مافەکانی خوای پەروەردگار لە سەر بەندەکانی چیە ؟ وە سودەکانی بەجێ گەیاندن و ئاکامەکانی بەجێ نەگەیاندی ئەم مافانە چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مافەکانی خوای پەروەردگار لە سەر بەندەکانی چیە ؟ وە سودەکانی بەجێ گەیاندن و ئاکامەکانی بەجێ نەگەیاندی ئەم مافانە چیە ؟

 الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله و على آله وصحبه وسلم ، أما بعد :
بەڕاستی خوای پەروەردگار بەندەکانی دروست کردووە و ڕزق و رۆزیان دەدات و چەندین نیعمەتی خۆی رشتووە بەسەریاندا بەڵکو هیچ نیعمەتێک نیە ئیللا هی خوای پەوەردگارەوە و ئەو پێی بەخشیون وەکو دەفەمووێت (وَمَا بِكُم مِّن نِّعْمَةٍ فَمِنَ اللَّهِ) واتا : هەرچی نیعەمتێک هەیە بەسەرتانەوە ئەوە هی خوای پەروەردگارە . هەربۆیە بونی نیعمەت ادەخوازێت کە مرۆڤ حەق و مافەکانی خاوەنی نیعمەتەکە بزانێت بۆیە لەم ڕوانگەیەوە باسی حەق و مافی خوای پەوەردگار دەکەین لەسەر بەندەکانی .
مافی خوای پەروەردگار لەسەر بەندەکانی شاراوە و نەزانراو نیە بەڵکو لە فەرموودەیەکی ڕاست ودروستدا هاتووە کە معاذی کوڕی جبل دەیگێڕێتەوە کە لەگەڵ پێغەمبەری خوا بووە کە پێی فەرمووم : (( يا معاذ )) قلت : لبيك رسول الله وسعديك قال : ((هل تدري ما حق الله على عباده ؟)) قلت : الله ورسوله أعلم قال : ((حق الله على عباده أن يعبدوه ولا يشركوا به شيئا )) ثم سار ساعة ثم قال : (( يا معاذ بن جبل )) قلت : لبيك رسول الله وسعديك فقال : (( هل تدري ما حق العباد على الله إذا فعلوه ؟ )) قلت : الله ورسوله أعلم قال : (( حق العباد على الله أن لا يعذبهم )) [رواه البخاری : 5622]

