بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٣٧٨ کۆی سەردان: ٥٥٢٩١٩
پرسیار لەوێنەدا
ئه‌و ده‌رمانه‌ پزیشكى یانه‌ چین، كه‌ ئه‌ندامه‌كانی زاوزێ به‌ هێز ده‌كه‌ن؟

ده‌كرێ بگوترێ گرتنه‌ به‌ری رێگای ناسروشتی بۆ به‌هێز كردنی ئه‌ندامه‌كانی زاوزێ، به‌ واتای به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانی پزیشكى و ده‌رمانه‌ به‌ هێزكه‌ره‌كان، سودێكی كاتىیان هه‌یه‌، هه‌ر دوای به‌كارهێنانی، كاری خۆی ده‌كات، پاشان هێنده‌ی پێ ناچێ مرۆڤ هه‌ست به‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رمانه‌ ده‌كات و، ورده‌ ورده‌ هێزه‌ جنسى یه‌كه‌ی كز ده‌بێت.. ئێمه‌ ئامۆژگاری گه‌نجان ده‌كه‌ین، ئه‌م ده‌رمانه‌ پزیشكى یانه‌ به‌كار نه‌هێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی جنسی به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ هێز ده‌كات، پاشان هێنده‌ی پێ ناچێ به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێ هێزه‌ جنسى یه‌كه‌ی به‌ هێز بێت، با دوای رێسا(قواعد)ه‌ سروشتىیه‌كان بكه‌وێت، وه‌ك وه‌رزش و پشودان و خۆراك، دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ غه‌م و دڵه‌ڕاوكێ و شتی تر، چونكه‌ پشودانی ده‌رونی له‌ گه‌وره‌ترین هۆیه‌كانی چالاك كردنی هێزی جنسى یه‌، چونكه‌ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌ به‌ هێزكه‌ره‌ ده‌ستكرده‌كان رو بدات؛ زیانێكی زۆر له‌ وه‌رگره‌كه‌ى ده‌دات، كه‌ ته‌نها زیان به‌ ئه‌ندامه‌كانی زاوزێ ناگه‌یه‌نێ، به‌ڵكه‌ كار له‌ ته‌ندروستی گشتی مرۆڤ ده‌كات.

بەشى پزیشکى ماڵپەڕى وەڵامەکان

کتێبی ژن و مێردى ئیسلامى بەختەوەر



سەردان: ٧٠٨ بەش: پزیشکى

حوکمى ڕۆشتن بۆ لاى ساحیر چیە؟ وە ئایا سیحر بە سیحر بەتاڵ دەکرێتەوە؟ وە نیشانەکانى کەسى ساحیر چیە؟چۆن کاریگەر ببین بە قورئان و هۆكارەكانی كاریگەربوون بە قورئان کامانەن؟