باوكم مردووە مانگانە پارە دەدەین بە كەسێك خەتمى قورئانی بۆ دەكات دروسته؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
باوكم مردووە مانگانە پارە دەدەین بە كەسێك خەتمى قورئانی بۆ دەكات دروسته؟
پرسیار:

من ماوەی ٢ ساڵ دەبێت باوكم مردووە مانگانە پارە دەدەین بە كەسێك خەتمى قورئانی بۆ دەكات ئایا ئەو پارەیە بكەینە خێر باشترە یان هەر بەو شێوازە بێت خەتمى قورئانەكە كامەیان باشترە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

پارە دان بۆ خەتمى قورئان شتێكى باش نییە و موسڵمانان لەسەردەمى هاوەڵاندا نەیانكردووە و بەڵكو ئەگەر خۆتان قورئان بخوێنن باشترە یان ئەو پارەیە بكرێتە خێر ئەوەش چاكەو كوڕ و كچ هەر شتێك بكەن بۆ باوك و دایك بەمەرجێك هەموو لایەك موسڵمان بن ئەو خێرە دەگات تەنها ئەوە هەیە ڕەچاوى ئەوە بكرێت كام خێر چاكترە بكرێت و شێوازى چۆن بێت.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٨٣٢ بەش: قورئانی پیرۆز