حوکمی ئەو موچەیە چی یە کەسێک بەهۆی کار کردنی وەریدەگرێت لە بانکێک کە کار بە ڕیبا دەکات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو موچەیە چی یە کەسێک بەهۆی کار کردنی وەریدەگرێت لە بانکێک کە کار بە ڕیبا دەکات ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
کار کردن لەو بانکانەدا دروست نی یە و حەرامە کە کار و مامەڵە بەڕیبا دەکەن ، وە هەروەها ئەو موچەیەش حەرامە کە بەو هۆیەوە وەردەگیرێت ؛ بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە عبدالله ی کوڕی مەسعود ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : « لعن رسول الله آكل الربا ، وموكله ، وشاهده ، وكاتبه » مسند أحمد ، رقم (2737) ، سنن أبي داود ، رقم (3333) ، سنن الترمذي ، رقم (1206) .
واتە : پێغەمبەری خوا صلی الله عيه وسلم لەعنەتی کردووە لەو کەسانەی کە ڕیبا دەخۆن و لەوانەش کە دەبنە هاوکاریان و شاهیدیان و نوسەریان .
وە بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزه : ( وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ) [المائدة:2] .
واتە :هاوکاری یەکتر بکەن لەکاری چاک و خێردا و هاوکاری یەک مەبن لەکاری خراپ و شەڕانگێزیدا .
وة بێگومان هەر کەسێک لەو بوارەدا کار بکات هاوکاری کردووە لەکاری خراپ و نەشیاودا .
بەڵام گەر کار بکات لەبوارێک لەبوارەکانی بانکدا کە هیچ مامەڵەیەکی ڕیبەوی تێدا نی یە و هەروەها هیچ مامەڵەیەکی حەرامی تێدا نەبێت ، ئومێدم وایە کە هیچی تێدا نەبێت و دروست بێت ـ إن شاء الله ـ بەڵام باشتر وایە وازی لێبهێنێت و لێی دوور بکەوێتەوە .
والله أعلم .
وەڵامى : شێخ محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله تعالى
إمام وخطيب المسجد الحرام ، وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٦١٧ بەش: ڕیبا و جۆرەکانى