ئەگەر كەسێك گوێ‌ لە قورئان بگرێت ئەوەندە پاداشتە وەردەگرێت كە خوێنەری قورئانەكە وەرى دەگرێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر كەسێك گوێ‌ لە قورئان بگرێت ئەوەندە پاداشتە وەردەگرێت كە خوێنەری قورئانەكە وەرى دەگرێت ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بێگومان پاداشتی خۆی وەردەگرێت بەڵام ئەو پاداشتە وەرناگرێت كە خوێنەرەكە وەری دەگرێت چونكە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وعلی ألە وسلم فەرموویەتی: [ من قرأ حرفا ] نەیفەرموو [ من سمع حرفا ] (قرأ) واتە بە زمان پیتەكە بخوێنێت، وەكو لە سلسلە صەحیحەی شێخی ئەلبانی رەحمەتی خوای لێ بێت - دا هاتووە كە فەرموودەكە ئەوە دەگەیەنێت كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وعلی ألە وسلم كە قورئان خوێندن لەسەر قورئانەكە پاداشتەكەی زیاترە لەوەی كە لەبەر بیخوێنیت، چونكە ئەگەر لەبەرت بێت تەنها زمانت بەكار دەهێنیت ئەگەر بیخوێنیتەوە ئەو كات زمان وچاوت و دەستەكانیشت بەكار دەهێنیت، بە دەست قورئانە كە دەگرێت و بە چاو تەماشای دەكات و بەزمان دەیخوێنێتەوە و بەدڵ ئاگای لێ یەتی، بێگومان تاوەكو موسڵمان زیاتر ئەندامەكانی لەشی بخاتە گەر بۆ كاری چاك پاداشتی زیاترە لای خوا.


لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە
پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی

سەردان: ٣,٨٧٧ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان