەوەیە ، و ئەو کەسەی کەدەیەوێ لەم دونیایەدا بەخۆشی و بێ بەڵا بژی ئەوا بەهەڵەدا چووە ، ئەوەی ئەو بەدوای دا دەگەڕێت لەدواڕۆژدا هەیە ، هەروەک خودا فەرموویەتی: {وَإِنَّ الدَّارَ الْآخِرَةَ لَهِيَ الْحَيَوَانُ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ}.
واته: به‌ڵام ڕۆژی دوایی و ڕۆژی قیامه‌ت ژیانێكه‌ كه‌ به‌ هه‌میشه‌یی مرۆڤـ تیایدا زیندووه‌و ئه‌مێنێته‌وه‌و له‌ناو ناچێت ، ئه‌گه‌ر بزانن ده‌بێت ئه‌و ژیانه‌ هه‌ڵبژێرن كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ناو ده‌چێت.

هەرچی دونیایه خۆشیەکانی کاتین ، و جێگیر نین ، و ئەوەی لەلای خودایە باشتر وچاکترە ، و کۆتای ئەم بابەتە بەبەسەرهاتێک دێنم بەڵکو دڵدانەویەک بێت بۆ ئەو کەسانەی کەتوشی سیحر و سەرع و جگە لەمانەش بوون ، عەتائی کوڕی ئەبی ڕەباح دەڵێت: (قَالَ لِي ابْنُ عَبَّاسٍ: أَلاَ أُرِيكَ امْرَأَةً مِنْ أَهْلِ الجَنَّةِ؟ قُلْتُ: بَلَى، قَالَ: هَذِهِ المَرْأَةُ السَّوْدَاءُ، أَتَتِ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَتْ: إِنِّي أُصْرَعُ، وَإِنِّي أَتَكَشَّفُ، فَادْعُ اللَّهَ لِي، قَالَ: «إِنْ شِئْتِ صَبَرْتِ وَلَكِ الجَنَّةُ، وَإِنْ شِئْتِ دَعَوْتُ اللَّهَ أَنْ يُعَافِيَكِ» فَقَالَتْ: أَصْبِرُ، فَقَالَتْ: إِنِّي أَتَكَشَّفُ، فَادْعُ اللَّهَ لِي أَنْ لاَ أَتَكَشَّفَ، فَدَعَا لَهَا".
واتە: عبداللەی کوڕی عەباس پێی گوتم: ئایا ئافرەتێکت لە ئەهلی بەهەشت پێ پیشان نەدەم ؟
گوتم: بەڵێ ، گوتی: ئا ئەو ئافرەتە ڕەشە ، هات بۆ لای پێغەمبەر و گوتی: من لەهۆش خۆم دەچم ، و لاشەم بەدەر دەکەوێت ، لەخودا بۆم بپارێرەوە ، پێغەمبەر فەرمووی : (گەر دەتەوێ ئارام بگریت ئەوا بەهەشتت بۆ هەیە ، وگەر پێت خۆشە بۆت دەپاڕێمەوە خودا چاکت دەکات ) ئافرەتەکە گوتی: ئارام دەگرم ، و گوتی: بەڵام من لاشەم دەردەکەوێت ، لەخودا بۆم بپاڕێرەوە بەڵکو جەستەم بەدەر نەکەوێت ئەویش دوعای بۆ کرد .

أسأل الله أن يكتب الشفاء على المرضى، وأن يعافينا جميعا في ديننا ودنيان، وأن يستعملنا في طاعته إنه ولي ذلك والقادر عليه.

نوسینى : محمد بن غالب العمري

وەرگێڕانى : ستافی وەڵامەکان

سەردان: ١١,٨٥١ بەش: سيحر و جادوو