بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٥٣٥ کۆی سەردان: ٦٨٢٣١٧
پرسیار لەوێنەدا
لە ڕووى پزیشکیەوە ئەگەر كەسێ غازاتى زۆر بێ چارەسەرى چیە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
براى بەڕێزم
هۆكارەكانى دروستبوونى باى گازى لە كۆئەندامى هەرس زۆرن، بەڵام ئەوەى كە گرنگە بۆت ڕوونبكرێت لەسەر پرسیارەكەت كە چارەسەرى چیە، واتە پێم باشە بزانى ئەو جۆرە خواردنانە كەدەبنە هۆى زۆر دروستبوونى باى گازى ئەمانەن:
1- لۆبیا و باقلا و فاسۆلیا.
2- شۆرباى قورس (شۆرباى نیسك).
3- سەوزە.
4- كاهو (لهانە) و قەرنابیت (قرنابيط).
5- شیرینى و میوەى ووشككراو و چەرەزات.
6- ترشیات و ئاڵەت.
چارەسەركردنى:
1- خواردنەوەى ئاوى كەموون (كمون) بە كوڵاندنى و تێكەڵاوى لەگەڵ هەنگوێن و لە جیاتى چا بەكردەهێنرێت بەیانیان و ئێواران.
2- خواردنى ڕۆنى ڕازیانە (یانسۆن) باشە بۆ باى گازى.
3- تۆكڵەى لیمۆ ترش گازەكە شیدەكاتەوە.
4- خواردنى گەڵاى زەیتون.
5- گیراوەى نەعناع.
6- برژاندنى 100 گرام لە دانەوێڵەى ڕەشكە (حبة البركة- الحبة السوداء8) و ووردكردنەوەى لەگەڵ 75 گرامى شەكر، نیو كەوچكى بچووك بەیانیان و ئێواران لەگەڵ خواردنەوەى ئاو بۆ قوتدانى تێكەڵاوەكە.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

ئامادەكردنی: بەشی پزیشكی ماڵپەڕی وەڵامەکان



سەردان: ٥٠٦ بەش: پزیشکى

کەسێک دەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگار ، بەڵام نازانێ چۆن تەوبە بکات ؟من كوڕێكم ناسى بە ئینتەرنێت زۆرم خۆش دەوێت ئەویش هەروەها بەڵام ئەترسم ئەو ناسینە بە پێچەوانە بێت