ئایا قورئان لەسەر قورئان بخوێندرێت باشە یاخود لەبەر بخوێندرێت ؟ وە ئایا دروستە لە ناو نوێژدا قورئان بگریتە دەستەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا قورئان لەسەر قورئان بخوێندرێت باشە یاخود لەبەر بخوێندرێت ؟ وە ئایا دروستە لە ناو نوێژدا قورئان بگریتە دەستەوە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

لەدەرەوەی نوێژدا باشتر وایە لەسەر قورئان بیخوێندرێت ؛ چونکە باش و جوان تر دەخوێندرێت تەنها مەگەر کەسێک بە لەبەر خوێندن خشوع و بیر لێکردنەوە و تێفکرینی زیاتر دەبوو لەوەی لەسەر موصحەف بیخوێنێت با لەبەر بیخوێنێت .

بەڵام لەناو نوێژدا باشتر وایە لەبەر بیخوێنێت ؛ چونکە گەر لەسەر قوئان بیخوێنێت ئەوا دەبێ چەندین جار حەرەکە بکات لە هەڵگرتنی قورئان و دانانیدا و لەهەڵدانەوەی لاپەڕەکان و وتەماشا کردنی کەلیمەکان ، وە هەروەها لەو حاڵەتەدا ناتوانێت دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دابنێت و لەسەر سینگی ڕای گرێت ، وە ڕەنگە نەتوانێت باڵی وەک پێویست بکاتەوە لەکاتی چونە سەژدە و کڕنوشدا گەر قورئانەکە لە بن باڵی دابنێت لەو دوو حاڵەتەدا ، هەر بۆیە پێمان باشە لەناو نوێژدا قورئان لەبەر بخوێندرێت نەک لەسەر قورئان .
وە ئێمە هەندێ لەنوێژ خوێنان لەدوای ئیمامەوە دەبینین قورئان هەڵدەگرن سەیر ئەو ئایەتانە دەکەن کە پێش نوێژ دەیخوێنێت ، بێگومان ئەم کار پێوست نی یە و باش نی یە لەبەر ئەو شتانەی پێشتر ئاماژەمان پێکرد ، و هەروەها هیچ پێویست نی یە ئەو کارە بکەن .
بەڵام گەر پێش نوێژ قورئانی باش لەبەر نەبوو و بەیەکێک لەوانەی لەدواوەی نوێژ دەکەن بڵێت سەیری قورئان بکە گەر هەڵەم کرد بۆم ڕاست کەرەوە لەم حاڵەتەدا دروستە .
وەڵامى زانای پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -

سەردان: ٣,٧٧٨ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان