جیاوازی نێوان ( النبيِّ) و (الرسول) چی یە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جیاوازی نێوان ( النبيِّ) و (الرسول) چی یە ؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

النبي ) ئەو کەسەیە کەخودا وەحی بۆ ناردووە بەشەرعێک بەڵام فەرمانی پێنەکراوە بیگەیەنێت بەخەڵک بەڵکو تەنها خۆی جێ بەجێی دەکات بێ ئەوەی ئیلزام بکرێت بەگەیاندنی بەخەڵک .
وه (الرسول) ئەو کەسەیە کەخودا وەحی بۆ ناردووە بەشەرعێک و فەرمانی پێکراوە بیگەیەنێت بەخەڵک وخۆشی کاری پێ بکات و جێ بەجێی بکات .

زاناى پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله دەفەرموێ :
بۆچوونی مەشهور لەنێو زانایاندا ئەوەیە :
( النبي ): ئەو کەسەیە کەوەحی بۆ هاتووە بەڵام فەرمانی پێنەکراوە بەگەیاندنی بەخەڵک ، وەحی بۆ دەنێردرێت ئەو کارە و ئەو کارە بکات ، بەو شێوەیە نوێژ بکات وبەو شێوەیە ڕۆژو بگرێت ، بەڵام فەرمانی پێناکرێت بەخەڵکی ڕاگەیەنێت ، بەڵام گەر فەرمانی پێکرا ئەو پەیامەی بۆی هاتووە بەخەڵکی ڕاگەیەنێت ، ئەوا ( نبي) و(رسول)یشە وەک پێغەمبەری خۆمان محمد و موسى وعيسى ونوح وهود وصالح وجگە لەوانیش .

وەهەندێکی تر لەزانایان پێیان وایە :
( النبي ) ئەو کەسەیە کە دەنێرێت بەهەمان بەرنامەی پێغەمبەری پێش خۆی و ئەوە جێ بەجێ دەکات ، بەڵام گەر بەرنامەیەکی تازەی پێ بێت ئەوا پێی دەوترێت : ( نبي) و(رسول) ، جا ئەو پێغەمبەرانەی کەدوای موسی نێردران و تەوراتیان جێ بەجێ دەکرد پێیان دەوترێت (نبي) ؛ چونکە تابعی هەمان پێغەمبەری پێش خۆیان بوون ، وبۆچوونی ڕاست بۆ چوونی یەکەمە ئەویش ئەوەیە :
( الرسول ) ئەوەیە کەدەنێردرێت وفەرمانی پێ دەکرێت بەگەیاندنی ئەو بەرنامەیە بەخەڵک ڕاگەیەنێت هەرچەند تابعی پێغەمبەری پێش خۆیشی بێت وەک : داود وسليمان وجگە لەوانیش لەپێغەمبەرانی دوای موسى علیهم السلام ، ئەوان بانگەشەیان دەکرد بۆ ئەوەی کە موسی بانگەشەی بۆ دەکرد وئەوان ( نبي) و(رسول)یشن عليهم الصلاة والسلام.

(الرسول) ئەو کەسەیە کەفەرمانی پێدەکرێت هەرچەند تابعی پێغەمبەری پێش خۆی بێت ، وەک ئەوانەی کەلەسەر شەریعەتی ( التوراة،) بوون ، و(النبي) ئەوەیە کەفەرمانی پێ ناکرێت ئەوەی بۆی هاتووە بەخەڵکی ڕاگەیەنێت وەک نوێژ و ڕۆژو ، وپێی ناوترێت ئەوانە بەخەڵک بگەیەنە .

وە پرسیار کراوە لە زاناى پایەبەرز شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله کە ئایا جیاوازی هەیە لەنێوان ( الرسول )و(النبي)یدا ؟
لەوەڵامدا فەرمویەتى :
بەڵێ ، زانایان دەڵێن :
( النبي ) ئەو کەسەیە کەخودا وەحی بۆ ناردووە بەشەرعێک بەڵام فەرمانی پێنەکراوە بیگەیەنێت بەخەڵک بەڵکو تەنها خۆی جێ بەجێی دەکات بێ ئەوەی ئیلزام بکرێت بەگەیاندنی بەخەڵک .
و(الرسول) ئەو کەسەیە کەخودا وەحی بۆ ناردووە بەشەرعێک و فەرمانی پێکراوە بیگەیەنێت بەخەڵک وخۆشی کاری پێ بکات و جێ بەجێی بکات .

جا هەموو (رسول)ێک (نبي)یە ، بەڵام هەموو ( نبي )یەک (رسول) نی یە ، وزۆربەی پێغەمبەران (رسول)ن ، وبێگومان خودا بەسەر هاتی هەندێ پێغەمبەرانی لەقورئاندا باس کردووە وبەسەر هاتی هەندێ لەپێغەمبەرانی تری باس نەکردووە ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : {وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِّن قَبْلِكَ مِنْهُم مَّن قَصَصْنَا عَلَيْكَ وَمِنْهُم مَّن لَّمْ نَقْصُصْ عَلَيْكَ ۗ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأْتِيَ بِآيَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ...} سورەتى غافر
واتە : بەتەئکید پێغەمبەرانمان پێش تۆ ناردووە ، بەسەر هاتی هەندێکمان بۆ گێڕاونەتەوە وبەسەر هاتی هەندێکمان بۆ نەگێڕاونەتەوە ، و بۆ هیچ پێغەمبەرێک نی یە ئایەتێک بێنێت تەنها بەئیزنی خودا نەبێت .
هەر بۆیە لەسەر بنەمای ئەم ئایەتە هەموو ئەو پێغەمبەرانەی کەلەقورئاندا باس کراون ( رسول )ن .

مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الأول - باب الرسل.

سەردان: ٧,٥٨٦ بەش: باوەڕبون بە پێغەمبەران