ئایا ئەو هۆکارانە چین کە مرۆڤ ڕادێنن لەسەر وازهێنان لەتاوان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئەو هۆکارانە چین کە مرۆڤ ڕادێنن لەسەر وازهێنان لەتاوان؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەکەم :
گرنگترین شت کە مرۆڤ لەسەر وازهێنان لە تاوان و سەرپێچی ڕابهێنێ بریتیە لە ترسان لەخوای گەورە و هەمیشە ئەم ئایەتەی خوای گەورەی لەبیردا بێت کە دەفەرموێ
( يَٰٓأَيُّهَا ٱلْإِنسَٰنُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَىٰ رَبِّكَ كَدْحًا فَمُلَٰقِيهِ)
ئه‌ی ئینسان تۆ بێگومان تێکۆشه‌رییت به‌ره‌و په‌روه‌ردگارت به‌تێکۆشان ! ئه‌وسا پێ ی ده‌گه‌یت.
کە باوەڕی وابێ و دڵنیابێ کە هەر کردەوەیەک بکات دەگاتەوە لای خوای گەورە ـ
دووەم:
بیربکاتەوە لە دەرئەنجامی کردەوەکە کە ئایا دەرئەنجامی کاری تاوان و سەرپێچی چیە؟ دەرئەنجامەکانی تاوان خراپن لەبەر ئەوەی مرۆڤ ڕادێنن لەسەر سەرپێچی خوداو وا لەمرۆڤ دەکات بە ئاسان سەیری تاوان بکات و بەبەردەوامی لەپەیوەندیدا بمێنێتەوە لەگەڵ شەیتان هەتا دەیگەیەنێتە شیرک و هاوبەش بریاردان ـ هەر بۆیە هەندێ لە زانایان دەفەرمون : تاوان و سەرپێچی بەرید و گەیەنەری کوفرە ـ کە مرۆڤ پێی دەکات قۆناغ قۆناغ هەتا دەگاتە شیرک و کوفر کردن و بەڵگەی ئەمەش ووتەی خوای کەورەیە کە دەفەرموێ
(إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ)
هه‌ر کاتێک که‌ ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی بۆ بخوێنرێته‌وه‌، ده‌ڵێ(ئه‌مانه‌) ئه‌فسانه‌ی پێشینانن.
(كَلَّا ۖ بَلْ ۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ)
نه‌خێر وانی یه‌ به‌ڵکو ژه‌نگی ئه‌و(خراپانه‌ی) که‌ ده‌یانکرد په‌رده‌ی هێناوه‌ به‌سه‌ر دڵیاندا.
کە تاوان زۆربوو لەسەر دڵەکان ـ پەنا بەخوا ـئەو کات ئایەتەکانی خوا بە ووتەی بێسوود و چیرۆکی بەر ئاگردان دەزانێ ـ بەڵام ئەگەر مرۆڤ بیری کردەوە و تێڕاما لە دەرئەنجامەکانی تاوان و سەرپێچی ئەوا دەبێتە هۆکارێ بۆ وازهێنان و دوورکەوتنەوە لێیان ـ
سێیەم:
دەبێت بزانیت کە تاوان هیچت بۆ زیاد ناکات لەلای خودا جگە لەوەی کە دورت دەکاتەوە لێی، وەهەرکات لەخوداش دورکەوتیتەوە خەڵکیش دوور دەکەونەوە لێت، چونکە مرۆڤ کەدورکەوتەوە لەخوا- پەنا بەخوا - ترسێک دەچێتە دڵیەوە، نێو چاوانی وەکو پەڕەیەک دەبێت کە خەڵکی عەیبەو تاوانەکانی تیا دەخوێننەوە، تاوای لێدێت زەلیل دەبێت، بۆیە کاتێک بیر لەم شتانە بکاتەوە وای لێدەکات کە بەهێزبێت بۆ نەکردنی تاوان.
چوارەم :
یەکێ تر لەهۆکارەکان ئەوەیە ئەگەر تاوان و سەرپێچیەکانی بەهۆی تێکەڵاوی و هاوڕێیەتی کۆمەڵێ خەڵکی خراپە پێویستە دوور بکەوێتەوە و دوورە پەرێزبێ لێیان ـ لەبەرئەوەی پەیامبەری خوا دەفەرموێ دانیشتن لەگەڵ کەسانی خراپەکار وەک دانیشتن وایە لای کورەچی یان جلەکەت دەسوتێ یان بۆن و دوکەڵێ خراپ دێت بەسەرتدا ـ

سلسلة لقاءات الباب المفتوح > لقاء الباب المفتوح (103) محمد بن صالح العثیمین

سەردان: ٣,٢٠٤ بەش: تەوبە کردن