حوكمی ئەو قورئان خوێندنە چیە كە لە ناو مزگەوت دا بەدەنگی بەرز بخوێنرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی ئەو قورئان خوێندنە چیە كە لە ناو مزگەوت دا بەدەنگی بەرز بخوێنرێت؟
پرسیار:

حوكمی ئەو قورئان خوێندنە چیە كە لە ناو مزگەوت دا بەدەنگی بەرز بخوێنرێت كە ببێتە هۆی ئەوەی كە نوێژ لە نوێژ خوێنەكان تێك بدات ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
حوكمی خوێندنی قورئانی كەسێك لە مزگەوت دا بەشێوەیەك بیخوێنێت كە نوێژ لە نوێژ خوێنەكان تێك بدات یا كەسێك كە دەرسێك ئەڵێتەوە ئەو دەنگ بەرز بكاتەوە بە قورئان و لەوانی تێك بدات یاخود كەسێك خۆی بۆ خۆی قورئان دەخوێنێ تۆ دەنگ بەرز بكەیتەوەو لێی تێك بدەی ئەوا حوكمی ئەو قورئان خوێندنە حەرامە،بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ئەم كارەی كە تۆ دەیكەی كارێكت كردوە پێغەمبەری خوا قەدەغەی كردووە.
ئیمامی مالك ڕەحمەتی خوای لێ بێت ڕیوایەتی كردوە لە البیاض كە فروەی كوڕی عەمرە ئەفەرموێت: پێغەمبەری خوا هاتە ناو مزگەوت خەڵكی نوێژی دەكرد قورئانیان بە دەنگی بەرز دەخوێندەوە پێغەمبەری خوایش فەرمووی: ئەو ئینسانەی كەوا نوێژ دەكات وتووێژ دەكات لەگەڵ خوا با هەركەسێ سەیر بكات چۆن تۆ وتووێژ دەكەی لەگەڵ خوا یانی بەدەنگی بەرز نا وە با هیچ كەسێكتان لە كاتی قورئان خوێندندا دەنگی ئەوەندە بەرز نەكاتەوە بەسەر براكەی خۆیدا و لێی تێك بدات.
[ئەم پرسیار و وەڵامە وەرگیراوە لە كتێبی: فتاوی أركان الإسلام:دانانى شێخ محمد بن صالح العثيمین، وه لە لایەن مامۆستا عبدالكریم پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئيمان لە سلێمانی بەدەرس وتراوەتەوە ]
سەردان: ٢,٧٣٩ بەش: قورئانی پیرۆز