جیاوازى لە نێوان (مني) و (مذي) چى یە كامەیان غوسلى دەوێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جیاوازى لە نێوان (مني) و (مذي) چى یە كامەیان غوسلى دەوێت ؟
پرسیار:

جیاوازى لە نێوان (مني) و (مذي) چى یە كامەیان غوسلى دەوێت وە لە چ كاتێكدا مرۆڤ توشیان دەبێت واتە دەیانبینێت

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
منی بەو ئاوە دەوترێت كە تۆوى تیایە و خواى گەورە ئادەمیزادى لەوە دروست كردووە بەڵام (مذي) ئاوێكى سپى لینجە لە كاتى بیركردنەوە لە جووتبوون یان كاتى دەستبازى لەگەڵ ئافرەتاندا دادەبەزێ زۆرجار مرۆڤ هەست بە دەرچوونى ناكات لە پیاوان و ئافرەتانیشدا هەیە بەڵام لاى ئافرەتان زۆرترە جا منی خۆى پاكە بەڵام لەشگران دەكات (مذي) پیسە بە ئیتیفاقى زانایان بەڵام لەشگران ناكات واتە غوسڵ واجب نابێت بەڵام بۆ مەنى غوسڵ واجب دەبێت بەڵگەش لەسەر مذى حەدیسى (علي) یە كە دەفەرموێ: (كنت رجلاً مذاءً فأمرت رجلاً أن يسأل النبي لمكان ابنته فسأل فقال توضأ واغسل ذكرك) رواه البخاري
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٨,٤٨٣ بەش: شتە پیسەکان و پاککردنەوەیان