ئایا جائیزە پەڕەی دڕاوی قورئان یان پەڕەیەك كە ئایەت یان ناوی خوای گەورەی لێ نوسرابێت، بسوتێنرێت ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا جائیزە پەڕەی دڕاوی قورئان یان پەڕەیەك كە ئایەت یان ناوی خوای گەورەی لێ نوسرابێت، بسوتێنرێت ؟
پرسیار:

ئایا جائیزە پەڕەی دڕڕاوی قورئان یان پەڕەیەك كە ئایەت یان ناوی خوای گەورەی لێ نوسرابێت، بسوتێنرێت ؟ چونكە دەوترێت هەركەس پەڕەیەكی قورئان بسوتێنێت ئەوا بەو پەڕەیە داخ دەكرێت تا ڕۆژی قییامەت !؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سووتاندنی پەڕەی قورئان ئەگەر سوودی لێ نەبینرێ و نەخوێنرێتەوە جائیزە و هیچی تێدا نیە، چونكە پێشەوا (عثمان) (رضي الله عنه) لەوكاتەی كە قورئانی لە سەر خوێندنی قوڕەیش یەكخست، بڕیاری سووتاندنی قورئانەكانی تری دەركرد و سوتێنران و هیچ كام لە هاوەڵانیش ڕێگرییان لەو كارە نەكرد و بە تاوانیان نەزانی، هەروەها ئەو پەڕانەی كە ناوی خوای گەورەیان لێیە، هیچی تێا نیە ئەگەر بسوتێنرێن، بەڵام زۆرێك لە قورئان و پەڕەكانی ئەم سەردەمە لە دوای سووتاندنیش رشەنگی پیتەكان هەر دەمێنێتەوە، هەربۆیە لە دوای سووتاندیش دەبێت یەكێك لەم دوو كارە ئەنجام بدەیت: یان پەڕە سووتێنراوەكان ژێر خاك بكرێن و یان بەیەكدا بدرێن تا هەڵ دەوەرێن و دەبنە خۆڵەمێش و هیچ لە پیتەكان بە دیار نامێنێت، سەبارەت بەو قسەیەش كە دەوترێت: هەركەس پەڕەیەكی قورئان بسوتێنێت ئەوا بەو پەڕەیە داخ دەكرێت تا ڕۆژی قییامەت، ئەم قسەیە هیچ بنەمایكی نیە.
(الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله)

سەردان: ٣,٨٨٩ بەش: قورئانی پیرۆز