چۆن کاریگەر ببین بە قورئان و هۆكارەكانی كاریگەربوون بە قورئان کامانەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن کاریگەر ببین بە قورئان و هۆكارەكانی كاریگەربوون بە قورئان کامانەن؟

 هۆكارەكانی كاریگەربوون بە قورئان:
1. دڵ پڕبوون لە گەورەیی و مەزنی خوای پەروەردگار.
2. ڕاستێتی حەزكردن بە سوودوەرگرتن لە قورئان.
3. وازهێنان لە تاوان و سەرپێچی و ڕووكردنە تەقواو خواپەرستی.
4. كۆكردنەوەی دڵ و ناخ و گوێ شل كردن بۆ بیستنی قورئان لەكاتی خوێندنیدا.
5. هەست كردن بەو ڕاستیەی كە قورئان ئاراستەی ئەو كراوەو پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەوەوە هەیە.
6. هەوڵدان بۆ خوێندنەوەی قورئان بەجوانی و تەواوەتی لەگەڵ دەنگخۆشیدا.
7. چێژوەرگرتن لە واتا قورئانیەكان.
8. دووبارەكردنەوەی خوێندنی ئایەت بۆ چەندین جار و پەیوەست بوون بە قورئانەوە بە دووبارەكردنەوەی.
9. هەژاری و لاوازی دەربڕین بۆ خوای گەورە بۆ ئەوەی واتا و مانا قوڵەكانی قورئانت پێ ئاشنا بكات.
10. سەرنجدان و سەیركردنی حاڵی پێغەمبەر  و پێشینان لەگەڵ قورئاندا.

سەردان: ٣,١٢٠ بەش: قورئانی پیرۆز