له‌ڕووی پزیشکیه‌وه‌ چ ده‌رمانێک یان ڕۆنێک باشه‌ بۆ درێژ کردنه‌وه‌ و ڕێککردنى ڕیش؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
له‌ڕووی پزیشکیه‌وه‌ چ ده‌رمانێک یان ڕۆنێک باشه‌ بۆ درێژ کردنه‌وه‌ و ڕێککردنى ڕیش؟

برای بەڕێزم
بۆ زیاد كردن و ڕێك كردنی ڕیش:
1- یەك كەوچكی بچووك قورفە لەگەڵ یەك كەوچك زەیتی بادەمی تاڵ و یەك كەوچكی زەیتی گەرچەك. پاش تیكەڵاو كردنی پێكهاتەكان، پارچەكانی ریش پێ‌ ی چەور بكرێن و چاوەروان بكرێت بۆ ماوەی 15 خولەك تاوەكو ووشك ببێت. ئینجا شوشتنی شوینەكە بە ئاو. ئەم چارەسەرە حەفتەی 3 جار ئەنجام بدرێت.
2- یاخود بەكارهێنانی تێكەڵاوی دوو كەوچكی گەورەی گیراوەی لیمۆ لەگەڵ كەوچكی بچووك قورفەی ووردكراو ئینجا چەوركردنی بەشەكانی ڕیش ومانەوەی كیراوەكە لەسەری بۆ ماوەی 30 خولەك، ئینجا شوشتنی شوێنەكە.
لەگەڵ بەردەوام بوون لەسەر وەرزشی ڕۆژانە و كەمكردنی كێشی لەش و خۆراكی دەوڵەمەند بە پرۆتین و پاراستن لە خەمخۆری و قەلەق، هەروەها نوستنی باش بۆ ماوەی 7 سەعاتی ڕۆژانە و دووركەوتن لە جگەرە كێشان و وەرگرتنی ڤیتامین و خواردنەوەی ئاوی زۆر بەشێوەی ڕۆژانە.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.
بەشى پزیشکى ماڵپەڕى وەڵامەکان

سەردان: ٤,٨٧٣ بەش: پزیشکى