ئەو کەسەى قورئان دەخوێنێت ئەگەر قورئان خوێندنەکەى بچڕاند و پاشان دەستى پێکردەوە ئایا استعاذە دوبارە بکاتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو کەسەى قورئان دەخوێنێت ئەگەر قورئان خوێندنەکەى بچڕاند و پاشان دەستى پێکردەوە ئایا استعاذە دوبارە بکاتەوە؟

ابن الجزري ڕەحمەتى خواى لێ بێ فەرمویەتى :
ئەوکەسەی قورئان دەخوێنێت، ئەگەر خوێندنەکەی بپچڕێت بۆ ئەوەی دوعا بکات یان قسەیەک بکات دەربارەی قورئان خوێندن، پێویست ناکات استعاذە (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) دووبارە کاتەوە.
بەڵام ئەگەر دوبارە استعاذه (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) بکاتەوە کاتێک خوێندنەوەکەی ببڕێت بۆقسەیەک جگە لەقورئان وەکو سەلام کردن باشترە بۆی. النشر (1/259)
وه ئیمامى نەوەوى ڕەحمەتى خواى لێ بێ فەرمویەتى :
ئەگەر کەسێک بە ڕێکردنەوە قورئانى دەخوێند و داى بەلاى کۆمەڵە کەسێکدا سوننەتە قورئان خوێندنەکەى بپچڕێت و سەلامیان لێ بکات ، پاشان دەست بکاتەوە بە قورئان خوێندنەکەى ، خۆ ئەگەر دوبارە  (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) بکاتەوە باشترە ."التبيان" (ص 124) :
پوختەى وەڵام :
هەرکەسێک لە بەر هەر عوزرێک وەکو پژمین و وەڵامدانەوەی سەلام یان پرسیاری کەسێک لە خوێندنەوەی قورئان بپچڕێت و نیەتی ئەوەی هەبێت کە دووبارە دەست پێ بکاتەوە دوای نەمانی عوزرەکە ،ئەوا پێویست ناکات استعاذة ( أعوذ بالله من الشيطان الرجيم ) بڵێتەوە، مەگەر لە حاڵەتێک کە ماوەیەکی زۆر بخایەنێت ئەو کاتە استعاذة دەڵێتەوە .

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٤,٥٢٥ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان