کەسێک دەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگار ، بەڵام نازانێ چۆن تەوبە بکات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێک دەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگار ، بەڵام نازانێ چۆن تەوبە بکات ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
گەڕانەوە بۆلای خودا بەو شێوەیە، دەبێت بەندە پەشیمان بێتەوە لەو تاوانەی کە ئەنجامیداوە ، وە ئاواتەخوازبێ لەوەی ئەو تاوانەی ئەنجام نەدابایە ، سوریش بێ لەسەر ئەوەی لەئایندەدا جارێکی دیکە نەگەڕێتەوە سەر ئەو تاوانە ، ئەگەریش هاتوو نەفسی فریویداو جارێکی تر ئەو تاوانەی ئەنجامدایەوە ، ئەوا تەوبەی یەکەمی تەواوەو پەیوەندی بەتاوانی پێشترەوە هەیە ، بۆ تاوانی دواتریش دیسانەوە پێویستە لەسەری تەوبەیەکی دیکە بکات .
سەرچاوە : سلسلة اللقاء الشهري (۳۷) محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

 

سەردان: ٢,٣٦٣ بەش: تەوبە کردن