بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٥٣٥ کۆی سەردان: ٦٨٣٧٦٢
پرسیار لەوێنەدا
هۆیه‌كانی كزی جنسی چى یه‌؟

كزی جنسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆیه‌ك، گرنگترینیان به‌كارهێنانی ئامێری زاوزێ به‌ زو جوتبون و زیاده‌ڕۆیی كردن له‌ جوتبون، یان ده‌ست په‌ڕ(العادة السرية‌) كردن، یان دابه‌زینی ته‌ندروستی گشتى و ماندوكردنی جه‌سته‌یى و عه‌قڵى و هه‌ندێ نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆیه‌كی ده‌رونی (نه‌فسی).. سروشتیشه‌ كزی جنسی، جگه‌ له‌ هۆیه‌كانی، ببێته‌ مایه‌ی بێ هێز كردنی ئامێری زاوزێ یان كامڵ نه‌كردنی هێزی ئامێره‌كه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ وا ده‌بینین ماندوبون و كه‌م نوستن له‌ نێو ئه‌و هۆیانه‌یه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆى كزی جنسی، به‌ گوزارش(تعبیر)ێكى تر هه‌ر چ شتێك ببێته‌ هۆی بێ هێز كردنی كۆئه‌ندامی ده‌مار، ئه‌وا له‌ هۆیه‌كانی كزی جنسی داده‌نرێت.
نه‌خۆشى یه‌كانی بڕبڕه‌ی پشت كاریگه‌رىیه‌كی راسته‌وخۆ و خراپی له‌سه‌ر ئامێری زاوزێ هه‌یه‌، به‌ڵكه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی گرفتێكی كوللی و، نه‌خۆشىیه‌كانی زاوزێ- وه‌ك زوهرى و سه‌یلان- كاریگه‌ریان له‌ كزی جنسی هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها تێك چون و شڵه‌ژانی كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌ جۆره‌ جیاجیاكانىیه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی كزی جنسی، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ نێو خه‌ڵكىدا باوه‌، مادده‌ بێ هۆش كه‌ره‌كان به‌هه‌مو جۆره‌كانى یه‌وه‌، وه‌ك حه‌شیشه‌ و كۆكاین و تریاك، كار ده‌كاته‌ سه‌ر كزی جنسی، چونكه‌ ئه‌و هێزه‌ جنسى یه‌ی مرۆڤ، له‌یه‌كه‌م كاتی خواردنی ئه‌و مادده‌ بێ هۆش كه‌رانه‌، هه‌ستی پێ ده‌كات، ته‌نها هێزێكی له‌ناو چوه‌، هێنده‌ی پێ ناچێ به‌ره‌و كزی وه‌رده‌گه‌ڕێ و پێویست به‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات. به‌ دیاریش كه‌وتوه‌ جگه‌ره‌ كێشان كاریگه‌ری له‌ كز كردنی جنسى دا هه‌یه‌، ئه‌م گوته‌یه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر مه‌ی(عرق) پیاده‌ ده‌بێ.
له‌ هۆیه‌كانی كزی جنسی ئه‌وه‌یه‌، هه‌ندێك له‌ پیاوان له‌ كاتی جوتبوندا، به‌ مه‌به‌ستی سك پڕ نه‌بون، تۆیه‌كه‌ی له‌ ده‌ره‌ ده‌هێننه‌ ده‌ره‌وه‌.
زانراویشه‌ كه‌ زۆر ده‌ست په‌ڕ كردن هۆیه‌كی سه‌ره‌كىیه‌ له‌ هۆیه‌كانی كزی جنسی.



سەردان: ٤٦٩ بەش: پزیشکى

حوکمی بەکارهێنانی دەرمان یاخود ئامێر بۆ گەورەکردنی ئەندامی نێرینە چیە ؟ چۆن ده‌كرێ هاوسه‌نگی جنسی نێوان ژن و مێرد دروست ببێت؟