بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
( توحيد الألـوهـية ) بریتیه له : به‌تاك دانانى خوا و په‌یوه‌ست به‌و كرده‌وانه‌ى كه به‌نده‌كان ده‌یكه‌ن بۆ نیازى نزیك بوونه‌وه‌یه‌كى شه‌رعى له خواى په‌روه‌ردگار، وه‌كو دوعا و نه‌زر و سه‌ربڕین و ئومێدخواستن و پشت پێ به‌ستن و هاوشێوه‌كانى كه زانایان باسیان كردووه.
وه ئه‌م جۆره‌ش له جۆره‌كانى ته‌وحید، بریتیه له كرۆكى بانگه‌وازى هه‌موو پێغه‌مبه‌ران، چونكه ئه‌وه بنچینه‌یه‌و كرده‌وه‌كانى تر‌ى له‌سه‌ر بونیاد ده‌نرێت، وه به‌بێ په‌یڕه‌و وپیادهكردنى ئه‌م جۆره ته‌وحیده كرده‌وه‌كان ڕاست و ڕاساڵ نابن و به‌ڵكو دژهكهى دێته‌كایه‌وه كه ئه‌ویش شیرك و هاوبه‌ش بڕیاردانه بۆ خوا.
شیركیش دوو جۆره: شیركى گه‌وره كه هه‌موو ته‌وحید وه‌لاده‌نێت و ده‌رى ده‌كات، جۆرى بچـووكیش كه كامڵ بوون و ته‌واوێتى ته‌وحید وه‌لاده‌نێت.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا... ] (النساء : 36) واته: وه خواى په‌روه‌ردگار بپه‌رستن و ته‌نها ملكه‌چى ئه‌و بن، و هیچ هاوه‌ڵێكى بۆ دامه‌نێن له پهروهدگارێتى و په‌رستندا.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ ...وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ] (الأنعام : 88) واته: وه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یامبه‌رانه ـ وه‌كو گریمانێك ـ هاوه‌ڵیان بۆ خواى په‌روه‌ردگار بڕیار بدایه ئه‌وا كرده‌وه‌كانیان پوچه‌ڵ ده‌بوویه‌وه، چونكه خواى په‌روه‌ردگار هیچ كرده‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوهڵبڕیارداندا وه‌رناگرێت .
وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي