زۆرێک لە دایکان و باوکان گلەیی دەکەن لە دەست منداڵەکانیان ، ئامۆژگاری بەڕێزتان چی یە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زۆرێک لە دایکان و باوکان گلەیی دەکەن لە دەست منداڵەکانیان ، ئامۆژگاری بەڕێزتان چی یە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

پێویستە لەسەر منداڵ لەگەڵ دایک و باوکیدا چاک بێت ، و تەقوای خودا بکات ، چونکە ئەزیەت دانی دایک و باوک (لە دواى شرک وهاوەڵبڕیاردان بۆ خواى گەورە) لەخراپترین تاوانە گەورەکانە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا)[النساء:36]،
واتە : خوادا بپەرستن و هیچ هاوەڵێکی بۆ بڕیار مەدەن ولەگەڵ دایک و باوکتاندا چاک بن .

وە هەروەها فەرموویەتی : ( أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ )[لقمان:14] .
واتە : سوپاس گوزاری من بکە وەهەروەها دایک و باوکتیش ، گەڕانەوەت بۆ لای منە .

جا لێرەد خودا فەرمان بەسوپاس کردنی خۆی و دایک و باوک دەکات ، بۆیە پێویستە لەسەر منداڵ چ کچ یاخود کوڕ لەگەڵ دایک و باوکیاندا چاک بن ، وەئاگادار بن ئەزیەتیان نەدەن بەقسە و کردار ، ودەنگیان بەسەردا بەرز نەکەنەوە ، یاخود بێ فەرمانیان نەکەن لەو شتانەی کەپێویستیانە بەمەرجێک شتی تاوان نەبێت ، هەموو ئەمانە واجبە .

پێغەمبەرى خوا فەرموویەتی : (لعن الله من لعن والديه ).
واتە : لەعنەتی خوا لەو کەسە بێت کە لەعنەت لەدایک و باوکی دەکات .
وە لەفەرموودەیەکی تردا هاتووە : (من الكبائر شتم الرجل والديه، قيل: يا رسول الله! وهل يسب الرجل والديه؟!» استنكر الناس، استنكروا هذا؟! كيف يسب والديه؟! «وهل يسب الرجل والديه، قال النبي : يسب أبا الرجل فيسب أباه، ويسب أمه فيسب أمه )
واتە : ( لەتاوانە گەورەکانە جنێو دان بەدایک و باوک ، گوترا : ئەی پێغەمبەری خوا ئایا کەس جنێو بەدایک و باوکی دەدات ؟!)
پێیان سەیر بوو ! ئایا چۆن کەس جنێو بەدایک و باوکی دەدات ؟!
پێغەمبەری خوا فەرمووی : جنێو بەباوکی کەسێک دەدات ئەویش لەبەرانبەردا جنێو بەباوکی ئەم دەدات ، جنێو بەدایکی کەسێک دەدات ئەویش لەبەرانبەردا جنێو دایکی ئەم دەدات .
واتە : دەبێتە هۆکاری ئەوەی جنێو بەدایک و باوکی بدرێت ، جا گەر کەسێ ببێتە هۆکاری جنێو دان بە دایکی و باوکی تاوانی گەورە بێت ! ئەبێ تاوانی ئەو کەسە چی بێت کە ڕاستەوخۆ جنێو بەدایک و باوکی دەدات و لەعنەتیان لێ دەکات ؟
حەتمەن تاوانەکەی گەورە ترە .

وە هەروەها پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : (ألا أنبئكم بأكبر الكبائر، ألا أنبئكم بأكبر الكبائر، ألا أنبئكم بأكبر الكبائر - ثلاث مرات يكررها -؟ قالوا: بلى يا رسول الله، قال: الإشراك بالله، وعقوق الوالدين -جعله مع الشرك، قرين الشرك-، وكان متكئًا فجلس فقال: ألا وقول الزور ألا وشهادة الزور ).
واتە : پێغەمبەری خوا هەواڵتان پێ بدەم بەگەورەترین تاوان ؟ هەواڵتان پێ بدەم بەگەورەترین تاوان ؟ تاوان هەواڵتان پێ بدەم بەگەورەترین تاوان ؟
گوتیان : بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا ، فەرمووی : هابەش بڕیار دان بۆ خودا ، وئەزیەت دانی دایک و باوک ، ڕاکشابوو هەستایەوە و فەرمووی : ئاگادار بن شایەتی دانی درۆ ، ئاگادار بن شایەتی دانی درۆ .

بۆیە پێویستە ئاگاداری ئەم بەڵا گەورەیە بن ، پێویستە لەسەر منداڵ لەخودا بترسێت و لەگەڵ دایک و باوکیدا چاک بێت ، وە زیاتر گرنگی بەدایکی بدات ، پیاوێک گوتی : (يا رسول الله! من أبر؟ قال: أمك، قال: ثم من؟ قال: أمك، قال: ثم من؟ قال: أمك، قال: ثم من؟ قال: أباك، ثم الأقرب فالأقرب)
واتە : ئەی پێغەمبەری خوا کێ لەپێش ترە لەگەڵی چاک بم ؟ فەرمووی : دایکت؟ گوتی : پاشان کێ ؟ فەرمووی : دایکت؟، گوتی : پاشان کێ ؟ فەرمووی : دایکت؟گوتی : پاشان کێ ؟ فەرمووی : باوکت؟ پاشان نزیکترین کەس و پاشان نزیکترین کەست .

وە بەشێوازێکی تریش فەرموودەکە هاتووە ، پیاوێک گوتی : (يا رسول الله! من أحق الناس بحسن الصحبة؟ قال: أمك، قال: ثم من؟ قال: أمك، قال: ثم من؟ قال: أمك، قال: ثم من؟ قال: أبوك في الدرجة الرابعة).
واتە : ئەی پێغەمبەری خوا کێ لەپێش ترە لەگەڵی چاک بم ؟ فەرمووی : دایکت؟ گوتی : پاشان کێ ؟ فەرمووی : دایکت؟، گوتی : پاشان کێ ؟ فەرمووی : دایکت؟گوتی : پاشان کێ ؟ فەرمووی : باوکت لەپلەی چوارەمدا .
وەڵامى زانای پایەبەرز عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -

سەردان: ٤,٧٦٣ بەش: مافەکان