واتا : (( ئەی موعاذ ))
منیش وتم : بەڵی ئەی پێغەمبەری خوا لەخزمەتی تۆدا و هاوکاری تۆم
پێغەمبەری خواش فەرمووی :
((ئایا دەزانیت مافی خوا لەسەر بەندەکانی چیە ؟ ))
منیش وتم : خوا و پێغەمبەرەکەی زاناترن
فەرمووی : ((مافی خوا لەسەر بەندەکانی ئەوەیە کە بیپەرەستن و شەریکی بۆ بڕیار نەدەن ))
پاشان هەندێک ڕۆشت و فەرمووی : ((ئەی معاذی کوڕی جبل))
منیش وتم : بەڵی ئەی پێغەمبەری خوا لەخزمەتی تۆدا و هاوکاری تۆم
فەرمووی : ((دەزانیت مافی بەندەکان چیە لەسەر خوا ئەگەر ئەوەیان کرد ؟))
منیش وتم : خوا و پێغەمبەرەکەی زاناترن
فەرمووی : (( مافی بەندەکان لەسەر خوا بریتیە لەوەی سزایان نەدات )).
هەربۆیە خوای پەوەروەردگار لەبەر ئەم مەبەستە بەندەکانی دروست کردووە کە بریتیە لەوەی بیپەرەستن بەتەنها و هاوەڵی بۆ بڕیار نەدەن وەکو خوای پەوەردگار دەفەرمووێت : ((وما خلقت الجن والإنس إلا لیعبدون)) واتا : جنۆکە و مرۆڤم دروست نەکردووە تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە بم پەرەستن .
وە پەرەستنیش وەکو زانایان ڕونیان کردوەتەوە : هي اسم جامع لكل ما يحبه الله ويرضاه من الأقوال والأعمال الباطنة والظاهرة . واتا : ناوێکی کۆکەرەوەیە بۆ هەموو ئەو شتانەی خوای پەروەردگار پێی خۆشە و لێی ڕازیە لە وتە و کردەوە ئاشکرا و نهێنیەکان.
وە پەرەستنی خوای پەوەردگار ئامانجی زۆر گەورەیە و مافێکی خوای پەروەردگارە لەسەر بەندەکانی هەر بۆیە لەبەر مەزنی ئەم ئامانجە:
1- بەندەکان لەپێناوی پەرەستنی خوای پەروەردگار دروست کراون .
2- وە ئاسمان و زەوی بۆ ئەم مافە دروست کراوە .
3- وە لەپێناوی بەجێ هێنانی ئەم مافە پێغەمبەران نێردراون و کتێبەکان دابەزێنراون .
بەڵام دەبێت بزانین ئەم ئامانج گەورەیە کە پەرەستنی خوای پەروەردگار و مافی ئەوە لەسەر بەندەکانی بە هیچ شێوازێک وەرگیراو نیە تاوەکو دوومەرجی تێدا بەردەست نەبێت :
یەکەم : بە ئیخلاصی و بەتەنها بۆ خوای پەوەردگار ئەنحام بدرێت ، وەکو خوای پەوەردگار دەفەرمووێت : (وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ)‏ [ سورة البينة: 5]. واتا : خەڵکی فەرمانیان بە هیچ پێنەکراوە ئیللا ئەوە نەبێت کە بەتەنهای و بەئیخلاصەوە پەرەستنی خوای پەروەردگار بکەن و تەنها ڕوویان لەوە بێت لەپەرەستندا و پشتیان هەڵکردبێت لە جگە لەوە . وە پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت : (إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى) [رواه البخاري]. واتا : هەموو کردەوەکان بە نیەت و مەبەستە وە هەموو کەسێک لە پاداشتی کردەوەکەی ئەوەی بۆ هەیە کە مەبەستی بووە .
دووەم : دەبێت ئەو پەرەستنە لەسەر ڕینمایی و سونەتی پێغەمبەری خوا بێت . خوای پەوەردگار دەفەرمووێت : ((قل إن کنتم تحبون الله فاتبعونی یحببکم الله ویغفر لکم ذنوبکم)) [آل عمران : 31]واتا : ئەی محمد پێیان بڵێ : ئەگەر ئێوە خوای پەروەردگارتان خۆش دەوێت ئەوا شوێن من بکەون خوای پەوەردگار خۆشی دەوێن و لە تاوەنەکانتان خۆش دەبێت.
وە پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت : ((من عمل عملا لیس علیه أمرنا فهو رد )) واتا : هەرکەسێک کردووە وەیەک ئەنجام بدات کە فەرمانی پێمەی لەسەر نەبێت ئەوا رەت کراوەیە .
وە فضیلی کوڕی عیاض بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت لە تەفسیری ئایەتی : ((لیبلوکم أیکم أحسن عملا)) أی : أخلصه و أصوبه . وە پێی وترا : ئەی باوکی عەلی : پەرەستنی خالص چیە وە پەرەستنی صواب چیە ؟ ئەویش فەرمووی : خالص : ئەوەیە کە تەنها لەبەر خوای پەوەردگار ئەنجامبدرێت . وە صوابیش : بریتیە لەوەی کە لەسەر ڕێبازی پێغەمبەری خوا بێت .[جامع العلوم والحكم : ص 13].
بۆیە پێویستە لەسەرمان پەرەستنەکانمان بەتەنها بۆ خوای پەوەردگار بێت و خۆمان بپارێزین لە هاوەڵ بۆخوا بڕیاردان ، چونکە هاوەڵ بۆخوا بڕیاردان چەندین ئاکامی خراپی هەیە لەوانە :
1- هاوەڵ بۆ خوا بڕیاردان ستەمێکی مەزنە .
2- هاوەڵ بۆخوا بڕیاردان هەموو کردەوەکان پوچەڵ دەکاتەوە .
3- هاوەڵ بۆ خوا بڕیاردان خاوەنەکەی بێبەش دەکات لە بەهەشت و دەیکات بە شایستەی دۆزەخ .
4- هاوەڵ بۆ خوا بڕیاردان خاوەنەکەی بێ بەش دەکات لەوەی لێ خۆشبوونی خوای پەروەدگار بەر بکەوێت .
5- هاوەڵ بۆ خوا بڕیاردان وا لە خاوەنەکەی دەکات کە ببێت بە خراپترینی ناو خەڵکی .
6- هاوەڵ بۆ خوا بڕیاردان پێچەوانەی ئەو مەبەستەیە کە خوای پەوەردگار مرۆڤی بۆ دروست کردووە .
هەر بۆیە دەبێت بزانین بە جێ گەیاندنی مافی خوای پەوەردگار سود و قازانجی دونیا و دواڕۆژی تێدایە بۆ ئەو کەسەی بە جێی دێنێت هەندێک لەو سودانە :
1- خوای پەوەردگار دامەزرا و چەسپاوی دەکات لەسەرزەویدا .
2- دەی پارێزێت لەشەڕ وخراپەی شیطان .
3- دەبێتە هۆی دەستکەوتنی تەقوای خوای پەروەدگار کە سودیان پێ دەگەینێت لە دواڕۆژدا .
4- خۆشەویتی خوای پەوەردگاریان دەست دەکەێت کە خۆشبەختی دونیا و دواڕۆژی پێوە بەندە.
5- ئارام بوون لە ترسی گەورەی ڕژی قیامەت .
6- بەدەست خستنی بەهەشتی خوای پەوەردگار .
7- ڕزگار بوون لە ئاگری دۆزەخ .
وە هەروەها دەبێت ئەوەش بزانین کە کەمتەرخەم بوون لە بەجێ گەیاندنی ئەم مافەی خوای پەوەردگار کە بریتیە لەوەی بیپەرەستین دەبێتە هۆی :
1- زاڵبوون شەیطان بەسەر ئەو کەسانەدا کە ئەم مافەی خوای پەوەردگار جێ بەجێ ناکەن ، وە دەست کردن بە پەرەستنی شیطان .
2- دەست کردن بەپەرەستنی هەواو ئارەزوو .
3- دەست کردن بەپەرستنی دینار و درهەم .
لە کۆتایدا دەڵێم : هەموو سودێک لەوەدایە کە مافی خوای پەوەردگار بەجێ بگەینین کەلەسەرمانە وە هەموو شەڕ و خراپە و ناخۆشیەکیش لەوەدایە کە کەمتەرخەمی بکەین لە بەجێ گەیاندنی مافی خوای پەوەردگاردا .
وصلى الله وسلم على نبینا محمد و على آله وصبه وسلم .

ستافى وەڵامەکان 

سوود لە کتێبی : ( تبصرة الأنام بالحقوق في الإسلام) وەرگیراوە

سەردان: ٨,٣٥٥ بەش: مافەکان