ئایە زەكەرى قەبارە بچووك تا چەند ئەتوانێ ئەو پەردەى كچێنیە لابدات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایە زەكەرى قەبارە بچووك تا چەند ئەتوانێ ئەو پەردەى كچێنیە لابدات؟
پرسیار:

من تا ئێستا نەمتوانیوە زەواج بكەم لەبەر ئەوەى شەرمم كردووە ئایە زەكەرى قەبارە بچووك تا چەند ئەتوانێ ئەو پەردەى كچێنیە لابدات ، و ئایا بەرامبەرەكەى تاچەند ئاسوودە دەبێت ئەگەربچوك بێت؟ ببوورن لە كردنى پرسیارەكەم ئەگەر بەنەوعێ بێت جا تكام وایە زوو وەڵامم بدەنەوە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
براى بەڕێزم
هیچ قەبارەیەك یان درێژیەكى تایبەت نیە بۆ ئەندامى جووتبوونى مێرد كە نەیەڵێت كارى ئاسایی خۆى بكات لەكاتى جووتبووندا لەگەڵ خێزان، چونكە ئەندامى جووتبوون لە پیاواندا جیاوازیان هەیە لە قەبارە و درێژیان بەهۆى جیاوازیەكى بۆماوەیی (وراثي) یان هۆرمۆنى، هەروەها كارى ئەندامى جووتبوونى پیاو ئەوەیە كە بۆ ڕشانەوەى تۆماوە لە ئەندامى جووتبوونى خێزانەكەى بۆ مەبەستى دروستبوونى منداڵدا، واتە ئەگەر قەبارەى بچووك بوو هیچ كێشەیەكى نیە بۆ لابردنى پەردەى خێزان و ئاسوودە بوونى. هیچ شەرمى نایەوێت و دەبێت دڵمان خۆش بكەیت بە ژنهێنانت، داواكارم لە خواى گەورە دڵت خۆش بكات بە ژنێكى ئیماندارى یەكخواپەرست و منداڵى صاڵحتان پێ ببەخشێت، إنه سمیع مجیب الدعاء.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

بەشى پزیشکى ماڵپەڕى وەڵامەکان

سەردان: ٧,٣٠٣ بەش: پزیشکى