
ناوی كتێب: گەشتی ئەبەدی : وەسفی بەهەشت و چێژی دیداری خودا
وەرگێڕانی: ستافی ماڵپەڕی وەڵامەكان
پێناسە:
بەهەشت؛ ئەو نیشتمانەیە كە نە چاو بینیویەتی، نە هیچ گوێیەك بیستویەتی و نە بە خەیاڵی مرۆڤدا هاتووە.
لەم نامیلكەیەدا، كۆمەڵێك پەنجەرەمان بەرەو ڕووی ئەو جیهانە شكۆدارە كردووەتەوە و هەوڵمانداوە بە شێوازێكی پوخت و ڕوون، وێنای ئەو ناز و نیعمەتانە بكەین كە خودای گەورە بۆ بەندە ساڵحەكانی ئامادە كردووە ، ئامانجمان ئەوەیە خوێنەر لەگەڵ هەموو دێرێكدا، تامەزرۆیی بۆ دیداری پەروەردگار و نیشتەجێبوون لە بەهەشتە پان و بەرینەكەی زیاتر بێت.