ئایا دروستە بۆ ئافرەت لە كاتى سوڕى مانگانەدا قورئان بخوێنێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بۆ ئافرەت لە كاتى سوڕى مانگانەدا قورئان بخوێنێ؟
پرسیار:

دروستە لەكاتى سوڕى مانگانەدا خوێندنى قورئانى پیرۆز بێ دەست دان لە موصحەفى قورئانەكە واتە ئەوەى لەبەرتە لە قورئانى پیرۆز هەم بۆ مەبەستى پیرۆزى هەم ئەوەى كە لەیادت نەچێتەوە، ئەگەر ئەوە دروست نیە ئەى بەتەنها خوێندنى ئەو سورەت وئایەتانەى وەك ئەذكار بەكاری دەهێنیت بیخوێنى تاوانبار دەبیت؟ بەهیواى وەڵام و سوپاس بۆگۆشەكەتان

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

خوێندنى قورئان بۆ ئەو ئافرەتانەى لە سوڕى مانگانەدان دروستە هەرچەند جیاوازى تیایە لە نێوان زانایاندا بەڵام ئەوەى پەسەندە ئەوەیە كە دروستە بەبەڵگەى فەرموودەى عائیشە كاتێك پێغەمبەرى خوا پێى فەرموو (إفعلي ما يفعله الحاج غير أن لا تطوفي بالبيت...)واتە: حاجى لە بۆ كردنى حەج چى دەكات تۆش بیكە بەڵام تەواف مەكە بەدەورى ماڵى خوادا.هەموومان ئەوە دەزانین كەسى حاجى قورئان دەخوێنێ زیكر دەكات دەپاڕێتەوە.ئەوەش بزانە ئەو حەدیسانەى ئەوە دەگەیەنن كە ئافرەت لە حەیزدا ناتوانێ قورئان بخوێنێ هەموویان لاوازن بۆ ئەو مەبەستە بڕوانە (تمام المنة في فقه السنة).

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٥,٦٥٦ بەش: قورئانی پیرۆز