ئایا ڕێگەو شێوازێكی ڕاست و دروست كامەیە بۆ لەبەركردنی قورئان وفەرموودە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕێگەو شێوازێكی ڕاست و دروست كامەیە بۆ لەبەركردنی قورئان وفەرموودە؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

خەڵكی لەلەبەركردنی قورئاندا جیاواز و جۆراوجۆرن، خەڵَكی وا هەیە توانای هەیە پەڕەیەك لەبەربكات، هەیە ‏توانای لاپەڕەیەكی هەیە، وە هەشە نیو لاپەڕە یان كەمتر ئەتوانێت، جا هەركەسەو بەپێی تواناو لێوەشاوەیی خۆی، وە ‏لەو هۆكارانەی كە یارمەتیت دەدات بۆ ئەو كارە بریتیە لە دووبارەكردنەوەو پێداچوونەوە، و شەونوێژكردن ئەگەر توانات ‏هەبوو بەسەر ئەو كارەدا، خوای گەورە دەفەرموێت: [إِنَّ نَاشِئَةَ اللَّيْلِ هِيَ أَشَدُّ وَطْئاً وَأَقْوَمُ قِيلاً] واتە: بەڕاستی ‏هەستانی شەو دوای خەو بۆ خواپەرستی قورستر‎ ‎و‎ ‎گرانترە لەڕووی كردارەوە و لەهی ڕۆژ بەهێزترە بۆدڵ، و دروسترە ‏لەڕووی وتنەوە. وەیان دەفەرموێت [ وَمِنْ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَكَ] واتە: لەبەشێكی شەودا خۆت ماندوو بكە ‏بەشەونوێژەوە و قورئانی زۆر تێدا بخوێنە، ئەمەش بەهرەیەكی تایبەتەو دراوە بەتۆ زیادە لەفەرزەكانیشە. ‏
وەهەروەها خوێندنەوەی لای مامۆستای شارەزا و لەسەردەستی ئەوان پێ بگەیت، ئەگەر نەبوون ئەوا گوێ‌ لە سیدی ‏وكاسێتی باش بگرە لەو قورئان خوێنانەی كە بەباشی دەیخوێننەوە، و زۆر درێژی ناكەنەوە وەكو عبدالباسط، بەڵكو لەو ‏قورئان خوێنانەی كە مامناوەند دەیخوێننەوە، بەڵام فەرموودە ئاسان ترە، ئەگەر بەبێ‌ سەنەد بێت، دەتوانیت بەڕۆژێك ‏یان دوان یان سێ‌ رۆژ یەك فەرموودە لەبەر بكەیت، پاشان كردار بەو فەرموودەیە بكەیت، كە ئەوە زیاتر دەیچەسپێنیت ‏لەمێشكتدا، پاشان وەبیرهێنانەوەی لەگەڵ براكانتدا و دووبارەكردنەوەی و پێداچوونەوەی. ‏
[الشيخ مقبل بن هادي الوادعي - رحمه الله - أسئلة السلفيين البريطانيين]

سەردان: ٢,٨٩٣ بەش: قورئانی پیرۆز