حوكمی دانانی قورئان لە ناو سەیارەدا بە مەبەستی تەبەروك یان بۆ خۆپاراستن لە چاو چیە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی دانانی قورئان لە ناو سەیارەدا بە مەبەستی تەبەروك یان بۆ خۆپاراستن لە چاو چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
دانانی قورئان لە ناو سەیارەدا بە مەبەستی خۆ پاراستن لە چاو یان خۆ لادان لە بەڵا شتێكی داهێنراوە واتە (بدعە) یە، چونكە هاوەڵان (الصحابە)
ڕەزای خوایان لێ بێ قورئانیان هەڵنەگرتوە لەسەر پشتی وشترەكانیان بە مەبەستی خۆپاراستن لە چاو و خۆ لادان لە قەزا و بەڵا وە كە داهێنراویش بوو ئەوا پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە و سلم) فەرموویەتی: ((كل بدعة ضلالة، و كل ضلالة في النار)) واتە ((هەموو داهێنراوێك گومڕاییە، وە هەموو گومڕاییەكیش بۆ ئاگرە)).
[الشيخ عبدالعزيز بن باز رحمه الله]

سەردان: ٢,٨٦٧ بەش: قورئانی پیرۆز