تەمەنم 23 ساڵانە‌ وە ئارەزووى جووتبوونم زۆر كەمە و بە كەمى شەیتانى ئەبم وە دەستپەڕیش زۆر لێ ئەدەم چارەسەرم چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تەمەنم 23 ساڵانە‌ وە ئارەزووى جووتبوونم زۆر كەمە و بە كەمى شەیتانى ئەبم وە دەستپەڕیش زۆر لێ ئەدەم چارەسەرم چیە؟
پرسیار:

سەرەتا ڕێزو سڵاوم هەیە بۆ سایتەكەتان بەشى پزیشكى، تەمەنم 23 ساڵانە‌ وە ئارەزووى جووتبوونم زۆر كەمە وە من زۆر بە كەمى شەیتانى ئەبم وە دەستپەڕیش زۆر لێ ئەدەم وە لێهاتنى تۆوەكان ڕێژەیەكى كەمە جا ئەگەر ڕێگا چارەیكم بۆ بدۆزنەوە زۆر زۆر سوپاستان دەكەم هیوادارم لەم كێشەیە رزگارم كەن خوا بتانپارێزێت.

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
وعلیکم السلام وحمة الله وبرکاته
براى بەڕێزم
لە سەرەتاى چارەسەركردنى حاڵەتى جەنابت پێویستە تەوبەت بكەیت لە دەستپەڕكردن چونكە كردەوەیەكى حەرامە لە شەرعى ئیسلامى پیرۆز و دەبێت خۆت دوور بخەیت لە بینینی فیلمى خراپ و مۆسیقا و گۆرانى و خۆت بپارێزیت لە هاورێى بێ ڕەوشت و خراپ چونكە دەبنە هۆكارێك بۆ بەردەوامبوونت لەسەر ئەم كارە خراپە و دەبنە هۆى تووشبوونت بە لاوازى جووتبوون و سەرنەکەونت لە ژیانى هاوسەرگیرى لە داهاتوو .
لە دواى وازهێنانت لەم كارە خراپە داوا بكەیت لە خواى گەورە لێت خۆشبێت و یارمەتی و شیفات بدات و بەردەوام بیت لەسەر ئەنجامدانى نوێژى ڕۆژانە و قورئان خوێندن و هاورێتى برادەرانى ئیماندارى ئەهلى سوننە چونكە دەبنە هۆكارێك و یارمەتى دەرێك بۆ بەردەوامبوونت لەسەر ڕێگاى ڕاستى پاكى ئیسلامى پیرۆز و پاراستنت لە فێڵى شەیتان ودوورخستنت لەم كردەوە حەرامە زیانبەخشە.
لە دواى تەوبەت كردن و وازهێنانت لەم كارە خراپە، پێویستە ئەم جۆرە ڕێگایانە ئەنجام بدەیت بۆ چارەسەركردنى لاوازى جووتبوون:
1- بەردەوامبوون لەسەر وەرزش.
2- خۆشوشتنەوەى ڕۆژانە.
3- نوستن لەسەر جێگایەكى رەق، هەروەها نوستن لەسەر لاى ڕاستەوە (وەكو لە سوننەتى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیە وسلم هاتووە).
4- هاتووچۆى ڕۆژانە بۆ دووریەكى زۆر لە ژینگەیەكى پاك.
5- چارەسەركردنى جۆرەكانى تووشبوون بە قەبزى یان لاوازى لە هەرسكردن یان حاڵەتى بێ خەوى (خەوزڕان- أرق).
6- وەرگرتنى خۆراكێكى باش بەشێوەى ڕۆژانە لەگەڵ وەرزشەكە.
7- وە ژنهێنان و پێکەوە نانى خێزان بۆ ئەوەى لە هەموو تاوانێک بە دوور بیت .
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

بەشى پزیشکى ماڵپەڕى وەڵامەکان

سەردان: ٥,٤٥٢ بەش: پزیشکى